زۆربەی فەرهەنگ و ئینسایکلۆپیدیاکان پێناسەی (میکیاڤیلیایی)یان بەوە کردووە: ئەو بیردۆزە سیاسیە یە کە میکیاڤیلی دایناوە. وە بەتایبەتی, ئەو دیدەیە کە سیاسەت بە نا رەوشتی دائەنێـت, وە هەر ئامڕازێک تەنانەت بۆش بێت لە هەموو بیروباوەڕێکشیش ئەتوانرێت بڕوبیانووی شەرعەیەتدانی بۆ بدۆزرێتەوە و بەکاربهێنرێت لە پێناوی هێنانەدی دەسەڵاتی سیاسیدا.
بەڵام ووردتر ڕۆچینە ناو کتیی میر بە تایبەت, تێئەگەین کە میکیاڤیلی سیاسەت بە بێ رەوشتانە ئەبینێت, بەڵام لە هەمان کاتدا نەک هیچ رەوشتیشی نەبێت.لە دیدی ئەوەوە, سیاسەت هونەری دامەزراندنی دەولەتێکی تۆکمەیە کە بتوانێت مسۆگەریی ئاسایشی هاولاتیەکانی بکات لە ناوەوە و لە دەرەوەیدا لە سنووری یاسادا. وە لەو کاتەی کە هاولاتیەک نەتوانێت هەست بە ئەمان و ئاسایش بکات بەبێ ئەوەی ئازادیە بنچینیەییەکانی هەبێت, لەو سیاسەتەی کە میکاڤیلی باسی لێوە ئەکات مەبەست لەوە نیە کە یاخیبوونی لێ پەیدا ببێت. لە سیاسەتی میکاڤیلیایی, هەموو تاکێک لە دەسەڵات یان هاولاتی سەرپشکە کە رەوشتی هەبێـت یان رەوشتی نەبێت. لە راستیدا, میکاڤیلیایی هەموو پێناسەیەکی رەوشت لە دەولەت ئەسەنێـتەوە بۆ هەرچیەک لەدەری یاسا و ڕێنماییەکانیدا بێت. میکاڤیلیایی سیاسەت وەک ئامرازێکی براگماتیکییانەی بێلایەنانە سەیر ئەکات بۆ ڕێکخستنی کاروباری خەڵک بەو شێوەیەی کە خزمەتی زۆرترین بکات. وە سەرباری ئەوەی سیاسەت و رەوشت دوو بواری جیاوازن لە بیردۆزەی میکاڤیلیدا, بەڵام ئەمە ئەوە ناگەیەنێـت کە سییاسەت نابێت ملکەچی رەخنەی رەوشتانە بێت وەک هەموو لایەنێکی تری چالاکی مرۆیی. لە راستیدا, تۆماس براون یاسای ئایینداری ئینگلیزی لە سەدەی هەژدەدا بە جورئەتەوە وتی کتیی(میر) زانستی رەوشتی سیاسی دامەزراندووە وا ئەکات هەموو دادوەر و دەسەلاتدارێک هەمیشە پابەندی یاسا رەوشتیەکان بێـت لە پیشەکەیدا.
میکاڤیلیایی دەسەڵاتداریی بە زانست سەیر ئەکات, بە بێ ئەوەی هیچ ئاماژەیەکی زەقی هەبێت بۆ ئەم تێروانینە, بۆیە بە بنەمای چەمکی نوێی سیاسەت دانرا وەک زانستێک نەک هونەریک. بەم پێیە بووە یاسای بنچینەیی سیاسەت, وەک بنەمای زانستی نەک رەوشت یان نا رەوشتی. بۆ نموونە, لە یاسای کێشی زەویدا ئەگەر ستەمکارێک لە پەنجەرەی بینایەکی بەرزەوە بخەیتە خوارەوە ئەوا هێزی کێشیكردنی زەوی بەهەمان شێوە ئەیدا بەزەویدا وەک کەسێکی بێ تاوانی گوناح. ئەرکی سەرەکی (میر) بریتیە لە مسۆگەری پاراستنی دەولەت و پاراستنی یاسا و سیسەتمی پێویست لە ناو دەوڵەتدا هەتا خەڵکەکەی بە تەبایی و بە دلنیاییەوە بژین. چونکە پشیوێی و گرژیی ناو وڵات دوژمنی سەرەکی دەولەتداریە, هەمیشە دەسەلاتدارێکی خراپ کە تەبایی و ئاسایش و دلنیایی و سەقامگیری بپارێزێت و مسۆگەر بکات باشترە لە دەسەڵاتدارێکی باش کە دەولەتی بۆ سەقامگیر نەبێت و پشێوی پێ کۆنترۆڵ
نەکرێت, بۆیە لەم باسەدا ئەڵێت" پێویستە میر لە کاتی پێویستبووندا چاکخواز بێت"
د. رزگار ئاغا
دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی
لە کتێبی میر