1981
- داستانی قاره‌مانانه‌ی "ئالان و حاسڵ" له‌ ده‌شتی شاره‌زور له‌لایه‌ن قاره‌مانه‌كانی "ی.ن.ك" و پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كانیتر، دوژمن زۆری لێ كوژرا زیانێكی گه‌وره‌ی لێكه‌وت (10) پێشمه‌رگه ‌و (4) هاووڵاتیش شه‌هیدبوون.
1985
- بۆسه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی تیپی (57)ی سه‌گرمه‌ له‌سه‌ر جاده‌ی دووز - قادر كه‌ره‌م و كوژرانی (5) جه‌یشی شه‌عبی.
1987
- فڕۆكه‌كانی هێزی ئاسمانی عێراق كیمیابارانی گونده‌كانی "قزله‌ر، سنگر، مێوڵاكه‌"یان كرد و له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند پێشمه‌رگه ‌و هاووڵاتییه‌ك برینداربوون و له ‌هه‌مانڕۆژیشدا دوژمن هێرشێكی گه‌وره‌ی كرده‌سه‌ر شاخی كۆڕه‌نگ له‌ ئه‌نجامدا تێكشكێنرا و (100) سه‌ربازیشی لێ كوژرا.
1988
- شه‌وی (17/18) پێشمه‌رگه‌كانی تیپی (21)ی كه‌ركوك له‌ دووری (500) مه‌تر له‌ سه‌یته‌ره‌ی كه‌ركوك - سلێمانی بۆسه‌یه‌كیان نایه‌وه ‌و له‌ ئه‌نجامدا چه‌ند سه‌ربازێك كوژران.
1993
- به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی "توركۆت ئۆزال"ی سه‌رۆك كۆماری توركیا، حكومه‌تی هه‌رێم (3) ڕۆژ پرسه‌ی ڕاگه‌یاند.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved