1978
- جەللادەکانی عێراق چەند نیشتمانپەروەرێکیان لە زیندانی موسڵ لە سێدارەدا لەوانە:
1- فایەق مستەفا عەبدوڵڵا(مالومە/چوارتا)
2- عەلی ئەحمەد عەزیز(گاپیڵۆن/چوارتا)
3- حامید حەمە ئەمین سابیر(یاخسەمەر/دوکان) شەهید حامید کوڕە گەورەی بنەماڵەیەکی جووتیاری هەژاربوو، ئەندامی کملك و کادری"ی.ن.ك" بوو. لەهێرشی دوژمندا بۆسەر دۆڵی جافەتی لە(8/1/1978) لە یاخسەمەر دەستگیرکرا، شەهید حامید بەرلەسێدارەدانی چەند نامەیەکی بۆ خزم و کەسوکار و هاوڕێکانی نووسیوە کە نموونەی تێکۆشەری ئازاو لەخۆبوردووە، لە نامەیەکدا بۆ هاوڕێیەکی پێشمەرگەی نووسیوویە و ئەڵێ:
(...هیچ پێی ناوێ دڵگران بیت بۆ من، چونکە هەزارەهای وەکو من سبەینێ ئەبنە گوڵێکی بۆنخۆش، گوڵێکی سووری خوێناوی، ئەبنە چقڵ بۆ چاوی دوژمن، ئەمڕۆ ئەوانەی خونچەن ئەوانە هەریەکەیان دواڕۆژ قارەمانێکن بۆ گەلەکەیان، من و تۆش خاوەنی خۆمانین تا لەژێردەستی فاشیست و ئیمپریالیزمدابین، ئەمڕۆ ئێمە رۆڵەی گەل و ئەم نیشتمانەین، لەپێش ئەوە من یان تۆ رۆڵەی دایك و باوکمان بین ئەبێ خۆمان بەڕۆڵەی ئەم نیشتمانە پیرۆزە دابنێین لە سەرەتای پێگەیشتنمانەوە، خاکەکەی ئێمە ئەمڕۆ زۆر تینوویەتی، تینوویەتی خاکیش بەخوێن نەبێت ناشکێ، خاکمان زۆر پیرۆزە بۆیە هەزاران لاو و یارو دایك و باوك و خوشك خاکە شیرینەکەی بەجێدێڵێ و ئەچێتە ژێرباری تێکۆشانەوە، هەزاران هاوڕێ و هاوەڵ لەیەكبوون و سەروماڵیان رۆیی. بەڵام هەرقەیناکە بۆ؟.... چونکە لەسەر خاك و شەرەف و هەق و راستییە، ئێمە پێشمەرگەین، پێشمەرگەی دوێنێ و شەهیدی ئەمڕۆ، ئەبێتە سووتەمەنی بۆ سەرکەوتنی شۆڕشە پیرۆزەکەمان، سبەینێ ئەبێتە ئەو ئاڵا سوورەی کە بەدەستی لاوە جگەرگۆشەکانمانەوە ئەشەکێتەوە لەسەر خاکە پیرۆزەکەمان، لەسەر خاکە خوێناوییەکەمان- خاکی کوردستان.
وە دڵنیاو بێگومانیشین لەسەرکەوتنی گەلە کۆڵنەدەرەکەمان – گەلی کورد)
1987
- بروسكهی مهكتهبی سیاسی حسك بۆ هەڤاڵ"مام جهلال" بهبۆنهی رزگاركردنی ناحیهی قهرهداغهوه.
1987
- هێرشی دوژمن بۆسهر چیای گۆجاڕ.
1987
- شهڕێكی سهخت له نێوان تیپی(59)ی حهمرین و دوژمن له دهوروبهری قادر كهرهم.
1992
- کاتژمێر(7)ی بهیانی دوژمن گوندی"خاڵۆ بازیانی و حسێن ئیسلامی" سووتاند و مهڕوماڵاتی گوندهكهشیان بهتاڵان برد.
1993
- دامهزراندنی كابینهی دووهمی حكومهتی ههرێم بهسهرۆكایهتی كۆسرهت رهسوڵ عهلی.
1995
- دوژمن بۆردومانی ناوچهكانی تهق تهقی كرد.
2006
- بەبۆنەى هەڵبژاردنەوەى بەڕێز"مام جەلال" سەرۆک کۆمارى عێراق، بەڕێز فرانسوا هۆلاند سکرتێرى یەکەمى پارتى سۆسیالیستى فەرەنسا، بروسکەیەکى ئاراستەکرد و وێڕاى خۆشحاڵى رایگەیاند: بوونتان لە لووتکەى دەوڵەتى عێراقدا دەبێتە زەمانەتێکى دى لە تێکۆشان و لە پێناوى دیموکراسى و پێشکەوتن کە جەوهەرى گفتوگۆیە بۆ ئایندەى عێراق.
بابەتی زیاتر