ژمارەی (14) ی گۆڤاری نوێبوونەوە بە شێوازێكی جیاواز لە رووی دیزاینەوە، بە كۆمەڵێ بابەتی نوێ و ناوازەوە كەوتە بەر دیدەی خوێنەرانی، نوێبوونەوە گۆڤارێكی سیاسی، كەلتوری مانگانەیە مەكتەبی راگەیاندن و هۆشیاری دەردیدەكات.
ژمارە (14)ی نوێبوونەوە كۆمەڵێك بابەتی سیاسی و كەلتوری لەخۆگرتووە لەوانە:
*پێكەوەژیان لای برایم ئەحمەد، نەجمەدین مستەفا بەرزنجەیی نووسیویەتی.
*گفتوگۆیەكی ورد و راشكاوانە لەگەڵ شاعیر و نووسەر ڤینۆس فایەق سەبارەت بە نووسین و دنیای نووسین و ژیانی سەربەرزانەی نووسەر و ئەدەیب.
*دۆسێیەك سەبارەت بە یەکڕیزیی نیشتمانی.
*فاشیزمی هەتا هەتایی، لێكۆڵینەوەیەكی وردی بیرمەند و رۆماننووسی ئیتالی ئۆمبرتۆ ئیكۆیە و یاسین فەقێ سەعید لە ئیتالییەوە كردوێتی بەكوردی.
*تێگەیشتن لە جینۆساید و ئەنفال، وتارێکی تەها سلێمانە.
*لێکۆڵینەوەیەک لەسەر پۆست لیبراڵیزم و مەترسییەکانی.
*مێژووی ئارەق و شەراب لای عەرەب بابەتێکی مێژوویە و بەرزان عەباس بەدری ئامادەی کردووە.
* لە گۆشەیەكی نوێ بە ناوی (پۆرترێت) كە هەرجارەی باسی كارەكتەرێكی تێكۆشەر و ماندوونەناسی كاروانی خەبات دەكات و لەسەر بەرگی دواوەیە.
*خاڵەقودرەت- كورتەچیرۆكی نووسەری ئەفغانی ئاصف جاهیدە، محمد کریم لەفارسییەوە کردوێتی بە کوردی.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved