ئارام حسێن
بەشى یەکەم
زۆرن ئه‌و سه‌ركرده و فه‌رمانده سه‌ربازیانه‌ی هه‌ر له‌منداڵییه‌وه نیشانه‌ی وریایی و ئازایه‌تی و چاونه‌ترسیان تیادا هه‌ڵده‌كه‌وێت، زۆرێكیان كه هه‌ڵگری ئه‌و سیفاتانه‌ن له خێزان و ئه‌و ژینگه‌یه‌وه وه‌ریده‌گرن كه تیایدا گه‌وره بوون و په‌روه‌رده بوون، ژماره‌یه‌كیشیان هه‌ر لهڕۆحیدا هه‌ڵگری هه‌موو ئه‌و سیفاتانه‌ن كه كه‌سێكی پاڵه‌وان ده‌بێ هه‌یبێ وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌بێ خاوه‌ن بڕیار و خاوه‌ن گیانی گیانفیدایی بێت له‌پێناو ئه‌و ئامانجانه‌ی بۆی تێده‌كۆشێ جا ئیتر ئامانجی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی بێ یان ههرشتێكیدیكه..
"جه‌بار فه‌رمان" وه‌ك ههڵكهوتوویهكی ده‌گمه‌ن له‌ژێر كاریگه‌ری هه‌موو ئه‌و په‌روه‌ردانه‌دا بووه كه دواجار كه‌سێكی قاره‌مانی لێ دروست ده‌بێت، ئه‌وه‌ی ئه‌م جیاده‌كاته‌وه له‌زۆر كه‌سایه‌تی نیشتمانپهروهریتر، تێكۆشه‌رێكی مه‌یدانی بووه‌و له هیچ كۆلێژێكی سه‌ربازی نه‌یخوێندووه‌و شانبه‌شانی پێشمه‌رگه‌كان هه‌ڵمه‌تی بردووه‌و رێنمایی داوه‌و پێی شه‌رم بووه جیاوازی له‌نێوان گیانی خۆی و گیانی هه‌ڤاڵه‌كانیدا بكات، واتا له مێژووی دوای شكستی ساڵی(1975) یه‌كێك له‌و سه‌ركرده و فه‌رماندانه بووه كه له‌لایه‌كه‌وه ئه‌زموونی ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی كردوویه‌تی بهجهنهراڵێكی گه‌وره‌ی سه‌ربازیی ئه‌وتۆ كه چۆكی به‌زۆرێك له‌و هێزو فهیلهقانهی ده‌سه‌ڵاتی بهعسدادا كه له ئه‌كادیمیا سه‌ربازییه‌كان خوێندبوویان.
گورجوگۆڵى و قارەمانێتى و جددییەتى لەناو هێزى پێشمەرگەدا، دەربڕى ئەو راستییەن کە ئەم سەرکردەیە بەعیشقەوە سیاسەتى کردووە و چووتە ریزى هێزى پێشمەرگەوە، هیچ شتێکى لابەلا جگە لە خۆشەویستییەکى زۆر بۆ نیشتمانەکەى و کوردبوون و کوردەوارىی ناچار بەپێشمەرگایەتى نەکردووە. هەربۆیە کاتێک تفەنگى پێشمەرگایەتى دەکاتەشان و لەدواى ئەو چالاکییە سیاسی و رێکخراوەیی و سەربازیانەى لەسەردەمى پارتیزانیدا بەئەنجامى گەیاندوون، رۆژبەڕۆژ گەشەى کردووە و پلەى لێپرسراوێتى گەورەتربووە.
