1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٥) پەلاماری هێزێکی دوژمنیدا کە پارێزگاری دروستکردنی رێگایەکی سەربازیان ئەکرد لە نزیک گوندى خێوەتە(بازیان) حەوت سەرباز کوژران.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(٧) لەسەرشەقامی نێوان وەلزی – قەسری(چۆمان) لە کاتژمێر(٩:30) تووشی سێ زیلی سەربازیی پڕ لەسەربازبوون و گولەبارانیانکردن. چەند سەربازێک کوژران، جێگری ئامر فەوجی قەسرێ لەناو کوژراوەکاندابوو پێنج سەربازیش بریندارکران.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(١) لەهێزێکی دوژمنیدا کە تازە خەریکی دروستکردنی سەنگەربوون لە گردی خدر لە نێوان خورماڵ – پردی زەڵم، زەرەرێکی قورسیان لێدان.
1978
- مه‌فره‌زه‌یه‌كی كه‌رتی(2)ی هه‌رێمی(٨) پەلاماری گه‌له‌جاشێكیاندا کە خۆفرۆش سەعید مەلای کورەیی سەرۆکیان بوو،  له‌نزیك گوندی بابه‌جیك.
1979
- مەفرەزەیەکی کەرتی(٣)ى هەرێمى(١) لەسەر رێگای سەیدسادق – سلێمانی، سەیتەرەیەکیان دانا ، لە ئەنجامدا لە ئۆتومبێلێکى موسەلەحەی گومرگیاندا، زیانی دوژمن سێ پۆلیس کوژران و موسەلەحەکەش تێکشکا.
1985
- پێشمه‌رگه‌یه‌كی"ی.ن.ك"  کاتژمێر(8)ی ئێواره‌ له‌ شه‌قامی"پیره‌مێرد"ی شاری سلێمانی، هه‌ردوو تاوانبار"ئاسۆی قومری و نوره‌ كۆپه‌یان" به‌سزای گه‌ل گه‌یاند.
1986
- هێرشی ئاسمانی فڕۆكه‌كانی عێراق بۆسه‌ر گونده‌كانی دۆڵی جافه‌تی له ‌ڕۆژانی(7/8)ی ئابدا.
1987
- گرتنی سه‌ربازگه‌ی كه‌نده‌شینه‌.
1989
- هێرشی فرقه‌ی(24)ی سوپای به‌عس بۆسه‌ر ده‌ریاچه‌ی دوكان و بناری كۆسره‌ت.
1999
- له‌ مه‌راسیمێكی تایبه‌تدا هه‌ڤاڵ"مام جه‌لال" ده‌زگای شه‌هیدانی شۆڕشى گه‌لی كوردستان-ی كرده‌وه‌.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved