خەڵک و کەسی تر ناوی لە خۆی نابوو خۆڕاگر .
بەڵام بە ڕاستی خۆڕاگری راستەقینە ئەم کاک قوبادەیە کە لەگەڵ کابرا هەڵیدەکرد و پێنج ساڵ بە دانایی و شێنەیی مام جەلالانە مامەڵەی دۆخەکەی دەکرد.
هەڤاڵ قوباد تاڵەبانی ،جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، لەبەر کورد و یەکێتیی و لەبەر مانەوەی حکومەتی کوردستان بە یەکگرتوویی، بە خۆڕاگرییەوە وەرزشی یۆگای تەحەمول و خەباتی سەبری شۆڕشگێری دەکرد.
لە بەغدا بە گیانی بەرزی دیبلۆماتێکی کارامە تیمی دانوستانی ئیدارە دەدا کەچی جەماعەت حەماوەی حەسودیان لێی دەرژا ، کە سەریش دەکەوت پاشقولیان لە رێککەوتن و دەسکەوتەکانی ،کە لە قازانجی کورد بوون، دەگرت.
دوایی خۆیان بە نرخێکی کەمتر دەچوون بۆ سێڵڤی هەراجکردنی نەوت ودەیانگوت سۆمای چاومانە سۆما.
پیرۆزبایت لێدەکەم کاک قوباد کە لە حکومەتدا هەمیشە بەشێکبووی لە چارەسەر ،نەک ماکی گرفت، دایمە و دەرهەم بە هێزی نەرم و ژیریی لە ناوجەرگەی دیوانی حکومەتەوە بەرەنگاری تاکڕەوی و لووتبەری و بێباکی فراکسیۆنێکی زبرت دەکرد.
٢٠-١٠-٢٠٢٤ یەکێتیی بە لیستی ١٢٩ ئەم نەبەردییە دەباتەوە و کۆدی ئەو مەتەڵەش هەڵدێنێ کە چەند رۆژە خۆیان پێوە مەشغول کردووە کە لە جێی ئەوەی قسەیەکی خۆیان هەبێ بۆ وتن هەر وا بە شپرزەییەوە دەپرسن: کۆتایی بە چی دێنن؟
تەبعەن کۆتایی پێ دێنین . کۆتایی بە هەموو شتێک دێنین. تەنانەت کۆتاییش دێنین بە خوو و خدەی بەد و زبری تەعقیب و دیڤچوون بۆ راز و نیازی خەڵکی لە هەڵبژاردن و کێبرکێی دیموکراسیدا.
شەفافیەت لە ئیدارە و داهاتەوە دەپەرێتەوە بۆ فەزای سیاسی داهاتووش.
بابەتی زیاتر