چەمك و زاراوەی مێریتۆکراسی (شایستەیی)
باسی یەکەم: چەمکی مێریتۆکراسی (شایستەیی)
مەبەست لە چەمکی مێریتۆکراسی ، سیستەمێکی سیاسییە کە تێیدا کاڵای ئابووری یان دەسەڵاتی سیاسی لەسەر بنەمای تواناو بەهرەی تاکی مرۆڤەکان دەدرێت ، نەك چینێکی تایبەتی کۆمەڵایەتی.
پێشکەوتن لەم جۆرە سیستەمەدا لەسەر بنەمای توانای جێبەجێکردنی کارکردنە، وەك لە ڕێگەی هەڵسەنگاندنەوە دەپێورێت. هەرچەندە چەمکی شایستەیی بۆ جەندین سەدە دەگەڕێتەوە، بەڵام یەکەم بەکارهێنانی ناسراوی ئەم زاراوەیە لە لایەن کۆمەڵناس – ئالان فۆکس –ەوە لە گۆڤاری شرۆڤەی سۆسیالیست لە ساڵی ١٩٥٦ بەکارهینراوە، پاشان لە لایەن کۆمەڵناس مایکل دانلۆپ یۆنگەوە زیاتر ناسراوە، کە لە کتێبە دیستۆپیاییە سیاسی و تەنزئامێزەکەیدا بە ناوی سەرهەڵدانی شایستەیی لە ساڵی ١٩٥٨ دا ئەم زاراوەیە دوای تێپەڕبوونی ئەم ماوە زۆرە ئەمڕۆ زۆر جار ئەم زاراوەیە بۆ ئاماژەکردن بە سیستەمی کۆمەڵایەتی بەکاردەهێنرێت ،کە تێیدا پێشکەوتن و سەرکەوتنی کەسی بە پلەی یەکەم دەگەڕێتەوە بۆ تواناو شایستوییەکانی تاك.
میریتۆکراسی لە لایەن ئەفلاتونەوە لە کتێبی کۆماردا قسەی لەسەر کراو بۆ ئەوەی ببێتە یەکێك لە بناغەکانی سیاسەت لە جیهانی ڕۆژئاوادا.
" باوترین پێناسەی شایستەیی لە ڕووی لێهاتاوی و توانای تاقیکراوی شایستەیی چەمکسازی دەکات، و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ، وەك ئەوەی بە ئاستی زیرەکی یان تاقیکردنەوەکانی دەستکەوتی ستانداردا پێوانە دەکرێت " ، لە سیستەمی حکومەت و سیستەمی کارگێڕی دیکەدا ، " مێریتۆکراسی" ئاماژەیە بۆ سیستەمێك کە لە بناغەدا پێشکەوتن لە ناو سیستەمەکەدا دەگۆڕێت بۆ "شایستەیی" ، وەك ئەنجامدان ، زیرەکی ، بڕوانامەو پەروەردە کە زۆر جار ئەمانە لە ڕێگەی هەڵسەنگاندن یان پشکنینەکانەوە دیاری دەکرین.
بە مانایەکی گشتگیر ، مێریتۆکراسی دەتوانێت ئاماژە بە هەر جۆرە هەڵسەنگاندنێك بکات کە لەسەر بنەمای دەستکەوتەکان بێت .وشەی "سودمەند" و "پراگماتیك" ،هەروەها وشەی "مێریتۆکراتی" واتایەکی فراوانتری پەرەپێداوە ، وە هەندێك جار بەکاردێت بۆ ئاماژەدان بە هەر حکومەتێك کە لە لایەن "چینێکی دەسەڵاتدار یان کاریگەر لە کەسانی خوێندەوار یان بەتوانا" بەڕێوەدەبرێت کە لە زانستی سیاسیدا پێی دەگوترێت حکومەتی دەستەبژێر و نوخبەویی.
ئەمەش بە پێچەوانەی بەکارهێنانی ڕەسەن و ئیدانەکاریانەی ئەم زاراوەیە لە ساڵی ١٩٥٨ لە لایەن مایکل دانلۆپ یۆمگ لە بەرهەمەکەیدا بە ناوی سەرهەڵدانی شایستەیی ،کە بە شێوازی تەنزئامێز لەسەر سیستەمی سێ لایەنەی پەروەردە کە بە ڕواڵەت لەسەر بنەمای شایستەیی بوو کە لەو کاتەدا لە بەریتانیا پراکتیزە دەکرا" ئەو بانگەشەی کرد کە لە سیستەمی سێ قۆڵیدا، " شایستەیی یەکسان دەکرێت لەگەڵ زیرەکی پلۆسهەوڵ، خاوەنەکانی لە تەمەنێکی بچووکدا دەناسرێنەوە و هەڵدەبژێردرێن بۆ خوێندنی چڕوپڕی گونجاو، لێرەوە گومانێك لەسەر ژماردن و نمرەی تاقیکردنەوە و بڕوانامە" دێتەکایەوە کە بتوانێت ببێتە نمایشکاری شایستەیی.
شایستەیی بە مانا فراوانەکەی ، دەتوانێت هەر کردەوەیەکی گشتی یەکلاکەرەوە بایت لەسەر بنەمای شایستەییە جۆراوجۆرەکانی نیشان دراو ئەم جۆرە کردەوانە زۆرجار لە کۆمەڵناسی و دەروونناسیدا باس دەکرێن .
نیشاندانی شایستەیی مرۆڤ سەبارەت بە شارەزایی لە بابەتێکی دیاریکراودا، ئەرکێکی جەوهەرییە کە زۆرترین پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە زاراوەی ئەرستۆتالیسەوە هەیە. چەمکی هاوتای ئەرستۆ بۆ مێریتۆکراسی لەسەر بنەمای پێکهاتەی ئەرستۆکراتی یان ئۆلیگارشی دامەزراوە ، نەك لە چوارچێوەی دەوڵەتی مۆدێرن.
تا ئەمڕۆش سەرچاوەی زاراوەی میریتۆکراسی بە شێوەیەکی بەرفراوان دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵناسی بەریتانی مایکل یۆنگ کەلە کتێبەکەیدا بە شێوەیەکی سووکایەتیپێکردن بەکاریهێناوە .
یۆنگ ، شایستەیی بە زیرەکی لەگەڵ هەوڵدان پێناسە دەکات. لە ئەنجامدا کۆمەڵگایەکی خەیاڵی شایستەیی وەك یوتۆپیایەك نیشان دەدات، کە تێیدا چینبەندی کۆمەڵایەتی تەنیا لەسەر بنەمای زیرەکی و شایستەیی تاکەکەسی وێنادەکات، ئەمەش کۆمەڵگەیەکی زۆر کێبڕکێکار و نەیەکسان دروست دەکات.
سەرەڕای ئەم واتا نەرێنییە سەرەتاییە، زاراوەی مێریتۆکراسی لەم دواییانەدا هەندێک ناساندنی ئەرێنی بەدەست هێناوە. بەم شێوەیە ، لەم سەردەمەدا بۆ سیستەمی میریتۆکراسی بنەمادار بە شایستەیی بۆ تەرخانکردنی پێگەو پاداشت بەکاردەهێنرێت بە جیاوازی لە سیستەمی ئەرستۆکراتی یان چینایەتی، کە تێیدا هۆکارە میراتییەکان نیشاندەری سەرەکین بۆ پێگەی تاك لە کۆمەڵگادا.
لەگەڵ ئەوەشدا چەمکی مێریتۆکراسی وەك سیستەمێکی کۆمەڵایەتی ڕەخنەی زۆریشی لێگیراوە . لە ژێر ڕۆشنایی بەرزبوونەوەی نایەکسانی کۆمەڵایەتی لە سەدەی بیست و یەکەمدا، زانایان شایستەییان بە ئایدۆلۆژیای سیاسی و وەهم ناوزەند کردووە. وەك تۆماس پیکیتی لە کتێبی پایتەخت دا لە سەدەی بیست و یەکەمدا ئاماژەی پێدەکات " کۆمەڵگە دیموکراسیەکانمان لەسەر جیهانبینییەکی شایستەیی وەستاون".