بەڕاشکاوى ئەوە دەڵێ کە ئەو جگە لە عیشقێک بۆ پێشمەرگایەتى و تێکۆشان لەپێناو بەدیهێنانى ئامانجە نەتەوەیی و سیاسییەکان مەبەستێکى تر‌ى نەبووە. ئەو سەرکردە لێهاتووەى کە هەمیشە خۆى بەخزمەتکارى گەلەکەى خۆى زانیوەو لەهیچ کەىسێکى قبوڵ نەکردووە ئازارى تەنانەت مەلێکى کوێستانەکانیش بدات دەڵێ1:
"زۆر حەزم لەپێشمەرگایەتی كردووە، بەوپەڕی خۆشەویستی و عیشق و دڵسۆزییەوە لەگەڵیان ژیاوم. جا كە بەوشێوەیە لەگەڵیا ژیابێتم بە تەئكید هەموو شتێك و هەموو رووداوێكی پێشمەرگایەتی لام تام و چێژی خۆی هەیە، من لەسەرەتای تەمەنی گەنجیمەوە فامم كردەوە چوومە سیاسەتەوە، چوومە رێكخستنەوە لە ساڵی ١٩٦٢ ته‌مه‌نم پانزه ساڵان بوو چوومە یەكێتی قوتابیانی كوردستانی ئەو سەردەمە، زیاتر ئەوە وای لێكردم ئاواتە تایبەتییەكەم تێكەڵ بێت بەگشتییەكە، ئاواتی گشتییەكەش ئەوەبوو كە ببینم وڵاتەكەم رزگاری بووبێت و ببینم لە قوتابخانه‌دا بەكوردی بخوێنین و رەنگە ئەو وەختە بیرم له‌وه نەكردبێتەوە كه رۆژێك بێت ببینه خاوه‌ن تەلەفزیۆنی ئاسمانی كوردی.."
عیشقى بێ سنوورى ئەو دەگاتە ئەو ئاستەى کە خاکى وڵاتەکەى خۆى لەهەموو خاکى وڵاتێکی‌تر لا پیرۆزتر و جوانتربێ، ئامادەنییە لەسەرخاکێکیتر بژى و وڵاتەکەى بداتە دەست قەدەر، وەڵامەکەى ئەو لەبەردەم زۆر ماناى جیاجیا رامان ئەگرێ و بەڕاستەوخۆیی و ناڕاستەوخۆیى پێماندەڵێ تا هێزم تیابێ و تا لەژیاندابم وڵاتى خۆم بەجێناهێڵم، ئەو بەوئومێدەوە ژیاوە کە هەرچ پەڵەو ناشرینى و ناڕێکییەکیش لەسەر رووى هەبێت بەهەموومان دەیسڕینەوەو جوانترى دەکەین و جێهێشتن چارەسەرى قەیران و ناڕێکییەکان ناکاو بەحزورى هەموومان دەتواندرێ وڵات پێشبکەوێ، لە وەڵامى یەکێ لەو پرسیارانه‌ى رووبه‌ڕووی كراوه‌ته‌وه کە ئایا بەخەیاڵتا هاتووە لە هەندەرران بژیت؟ له‌وه‌ڵامدا دەڵێت2:
" بەهیچ جۆرێك حەزم لە دەرەوە نییە، حەزم بەوڵاتی خۆمە، قەت نامەوێت لەدەرەوە بژیم، دەمەوێت لەوڵاتی خۆما بژیم".
هەڤاڵ، عیماد ئه‌حمه‌د، له یه‌كێك له نووسینه‌كانیدا ده‌رباره‌ی هاوڕێ دێرینه‌كه‌ی كه"جه‌بار فه‌رمان"ه، نووسیوێتی كه هه‌میشه له‌گه‌ڵ به‌رامبه‌ره‌كانیدا پاك بووه‌و فێڵاویی نه‌بووه و هاوڕێیه‌تی هاوڕێیه‌تی بووه و دۆستایه‌تیشی دۆستایه‌تی بووه، ئه‌وه‌نده له‌كاری پێشمه‌رگایه‌تیشدا رۆده‌چێ و ئازایه‌تی و چاونهترسییهكهشی هۆكاری ترن بۆ ئه‌وه‌ی ببێته یه‌كێك له‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه دیارانه‌ی كه چه‌ندین شه‌ڕی به‌ره‌یی به‌ڕێوه‌به‌رێ و بهسهركهوتووییش لێی بێته‌ده‌ره‌وه، عیماد ئه‌حمه‌د، ده‌ڵێت3:
"سەرەڕای ئەوەی لەهیچ ئەكادیمیایەكی سەربازیی نەیخوێندبوو، بەڵام بەتواناو هێزی خۆی بووە شارەزایەكی ئەو بوارەو چەندین سەروەریی بۆ خۆی و یەكێتییەكەی و نەتەوەكەی تیادا تۆمار كرد. ئەوەی كە لەنزیكەوە ئه‌م بناسێ هەرگیز حاشا لەو راستییانە ناكات كە ئه‌و دۆستایەتی، دۆستایەتیی بوو، هەمیشەش لە خەمی هاوڕێكانیدا بوو.."
هه‌روا به‌ئاسانی و به‌بێ رابردوویه‌كی پڕ له خۆبردوویی و پڕ له قاره‌مانێتی و خاوه‌ن بڕیار، هیچ كه‌سێك نازناوی ئازایه‌تی به به‌ردا ناكرێ. هه‌ركه‌سێك هه‌موو ئه‌و سیفاتانه‌ی تێدا نه‌بێت هه‌رگیز نازناوێكی پڕ له لێپرسراوێتی بۆ داناتاشرێ ببێته مایه‌ی شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌وكه‌سه‌ی كه نازناوه‌كه‌ی پێبه‌خشیوه. له ژیانی پێشمه‌رگایه‌تی و چالاكی پێشمه‌رگایه‌تی و له‌ناو زیندانه‌كاندا زۆر له تێكۆشه‌ران نازناوی پڕ بهئازایهتیان به بهرداكراوه، وه‌ك پاڵه‌وانی زیندان و پاڵه‌وانی به‌گژداچوونه‌وه‌ی جه‌للادان و پاڵه‌وانی نه‌دركاندنی نهێنییه‌كانی شۆڕش و هه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌كیش له‌شاخ خاوه‌ن ره‌وشتێكی جوان و له هه‌ڵمه‌ت بردن و چاونه‌ترسیدا ریزبه‌ندی یه‌كه‌می بگرتایه پاشگرێكیان ده‌كرد به‌ناوه‌كه‌یه‌وه وه‌ك هه‌ڵۆ و شێر و به‌ورو پۆڵا‌و...هتد
نازناوی"فیله‌ته‌ن" به"جه‌بار فه‌رمان" هه‌روا له‌خۆڕا نه‌بووه و رابردووه پڕ له تێكۆشانه‌كه‌ی كه هه‌میشه وه‌ك شاخ له‌به‌رده‌م هه‌موو نه‌هامه‌تی و ئهشكهنجهیهكدا وه‌ستاوه، وه‌ك فه‌رمانده و پێشمه‌رگه‌یه‌كیش كه هه‌میشه له شه‌ڕه‌كاندا به‌تایبه‌تی شه‌ڕه بهرهییهكان و هه‌ڵكوتانه‌سه‌ر سه‌ربازگه و رهبییهكان كه زۆرجار نه‌خشه داڕێژەبووە، له هه‌مانكاتدا شانبه‌شانی پێشمه‌رگه هه‌ڵمه‌تی ده‌برد و له هه‌موو ئه‌و شه‌ڕانه‌شدا كه به‌پێی ئه‌و نه‌خشه و پلانه‌ی ئه‌و به‌ڕێوه‌چووبێت حه‌تمه‌ن سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر دوژمن‌دا مسۆگه‌ر بووه و ده‌ستكه‌وتی زۆر به‌ده‌ستهاتووه. هه‌ربۆیه به‌ڕێز"مام جه‌لال" له‌پای ئه‌و قاره‌مانێتییه‌ی هه‌میشه له دۆخه سه‌خته‌كان و شه‌ڕه‌كاندا نواندوێتی كه هه‌رگیز سڵی له مه‌رگ نه‌كردۆته‌وه و به‌خوێنی خۆی و زیره‌كی و ئازایه‌تییه‌كه‌ی به‌ده‌ستیهێناوه نازناوی"فیله‌ته‌نی" پێبه‌خشیوه.
هەڤاڵ، د. ئه‌رسه‌لان بایز باس له قاره‌مانێتی جه‌بار فه‌رمان ده‌كات كه به‌چ شێوه‌یه‌ك ئه‌و نازناوه‌ی له به‌ڕێز مام جه‌لال-ه‌وه وه‌رگرتووه، د. ئه‌رسه‌لان دڵنیای خوێنه‌رانی ده‌كاته‌وه كه جەبار فەرمان پیاوێكی ئازا‌و مشورخۆر و كوڕی رۆژانی تەنگانە بوو، بەدەست و تفەنگی خۆشی پیاوێكی ئازابوو، ده‌ڵێت4:
"شەڕ لەسەر گوندی بێتواتە و دەوروبەری گەرم بوو. هێزەكانی پێشمەرگە بەسەرپەرشتی، مام جەلال، هێرشێكی بەربڵاویان كردەسەر بارەگا و ناوەندی چەكدارە كوردەكانی سەر بەڕژێمی عێراق. لەماوەی چەند سەعاتێكدا گوندی بێتواتە و هەموو گوندەكانی دەوروبەری پاكرانەوە و كۆنتڕۆڵكران. بەڵام چەند رۆژێك دواتر حكومەتی بەعسی عێراق هێزێكی زۆری چەكدار و سوپای عێراقی بەپشتیوانی دەیان تانك و تۆپ و زرێپۆش لە دەوروبەری دۆڵی بالیسان كۆكردەوە و هەموو رێگا و بانەكانیان داخست و نیمچە ئابڵۆقەیەكی ئەو ناوچەیەیاندا.
بەدرێژایی ئەو ساڵانەی شۆڕش یەكێ لە سەرچاوە سەرەكییەكانی بەدەستهێنانی فیشەك و تەقەمەنی قاچاغچییە چەك فرۆشەكان بوون. دوای داخستنی رێگا و بانەكانیش پێوەندیكردن بەو قاچاغچیانە سەخت بوو. پێشمەرگەش پێویستییەكی زۆری بەكڕین و پەیداكردنی تەقەمەنی بوو بۆ رووبەڕووبوونەوەی هێرشی داهاتووی ئەو هێزە گەورەیەی رژێمی عێراق كە خۆیان بۆ هێرشكردنەسەر دۆڵی بالیسان ئامادە دەكرد.
جەبار فەرمان، پیاوێكی ئازا‌و مشورخۆر و كوڕی رۆژانی تەنگانە بوو، بەدەست و تفەنگی خۆشی پیاوێكی ئازابوو. ئەوسا لێپرسراوی رێكخراوی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان و بارەگاكەی لەگوندی هەڵەدنی دۆڵی جافایەتی بوو، هه‌ڤاڵ، مام جەلال، بەبێتەل پێوەندی پێوەكرد. بارودۆخەكەی شەڕ و سەركەوتنەكانی بۆ باسكرد. ئینجا پێیوت: پێویستمان بە فیشەك و تەقەمەنییە، هەتا زووە چیتان لایە چیتان لە قاچاغچییەكان و دۆستانی خۆمان لەشار دەستدەكەوێت ئەبێ بەزووترین كات پێمان بگەیەنی".
د. ئه‌رسه‌لان، لێره به‌دواوه باس له‌و چركه‌ساته ده‌كات كه فه‌رمان بڕیار ده‌دات له‌كوێوه بڕۆن و چ كاتێك بكه‌نه كاتژمێر سفر بۆئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌كانیدا كه ژماره‌یان بیست و پێنج پێشمه‌رگه ده‌بێت به‌ڕێبكه‌ون بۆ ئه‌وه‌ی فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییه‌كان بگه‌یه‌ننه به‌ره‌ی شه‌ڕ له گوندی بێتواته و ده‌وروبه‌ری. به‌وردی بچینه‌ناو ئه‌و چالاكییه‌ی فه‌رمان و پێشمه‌رگه‌كانی بهئهنجامیانگهیاندووه رۆیشتنی ئه‌وان به‌ناو هه‌موو ئه‌و سه‌ربازگه و ره‌بایانه‌دا هه‌روا ئاسان نه‌بووه به‌و هه‌موو وڵاخه‌وه باركراون له ته‌قه‌مه‌نی له ده‌ڤه‌رێكه‌وه بچنه ده‌ڤه‌رێكی تر. كاروانێكی ئاوه‌هایی بگه‌یه‌ننه شوێنی مه‌به‌ست، گه‌یاندنی ئه‌و باره ته‌قه‌مه‌نیانه سه‌ركه‌وتنێكی تری هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان بووه، چونكه له‌و سه‌رده‌مه‌دا هێزێكی گه‌وره‌ی وه‌كو یه‌كێتی كه ئه‌و داستانه گه‌وره‌یه‌ی ئه‌نجامداوه ته‌نها سه‌رچاوه‌ی فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیان ئه‌و چه‌ند مه‌خزه‌نه فیشه‌كه بووه كه بهقهدیانهوه بووه جگه له‌چه‌ند گوله ئاڕبیجی- یه‌ك كه ژماره‌یه‌كی كه‌م بوون، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ شریتی گوله‌ی بیكه‌سی.
د. ئه‌رسه‌لان ده‌ڵێت5:
"پاش چەند رۆژێك جەبار فەرمان، بەهێزێكی بیست و پێنج كەسییەوە لە شەوێكی ئەنگوستەچاودا، توانی لە درزی نێوان هێزەكانی رژێمی عێراق دزە بكات و چەندین باری وڵاخ فیشەك و تەقەمەنی بگەیەنێتە دەستی هه‌ڤاڵ"مام جەلال" ئیتر هێزی پێشمەرگە بێ خەم بكات لە ئەگەری هەر هێرشێكی دوژمن. لەو رۆژەوە، لە پاداشتی ئەو ئازایەتی و كارە سەختە و ئازایەتییەكانی پێشووتری هه‌ڤاڵ"مام جەلال" نازناوی"فیلەتەن"ی بە جەبار فەرمان بەخشی".
هەڤاڵ، ملازم عومه‌ر، سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پێشووی "ی.ن.ك"و هاوڕێی پێشمه‌رگایه‌تی "جه‌بار فه‌رمان" زیاتر له هاوڕێكانی تری رۆشنایی ده‌خاته‌سه‌ر قاره‌مانێتی و ژیری ئه‌م سه‌ركرده و فه‌رمانده‌یه‌ی كه خاوه‌نی چه‌ندین داستانی یهكلهدواییهكه. ملازم عومه‌ر باس له‌وه‌ش ده‌كات كه فه‌رمان خاوه‌ن لەشولارێكی پتەو و باڵایەكی بەرز و توانایەكی جه‌سه‌دی زۆربووه. زانیاری ئه‌وه‌شی هه‌بوو كه وەرزشێكی زۆری ئەكرد و زۆر بەجوڵە بووه و لەبەر ئه‌و توانا بەدەنییەی كه هه‌یبووه سەرۆك"مام جەلال" ناوی لێنابوو"فیلەتەن" ته‌ئكید له‌وه ده‌كاته‌وه كه فه‌رمان كوڕی رۆژی تەنگانە و ئەركە سەختەكان بووه.
ملازم عومه‌ر، هه‌ر له‌خۆڕا نازناوی قاره‌مان و پاڵه‌وان نابه‌خشێته كه‌سێكی وه‌ك و ئه‌و ئه‌گه‌ر له چالاكییه پێشمهرگانهییهكاندا نه‌یدیبێ كه چۆن هه‌ڵمه‌تی بردووه و به‌پێی ئه‌و پلانه‌ی بۆ هێزه‌كه‌ی هه‌یبووه چۆن شێرئاسا ئێخه‌ی دوژمنانیان دادڕیوه‌و له‌كۆتایشدا بهتفهنگهكانیان ته‌پڵی سه‌ركه‌وتنیان له‌ناو جه‌رگه‌ی دوژمن‌دا لێداوه! ملازم عومه‌ر هه‌ندێ راستی له‌سه‌ر قاره‌مانێتی فه‌رمان ده‌خاته‌ڕو كه چه‌ند به‌وره بووه و چه‌ند لێزانانه بڕیاریداوه6:
"لە داستانی رزگاركردنی شاخ و لوتكەكانی، هەلاج ــ دابان، پێكەوەبووین، زۆر قارەمانانە، خۆیی و ئەو هێزەی لە گەڵیدابوو لە شەڕ و پەلامارەكاندا شانبەشانی پێشمەرگە لە هێرشدابووە. ئەو داستانە دوای گفتوگۆی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و حزبی بەعس نەخشەی بۆ كێشراو هێزێكی زۆری بۆ كۆكرایەوەو یەكەم داستان و شەڕی گەورەی هێزی پێشمەرگەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بوو لە ماوەی چەند سەعاتێكدا چەندین مقەڕ سریەو مقر فه‌وجی هێزی بەعسی ده‌ستبه‌سه‌رداگیراو ئیتر دوای ئەو داستانە، شەڕی هێزی پێشمەرگەی كوردستان به‌ڕابه‌رایه‌تی یەكێتیی نیشتمانی كوردستانی تیا گواسترایەوە لە شەڕی گرتنی رەبیەو بۆسەدانانەوە گۆڕا بۆ شەڕی گەورەو گرتنی شارۆچكەو مقەڕ فەوج و مقەڕلیوا. كاك جەبار لەشولارێكی پتەو و باڵایەكی بەرزو توانایەكی جه‌سه‌دی زۆری هەبوو. زۆری وەرزش ئەكردو زۆر بەجوڵە بوو، لەبەر توانا بەدەنییەكەی سەرۆك، مام جەلال-ی رەحمەتی ناوی لێنابوو فیلەتەن، كوڕی رۆژی تەنگانەو ئەركە سەختەكان بوو".
ئه‌وه‌ی هه‌رگیز نكوڵی لێ ناكرێ قارهمانێتییهكهی بووه، ته‌نانه‌ت دۆست و دوژمن به‌ناچاری ئه‌و راستییه‌یان قبوڵ كردووه‌و بۆیان نه‌شاردراوه‌ته‌وه، ژیانی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تی جه‌بار فه‌رمان لێوان‌لێو بووه له چالاكی سیاسی و پێشمه‌رگانه، ئه‌وه‌ی له‌نزیكه‌وه بینیبێتی به‌و وزه زۆره‌ی تیایدا بووه سه‌رسام بوون!
سه‌ركرده‌یه‌ك ئه‌وه‌نده عاشقی نیشتمانه‌كه‌ی بێ و بگاته راده‌ی په‌رستن و بیه‌وێ له‌زۆرترین رێگاوه خزمه‌تی بكات، بێ شك رۆحی ئاوێته بووه به‌جوانییه‌كانی و ئه‌و خزمه‌ته‌ی كه نیشتمانه‌كه‌ی لێیدهوێ، ئیتر هیچ شتێكی به‌لاوه گرنگ نه‌بووه نه رۆحی خۆی و نهلۆمهی ئه‌م و ئه‌و، نه سۆزی باوكایه‌تی.. سه‌ركه‌وتووانه‌ش له هه‌موو ئه‌و پرۆسه‌و چالاكیانه‌دا هاتۆته‌ده‌ره‌وه‌و هه‌میشه وه‌ك پاڵه‌وان ته‌ماشاكراوه.
واتا وێستگه‌یه‌كی خه‌باتی ئه‌م تێكۆشه‌ره كاریزمییه شك نابه‌ین تیای شكا بێت، خه‌جاڵه‌تی به‌رده‌م سكرتێره گشتییه‌كه‌ی و جێگره‌كه‌ی بووبێت. ته‌نانه‌ت له‌زۆر شه‌ڕی به‌ره‌ییدا كه پاشه‌كشه‌ی به‌هێزه‌كه‌ی كردووه‌و دواتر لهلێكهوتهو ئه‌نجامی ئه‌و پاشهكشهیهیان كۆڵیوه‌ته‌وه به‌سه‌ركه‌وتن بۆی ئه‌ژماركراوه، چونكه له‌زۆر شه‌ڕدا فه‌رمانده‌ی هێز، به‌پاشه‌كشه هێزه‌كه‌ی بپارێزێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌چركه‌ساتێكی گونجاوی تردا دوژمن له‌ناوبه‌رێ ئه‌وپه‌ڕی لێزانینه چۆن بڕیاری پاشه‌كشه ده‌ده‌یت و چ كاتێكی گونجاویش په‌لامار ده‌ده‌یت.
"فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر" سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندامی پێشووی مه‌كته‌بی سیاسی "یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان" هاوڕێی نزیكی زیندان و شاخی جه‌بار فه‌رمان، به‌وه گوزارشتی لێ ده‌كات كه له‌كاتی فه‌رمان و ئه‌ركه‌كانی سهرشانیدا ئه‌بوو به‌زریان، ئه‌و راستییه‌مان بیرده‌هێنێته‌وه ئه‌م سه‌ركرده‌و فه‌رمانده سه‌ربازییه بەهێزی بازووی خۆی و ئازایەتییهكهی ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد و لەزۆربەی چالاکی و شەڕەکانیشدا لەهیچ فەرماندەی هەرێمێکێكی ئه‌وكات کەمتر نەبووه"فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر" ده‌ڵێ7:
"لەکاتی ئەرک و فەرماندا جەبار فەرمان ئەبو بە زریانی ورە، تا چاو بڕ بکات پانتایی پر لە سوێی دڕک و داڵی رائەماڵی ئەو شوێنەی ئەکرد بەمێرگی گوڵان."
هه‌روا ده‌ڵێ8:
"پاش پیلانگێڕان لە ئەحمەد حەسەن بەکری سەرۆک کۆماری ئەوسای عێراق، سەدام خۆی کردە سەرۆک بۆ داپۆشینی ئەو رووداوە گەورەیە. سەدام بڕیاری لێبوردنی گشتی بۆ هەموو زیندانییە سیاسییەکان دەرکرد ئێمەش هەموومان لە زیندان ئازادکراین و چووینەوە شاخ بۆلای هاوڕێیانی پێشمەرگە لە شاخەکان. لەوێ جەبار فەرمان کرا بەلێپرسراوی دووی کۆمەڵەی رەنجدەران کە سنوورێکی فروانی هەبوو، لەڕووی سەربازیشەوە هەرێمی دووی پێشمەرگەی ئەگرتەوە.. لەو ناوچانە هاوڕێیەتی باشی جەمالى عەلی باپیر، فەرماندەی هەرێمی چواری پەیداکرد. پاش ماوەیەکی کەم بەهێزی بازووی خۆی و ئازایەتی ناوبانگێکی باشی پەیدا کرد، لە زۆربەی چالاکی و شەڕەکانیشدا لەهیچ فەرماندەی هەرێمێک کەمتر نەبوو. پاش کۆنفرانسی سێی کۆمەڵەو هەڵبژاردنی بە ئەندامی سەرکردایەتی کۆمەڵە، رۆژ لە دوای رۆژ ئەستێرەی جەبار فەرمان رووی کردە هەڵکشان بە یەکێک لەلاوە هەڵکەوتووەکان ئەناسراو لە ئەنجامی بەشداریکردنی گیانبازانە لە چەندین شەڕی سەختداو رۆڵی قارەمانانەی بەلێپرسراوی مەڵبەندی یه‌ك دانراو لەکاروباری مەڵبەندەکەشدا سەرکەوتنی باشی بەدەستهێنا."
گیانشاد، عادل موراد، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی دامه‌زرێنه‌ری "ی.ن.ك" له ساڵیادی "جه‌بار فه‌رمان"دا، باس له وره‌به‌رزی و ئازایه‌تی ئه‌و ده‌كات كه هیچ كاتێك نه‌یزانیوه كه‌مته‌رخه‌می و راوه‌ستان یانی چی؟ هه‌میشه ویستوویه‌تی كاربكاو دهستیشیدابێته هه‌ركارێك زۆر ژیرانه‌و چاونه‌ترسانه به ئهنجامیگهیاندوون و چه‌ندین داستانی پڕ له قاره‌مانێتی له‌گه‌ڵ هاوڕێ پێشمه‌رگه‌كانیدا ئه‌نجامداوه، عادل موراد، ده‌ڵێت9:
"لە 17/4/1980دا، جەبار فەرمان توانی پەیوەندی بەو شۆڕشەوە بكات كە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە حوزەیرانی 1976دا، بەرپای كردبوو، تاوەكو بەشداری فیعلی لەو شۆڕشە سەرتاسەرییەدا بكات كە بەگژ بەعس و راگواستن و بەعەرەبكردندا چووەوە. لە شەڕەكانی كارێزەو ماوەت و شارباژێڕ‌و شەڕی شاخی كەتوو و داستانی قەیواندا، چەندین داستانی قارەمانانەی تۆماركرد‌و لە داستانی مێژوویی داباندا بلیمەتی سەربازییانەی دەركەوت".
شاعیری ناودار "شێركۆ بێكه‌س" باس له ده‌مه‌ده‌می كۆتاییه‌كانی ساڵی 1986 ده‌كات، ئه‌وكاته‌ی كه له‌لایه‌ن سیاسه‌تمه‌دار عومه‌ر عه‌بدوڵڵا ناسراو به ملازم عومه‌ر، پێشنیازی ئه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ له‌به‌ر بارودۆخی سه‌ختی ئه‌وكاته‌ی كه هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستانی تیابووه‌و ترسیان له‌وه هه‌بووه‌و پێشبینی ئه‌وه‌یان كردووه كه رژێمی به‌عس چه‌كی كیمیایی به‌كاربێنێت، كوردستان به‌جێبێڵێ و رووبكاته یه‌كێك له وڵاته‌كانی ئه‌وروپا. دواتر سه‌رۆك، مام جه‌لال-یش ئه‌و پێشنیازه‌ی پێباشدهبێ. له‌كاتێكدا كه شێركۆ بێكه‌س بڕیارده‌دات سه‌فه‌ر بكات، كاروانێك ده‌بن كه بریتین له د. فوئاد مه‌عسوم و گیانگه‌ش د. كه‌مال فوئاد‌و خوالێخۆشبوو د. خه‌سره‌و خاڵ و جه‌بار فه‌رمان و ملازم عومه‌رو شه‌هید عه‌بدولڕه‌حیم-ی سه‌رتیپ.
شێركۆ بێكه‌س، باس له گورج و گۆڵی جه‌بار فه‌رمان دهكاو بهخوێنهرانی خۆی ده‌ڵێ، هیچ زیادی پێوهنانێم كه وه‌ك ئاسك له پێشی پێشه‌وه به‌و كهژو كیوانهدا ههڵئهگهڕاو ماندووبوونیشی پێوه دیارنه‌بوو، بێكه‌س ده‌ڵێت10:
بابەتی زیاتر