1978
- چەند پێشمەرگەیەکی هەرێمى(٥) نارنجۆکیان خستەناو ماڵی جاشی خۆفرۆش ساڵح لە شارۆچکەى دەربەندیخان(١٠) کەسیان لێ بریندارکردن.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی هەرێمى(٥) چواردە هێرشیان کردەسەر رەبیەکانی(گادر) لە نزیک مۆڵگای فەوجی خانەقا و بەگولەی ساروخ و چەکیتر لێیاندان و شەڕێکی دوو کاتژمێریان لەگەڵ دوژمنی فاشیست کرد، زیانی دوژمن چوار سەرباز کوژران و پێنجیتریش برینداربوون.
1982
- به‌ئاماده‌بوونی(222) ئه‌ندام، له‌هۆڵی شه‌هید شیهاب له‌ناوزه‌نگ، دووه‌مین كۆنفرانسی كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی كوردستان ساز كرا و لە ڕۆژى یەکەمدا بڕیاردرا بە دروستکردنى مەڵبەندەکان.
1985
- شه‌وی(20/21) تیپه‌كانی(57)ی سه‌گرمه‌ و(51)ی گه‌رمیان، هێرشیان كرده‌سه‌ر ڕه‌بیه‌ی خدری سه‌رو، ده‌ستیانبه‌سه‌رداگرت و لە‌ ئه‌نجامدا(9) پێشمه‌رگه‌ی قاره‌مان شه‌هیدبوون.
1985
- شه‌وی(21/22) شه‌هیدبوونی"مه‌لا عه‌بدولكه‌ریم" مه‌لای مزگه‌وتی حه‌فتا چه‌شمه‌ كه‌ به‌ته‌نیا به‌ره‌نگاری جاشه‌كان بووه‌وه‌.
1985
- شه‌هیدكردنی(5) هاووڵاتی بێ دیفاع له‌ دووڕیانی واژه‌ی لای قه‌ڵاچوالان له‌ناو ئۆتومبێلێكی لادای مه‌ده‌نیدا.
1986
- شه‌وی(20/21) ره‌بیه‌یه‌كی دوژمن كه‌ ژماره‌یان(15) كه‌سبوو به‌(6) چه‌كی زیاده‌وه‌ په‌یوه‌ندیان كرد به‌هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان-ه‌وه‌.
1987
- تیپی(23)ی سورداش، په‌لاماری ره‌بیه‌ی خڕی زێوێیاندا و له‌ئه‌نجامدا ده‌ستیانبه‌سه‌رداگرت.
1993
- تۆپخانه‌ی ئێران سه‌رچاوه‌ی هه‌ڵشۆ و گونده‌كانی ناوچه‌ی پێنجوێنیان بۆردومان كرد.
1994
- دوژمن شاره‌كانی چه‌مچه‌ماڵ و كفری تۆپباران كرد و له‌ ئه‌نجامدا هاووڵاتییه‌ك شه‌هید و ژماره‌یه‌كیش برینداربوون.
1994
- له‌ ئه‌نجامی تۆپبارانی گوندی نوره‌دین له‌لایه‌ن پارتی و بزووتنه‌وه‌وه،‌ هه‌ڤاڵ حه‌مید كه‌ریم شانه‌ قایمقامی كۆیه ‌و دوو هاووڵاتی شه‌هیدبوون.
1999
- به‌ئاماده‌بوونی هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" ئاهه‌نگی ده‌رچوونی خولی سێیه‌می فه‌رمانده‌یی هێزی پێشمه‌رگه‌ سازكرا.
2003
- دەستگیرکردنى جەللاد عەلى کیمیایی.
2007
- دادگاییکردنى(١٥) تۆمەتبار لەسەرانى رژێمى پێشوو کە دەستیان هەبوو لەکوژرانى نزیکەى(١٠٠) هەزار هاووڵاتى و سەرکوتکردنى راپەڕینەکانى باشوورى عێراق دەستیپێکرد کە بەسەرپەرشتى دادوەر محەمەد ئەلعورێبى دادگاییەکە بەڕێوەچوو.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved