1979
- مینێکی کەرتی قەرەداغی هەرێمى(٥) لە(دارە رەش) تەقییەوە، زیانی دوژمن یەک سەرباز کوژرا و یەکێکیتریش برینداربوو.
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتى(٨٢) لە قافڵەیەکی سوپایدا لە نزیک گوندی حوجران لە نێوان شەقڵاوە – کوڕە، چوار سەرباز و رەئیس عورەفایەک کوژران، مدەڕەعەیەک لەکارخرا، دوژمن لە تۆڵەی زیانەکانی خۆیدا گوندی حوجرانی گولەباران کرد و هاووڵاتییەکی بێتاوانی شەهید کرد.
1983
- ده‌ستپێكردنی شه‌ڕی دووه‌می قه‌ندیل له‌گه‌ڵ به‌ره‌ی جود.
1983
- شه‌وی(12/13) هێزه‌ دلێره‌كانی"ی.ن.ك" له‌سێ قۆڵه‌وه،‌ قۆڵی شارباژێڕی ته‌خت و شارباژێڕی سه‌خت و ‌شاره‌زوور- یان جارێكیتر له‌ چه‌كداره‌كانی جود پاككرده‌وه‌.
1985
- تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ، په‌لاماری قاعیده‌ی جیش شعبی"المسیب"یاندا له‌ زڕگوێزه‌ڵه‌ و ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت.
1987
- تیپی(55)ی قه‌ره‌داغ، په‌لاماری ره‌بیه‌ی زڕگوێزیانداو ده‌ستیان به‌سه‌رداگرت.
1993
- هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" له‌ قه‌ڵاچوالان چاوی به‌سیناتۆر"كیلیبۆرت پیڵ" سه‌رۆكی لیژنه‌ی كاروباری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پیران و"نیك كاسی" باڵوێزی ئه‌مریكا له‌ ئه‌نقه‌ره‌ كه‌وت.
1997
- له‌سه‌ر بانگهێشتی توركیا هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره ‌و ڕۆژی(14/8) له‌گه‌ڵ ئیسماعیل جه‌می وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ كۆبووه‌وه‌.
2006
- کۆسرەت رەسوڵ عەلى، جێگرى سەرۆکى هەرێم و لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى مەکتەبی سیاسی"ی.ن.ک" لە سلێمانى پێشوازیکرد لە نوێنەرانى نوێنەرایەتى کۆمارى ئیسلامى ئێران.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved