1977
- سەنگەرەکانی دوژمن لەسەر پردی سەیدسادق(هەڵەبجە) گولەبارانکرا سێ سەرباز کوژران دوویتریش بریندارکران.
1978
- مەفرەزەیەکی کەرتى(٨١) لە تۆڵەی شەهید حەویز ئیبراهیم توانیان دەست لەجاشەکانی خۆفرۆش شاکر قادر بووەشێنن لە گوندی یانکان(زرارەتی) لە ئەنجامدا خائن شاکر قادر و پێنج جاش کوژران و بریندارکران.
1978
- هاووڵاتی نەبی مراد، لەلایەن خۆفرۆش عەباسی بایز ئاغاوە شەهید کرا، بەتاوانی ئەوەی ویستبووی کڵاشینکۆفێک لە جاشەکان بفڕێنێ.
1979
- دوژمنی فاشیست بەهێلیکۆپتەری جەنگی هێرشێکی بەربڵاوی هێنایەسەر ناوچەی قەرەداغ لە گوندەکانی، مەسۆیی، عەلی ئاوا، سێوسێنان، بەلەکجاڕ بۆ گەڕان بەدوای پێشمەرگەی ناوچەکەدا، لەکاتی گەڕانەوەی دوژمن‌دا مەفرەزە هاوبەشەکانی هەرێمى(٥)و لقی(٢)ی "ی.ن.ک" لە گوندی سێوسێنان دایان لە فڕۆکەکان کە سەربازەکانی رژێمی عێراقی فاشیستی ئەگواستەوە و شەڕێکی یەک کاتژمێریان لەگەڵ کردن، زیانی دوژمن یەک هێلیکۆپتەر پێکراو یەک سەربازیش کوژرا.
1988
- هێرشی دڕندانه و به‌ربڵاوی دوژمن بۆسه‌ر كوردستان پاش وه‌ستانی جه‌نگی ئێران عێراق.
1991
- ده‌رچوونی یه‌كه‌مین خولى پێشمه‌رگه‌ی هه‌یئه‌ی ئه‌ركان"مانۆڕی پێنجوێن" له‌پاش راپه‌ڕین به‌سه‌رپه‌رشتی عه‌مید، قادر سه‌عید.
1992
- هەڤاڵ"مام جه‌لال" له سه‌ردانێكیدا بۆ ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ"كڵاوس گینگڵ" كۆبووه‌وه.
بابەتی زیاتر