1976
- هەڤاڵان عەلی عەسکەری، تاهیر عەلی والی بەگ لەگەڵ شەهیدان ئەحمەد چەقژی، باهیر ئەحمەد لەگەڵ هەڤاڵان سەڵاح سەعید، زیڕۆ عەبدوڵڵا و چەند(پ.ل)ێکی تر لە تەنگی مادین(چوارتا) یەکیانگرتەوە و کەوتنە کار و فەرمان.
1976
- یەکەمین دەستەی پڕ چەک و رێکخراو لە قەندیل بۆ شەهید"خدر سۆفی مەلا" پێکهات و کەوتنەگەڕان و چالاکی سیاسی، تەنزیمی، پێشمەرگەیی.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٦) بەئاڕبیجی لە سەنگەرێکی دوژمنیدا لە گۆجاڕ(قەڵادزە) چوار سەرباز کوژرا و دوو سەربازیش بریندارکرا.
1978
- جاشەکانی خۆفرۆش شاکر قادر لە گوندی کاموسەک(شەقڵاوە) بۆسەیەکیان بۆ هەڤاڵ حەوێز ئیبراهیم ئەندامى پێشکەوتووى(ب.س.ک) لێپرسراوى لیژنەى ناوچەى خۆشناوەتى"ی.ن.ک" نایەوە، لەئەنجامدا هەڤاڵی ناوبراو بریندارکرا، بەبرینداری توانی دووجاش بکوژێت، یەکێکیان تاوانبار سەعدی شووشە کە لێپرسراوی مەفرەزەی جاشەکان بوو دوو جاشیتریش بریندار بکات.
شەهید شاعیر و دەنگ خۆش و خۆشەویستی ناو خەڵك و هاوڕێكانی بوو، دوای شەهیدكردنی هێزەکەى دوژمن ویستوویان بەشێوەیەكی دڕندانە سووكایەتی بەتەرمەكەی بكرێ و تا شەقڵاوە بەدوای ئۆتۆمبێلدا رابكێشرێت وەكو سوكایەتییەك بەڕەمزی ناوچەكە، بەڵام خەڵكی ناوچەكە چوونە بەردەم ئۆتۆمبێلەكەو هەڵوێستیان نواندو رێگریان لێكردن.
1985
- تۆپباران و ڕه‌شه‌كوژی گونده‌كانی بناری شاره‌زوور له‌ تۆڵه‌ی چالاكی قاعیده‌ی المسیب و شه‌هیدبوونی(11)هاووڵاتی.
1987
- تیپه‌كانی(37)ی شارباژێڕ و(47)ی پیره‌مه‌گرون و تیپی مه‌ڵبه‌ندی(2)و تیپی پارێزگاری و مه‌فره‌زه‌یه‌كی پارتی، هێرشیان كرده‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی دوژمن له‌ سپیلك.
1990
- شه‌وی(17/18) دابه‌زینی یه‌كه‌م مه‌فره‌زه‌ی پارتیزانی شارباژێڕ به‌فه‌رمانده‌یی پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان كاك كامیل نوری.
1994
- کاتژمێر(3)ی سه‌رله‌به‌یانی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌ناوچه‌ی پشده‌ر، جارێكیتر هێرشیان كرده‌وه‌سه‌ر سه‌نگه‌ره‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved