1979
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٥) چوونەسەر رەبیەکانی"باوەخۆشێن"و بۆ ماوەی دوو کاتژمێر گولەبارانیان کردن، زیانی دوژمن(٤) سەرباز کوژران.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٩) لە نزیک گوندی دەربەند(چۆمان) کەوتنەناو بۆسەیەکی دوژمن، زیانی پێشمەرگەکان سێ پێشمەرگە شەهید بوون و دوویتریش برینداربوون. زیانی دوژمن یەک ئەفسەر و دوانزە سەرباز کوژران.
1978 
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٨) تووشی گەلە جاشێکی خۆفرۆش بوونەوە، ناسراوەکانیان کانەبی چاوشین و شاکر قادر بوو، شەڕەکە لە نیوەڕۆ تاکو ئێوارەی خایاند و دوو جاش کوژران و یەکێکیان شاکر قادر بوو، دوو جاشیتریش برینداربوو.
1978       
- مەفرەزەیەکی کەرتى(٧٢) چوونە ناوشاری چۆمانەوەو بەئاڕبیجی لە مەرکەزی پۆلیس و دائیرەی ئەمنیاندا، یەک گەڵابەی حکومەت سووتێنرا، لە هەمانشەودا لە کەتیبەی تۆپی لیوای چۆمان درا، یەک رەئیس عورەفا و دوو سەرباز کوژران. هەمان مەفرەزە چووەناو مەجلیسی شەعبی داتاشراویشەوەو دوای روونکردنەوەی ئامانجی شۆڕش بۆیان بەسەلامەتی دەرچوون.
1978
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی هه‌رێمی(٨) رووبه‌ڕووی گه‌له‌جاشێك بوونه‌وه‌، پاش شه‌ڕێكی پێنج کاتژمێری سێ جاش كوژران.
1978
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی هه‌رێمی(7) چوونه‌ناو چۆمان و چه‌ند چالاكییه‌كیان ئه‌نجامدا.
1984
- پێشمه‌رگه‌كانی تیپی(61)ی كۆڕش، رووبه‌ڕووی گه‌له‌جاشێك بوونه‌وه‌ له‌ ژاراوه‌. شه‌ڕ له‌کاتژمێر(9)ی‌ به‌یانی تا(1)ی پاشنیوه‌ڕۆ به‌رده‌وام بوو(9) جاش كوژراو(15) جاشیتریش برینداربوون، قوربانی پێشمه‌رگه‌ش شه‌هیدێكی قاره‌مان به‌ناوی"عه‌لی سسته‌"و برینداربوونی پێنج پێشمه‌رگه‌یتر
تاگ    مێژوو

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved