1977
- هێزێکی گەورەی دوژمن بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی هێرشی هێنایەسەر پێشمەرگە و خێزانەکانیان لە گوندی باوزێ(قەڵادزە) کە کەوتووەتەسەر سنووری عێراق - ئێران، شەڕ چەند کاتژمێرێکی خایاند و دوژمن زیانێکی قورسی لێکەوت و بەشکاوی گەڕایەوە، لە هەمانڕۆژدا هێزێکی گەورەی دوژمن بەهێلیکۆپتەر لە دیوانی ئێران دابەزی و پشتی باوزێی گرت، بەشێوەیەکی دڕندانە و بەپشتیوانی هێلیکۆپتەری شەڕکەر پەلاماری دانیشتوانی بێتاوانی باوزێی دایەوە.
زیانی پێشمەرگە، حەمە خدر عەلی(باوزێ - جووتیار) پێشمەرگە خدر حەمە ئەمین (باوزێ - جووتیار) پێشمەرگە عەبدوڵڵا حەمە(باوزێ - جووتیار) شەهیدبوون، لە خەڵکی بێتاوانی باوزێ ئەم هاووڵاتییە جووتیارانە شەهید بوون"بابەکر سۆفی مەحمود، رەسوڵ سۆفی مەحمود، ئەحمەد سۆفی مەحمود، مەحمود ئەحمەد سۆفی مەحمود، ئەحمەد عەبدوڵڵا رەش، حەمە ئەحمەد عەبدوڵڵا، هۆمەر حاجی حسێن، محەمەد عەبدوڵڵا، حاجی رەسوڵ حاجی.
1988
- كیمیابارانی بهرواری باڵا.
1995
- تێكشكاندنی هێرشێكی دوژمن بۆسهر گوندهكانی سهیدان و برایم ئاغا له ناوچهی شوان.
2006
- لە زنجیرەیەک پەلامارى تیرۆریستى بۆسەر بارەگاکانى"ی.ن.ک" لە شارى کەرکوک ژمارەیەک پێشمەرگە و هاووڵاتى شەهید و برینداربوون.
بابەتی زیاتر