1974
- لەدواى کاتژمێر(4)ى پاشنیوەڕۆ شارى هەڵەبجە بەبۆمبی ناپاڵم بۆردمان دەکرێ، لەو بۆردومانەدا زیاتر لە(50) کەس شەهیددەبن و بەسەدان کەسیش برینداردەبن.
1977
- دواى دەستگیرکردنیان لەلایەن رژێمى فاشیستى بەعسەوە، کۆمەڵێک پێشمەرگەى ناوشار لە زیندانی موسڵ لە سێدارە دران بەم ناوانە، شەهیدان یاسین محەمەد حەسەن(سلێمانی) سەڵاح مەجید قادر(سلێمانی) فەرەیدون عەبدولقادر(سلێمانی) محەمەد حسێن غەفور(سلێمانی) هەروەها ئەم هاووڵاتیانەش لەسێدارەدران تاهیر محەمەد ئەحمەد(کەرکووك) عەبدوڵڵا ئەسعەد(کەرکووك) فەوزی نەجم نوری(کەرکووك) مەولود محەمەد خۆشناو(کەرکووك).
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(3) بەئاڕبیجی لە سەنگەری دوژمنیدا لە بایزاوا(چوارتا) هەر لەهەمانشەودا لە سەنگەرێکی کونە ماسیشیاندا لە(چوارتا)
1979
- مانگرتن و خۆپیشاندانی جهماوهری بنگرد.
1987
- هێزی پشتگیریی و پێشمهرگهكانی"ی.ن.ك"و شیوعی له سێ قۆڵهوه هێرشێكی دوژمنیان تیكشكاند كه بهمهبهستی راگواستنی گوندهكانی"دهشتی كۆیه و ئیلینجاخ و داربهسهر و مهرزان و تاڵهبانی بچووك" هاتبوون، دهستكهوت یهك هاوهن و چوارده چهك و ئیڤایهك و ئۆتومبێلێك و بلدۆزهرێك.
2006
- سەرۆک تاڵەبانى لە کۆشکى کۆمارى لە بەغدا پێشوازیکرد لە کۆندۆلیزا رایس وەزیرى دەرەوە و دۆناڵد رامسفێڵد وەزیى بەرگریى ئەمریکا، لە دیدارێکدا هەردوو وەزیر پیرۆزباییان لە سەرۆک تاڵەبانى کرد بەبۆنەى هەڵبژاردنەوەى بەسەرۆک کۆمارى عێراق و پشتیوانى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکایان بۆ حکومەت و گەلى عێراق دووپاتکردەوە.
2006
- لەڕێوڕەسمێکى جەماوەرى فراواندا بەئامادەبوونى هەڤال کۆسرەت رەسول عەلى لێپرسراوى دەستەى کارگێڕى"ی.ن.ک" و جەماوەرێکى زۆر. یادى(32)یەمین ساڵیادى بۆردومانکردنى هەڵەبجەى شەهید کرایەوەو تێیدا هەڤاڵ کۆسرەت رەسوڵ مژدەى کردنەوەى کۆلێجى شەریعە و جێبەجێکردنى داواکارییەکانى ناوچەکەى راگەیاند.
2006
- بەڕێز عەدنان موفتى سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان، پێشوازیکرد لە سیاسەتمەدار و ژنە تێکۆشەرى دیارى کورد خاتوو لەیلا زاناو وەفدێکى هاوڕێی.
2006
- لە هۆڵى سلێمانى سەنتەرى گەنجان و بەئامادەبوونى سەرۆکى حکومەتى هەرێم، یادى(30) ساڵەى دامەزراندنى کۆمەڵەى خوێندکارانى کوردستان کرایەوە و هەر بەوبۆنەیەشەوە هەڤاڵ"مام جەلال" لە بروسکەیەکدا پیرۆزبایی لە کۆمەڵەى خوێندکاران کرد.
بابەتی زیاتر