بەم پێیە ، جوڵەی سنوردارو گرنگی سامانی بۆماوەیی لەگەڵ باوەڕبوون بە سیستەمێکی شایستەیی پێکەوە دەژین . لە ئەنجامدا بیرۆکەی مێریتۆکراسی بووەتە ئامرازێکی سەرەکی شەرعیەتدان بە کولتووێك بۆ کولتووری سەرمایەداری هاوچەرخ، کە تێیدا نایەکسانی سامان و داهات بەردەوام دەبێت و بەرهەم دەهێنرێتەوە .
ئەمەش لە لایەن لێکۆڵینەوەکانی ئەم دواییە پشتگیری دەکرێت دەریدەخەن کە، تا کۆمەڵگایەك نەیەکسانتر بێت ، مەیلی ئەندامانی ئەو کۆمەڵگەیە زیاترە بۆ گەڕاندنەوەی سەرکەوتن بۆ شایستەیی نەك گۆڕاوە ناشایستەییەکانی وەك سامانی بۆماوەیی.
ئەمەش ئەوە دەردەخات کە چەمکی هاوچەرخی شایستەیی لانیکەم دوو لایەنە. لە لایەکەوە باس لە سیستەمێکی کۆمەڵایەتی دەکات کە لەسەر بنەمای ئەو تێڕوانینە دامەزراوە کە تاکەکان لە ئەنجامی بەهرەو هەوڵەکانیان لە کۆمەڵگادا پاداشت دەکرێن و پێشدەکەون . کە لێرەدا ئەم چەمکە پێشگریمان دەکات لە جووڵەی کۆمەڵایەتی و یەکسانی دەرفەتەکان . لە لایەکی دیکەشەوە دەتوانرێت مێریتۆکراسی وەك گوتارێکی ئایدیۆلۆژی تێبگەین کەلەسەر سیستەمی بیروباوەڕی جیاواز دامەزراوە ، ولە فۆڕمی جیاوازدا خۆیان دەردەخەن وەك چەمکە سۆسیال دیموکراسی و نیولیبراڵەکانی شایستەیی.
باوترین جۆری سکرینکردنی شایستەیی کە ئەمڕۆ دەبینرێت بڕوانامەی کۆلێژەکانە . خوێندنی باڵا سیستەمێکی سکرینکردنی شایستەیی ناتەواوە بە هۆکاری جیاواز ، وەك نەبوونی ستانداردە یەکسانەکان لە سەرانسەری جیهاندا ، نەبوونی مەودا (کە هەموو پیشەو پرۆسەکان لەخۆناگرێت)، و نەبوونی دەستڕاگەیشتن (هەندێك کەسی بەتوانا هەرگیز... دەرفەتی بەشداریکردن بەهۆی خەرجییەکان ، کارەساتەکان یان شەڕەوە، بە تایبەتی لە وڵاتانی تازەپێگەیشتودا) ، سەرەڕای ئەوەش ، بڕوانامەی ئەکادیمی خزمەت بە بڕێك لە ئامانجی سکرینکردنی شایستەیی دەکات لە غیابی میتۆدۆلۆژیای پاڵاوتەتردا. لەگەڵ ئەو ڕاستیانەشدا پەروەردە بە تەنیا سیستەمێکی تەواو پێکناهێنێت ، چونکە میریتۆکراسی دەبێت بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی دەسەڵات ببەخشێت ، کە بڕوانامەیەك بە شێوەیەکی سەربەخۆ بەدەستی ناهێنێت.
باسی دووەم: زاراوەی مێریتۆکراسی (شایستەیی)
هەرچەندە چەمەکەکە چەندین سەدەیە بوونی هەیە ، بەڵام زاراوەی "مێریتۆکراسی" تاڕادەیەک تازەیە وەك لە باسی یەکەمدا ئاماژەیان پێداوە. بۆ یەکەمجار لە لایەن کۆمەڵناس ئالان فۆکسەوە لە ساڵی ١٩٥٦ بە شێوەیەکی سوکایەتی پێکردن بەکارهینراو پاشان لە لایەن سیاسەتمەدارو کۆمەڵناسێکی بەریتانی بە ناوی مایکل دانلۆپ یۆنگ لە وتارە تەنزئامێزەکەیدا لە ساڵی ١٩٥٨ دا بە ناوی" سەرهەڵدانی شایستەیی" بەکارهێنراوەتەوە ، وتارەکەی یۆنگ وێنەی شانشینی یەکگرتووی لە ژێر دەسەڵاتی حکومەتێکدا نیشان دا کە لە سەرووی هەموو شتێکەوە لایەنگری زیرەکی و لێهاتووی (شایستەیی) بوو، کە تێکەڵەیەك بوو لە ڕەچەڵەکی جیاواز."شایستەیی" لە هەردوو وشەی لێکدراوی "     " بە واتای "بەدەستهێنان" و پاشگری یۆنانی کۆن " cracy " (بە واتای "دەسەڵات" ، "حکومڕانی").
دەستەواژە یۆنانیەکەشی بریتییە لە ئەکسیۆکراسی (     ) لە ئەکسیۆس (       ، شایستە)+ "     " ) دەسەڵات. لەم کتێبەدا ئەم زاراوەیە واتایەکی نەرێنی دیاری و نەرێنی هەبووە، چونکە –یۆنگ- هەم شەرعیەتی پرۆسەی هەڵبژاردن کە بۆ بوون بە ئاندام لەم نوخبەیە بەکارهاتووە و هەم لە دەرئەنجامەکانی حکومڕانی لە لایەن گروپێکی وەها تەسك پێناسە کراوەو کۆی پرسەکەی خستە ژێر پرسیارەوە.
وتارەکە لەسەر بنەمای مەیلی حکومەتەکانی ئەوکاتە ، لە هەوڵەکانیان بەرەو زیرەکی ، بۆ پشتگویخستنی کەموکوڕییەکان و لەسەر شکستی سسیستەمی پەروەردە لە بەکارهینانی دروستی ئەندامانی بەهرەمەند و بەتوانا لە ناو کۆمەڵگاکانیاندا.
گێڕەرەوەی خەیاڵی یۆنگ ڕوونی دەکاتەوە کە لە لایەن گەورەترین بەشداربوو لە کۆمەڵگادا "جەماوەری چەقبەستوو" یان زۆرینە نییە، بەڵکو "کەمینەیەکی داهێنەر" یان ئەندامانی" نوخبەی بێئارام"ە .لە لایەکی دیکەوە، ئەو ئیدیعاو بانگەشەیە دەکات کە قوربانییەکانی پێشکەوتن کاریگەرییەن بە کەم سەیر دەکرێت و لەم پابەند بوونە چەقبەستووانە بە زانستی سروشتی و زیرەکییەوە، خۆبەزلزانین و لەخۆڕازیبوون سەرهەڵدەدات. ئەم کێشەیە کۆکراوەتەوە لە دەستەواژەی "هەموو هەڵبژاردنی یەکێک، ڕەتکردنەوەی زۆرێکە"دا.
هەروەها ئەم دەستەواژەیە لە لایەن هانا ئارنێت لە وتارەکەیدا "قەیران لە پەروەردەدا" بەکارهێنراوە، کە لە ساڵی ١٩٥٨ نوسراوە و ئاماژە بۆ بەکارهێنانی میریتۆکراسی لە سیستەمی پەروەردەیی ئینگلیزیدا دەکرێت. ئەویش بە شێوەیەکی سوکایەتی پێکردن ئەم زاراوەیە بەکار دەهێنرێت. لە ساڵی ١٩٧٢ کە دانیال بێڵ ئەم زاراوەیەی بە شێوەیەکی ئەرێنی بەکارهێنا.  


 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved