1977
- ئەم هاووڵاتیانە لەزیندانی موسڵ لەسێدارەدران، شەهیدان ئەکرەم حەمید(کۆیە) سەعید خدر(رانیە) کەمال بیتوانی(رانیە) نوعمان ئیبراهیم قادر، رەسوڵ عەلی، هەروەها پێشمەرگەى دەستگیرکراو رەفیق تاهیر کەریم(کۆیە) لە سێدارەدرا.
1978
- مەفرەزەیەکی هەرێمى(2) بەرەنگاری هێزێکی دوژمن بوو لای ئاشی شێخ قاسم(پێنجوێن) یازدە سەرباز و یەك ئەفسەر کوژرا. زیانی هێزى پێشمەرگە(پ.م) تۆفیق مەحمود بەبرینداریی بەدیلگیرا.
1982
- خۆپیشاندانی دانیشتوانى شارى هه‌ڵه‌بجه‌ بۆ پشتیوانی و راپه‌ڕینی شاری قه‌ڵادزێ.
1982
- شه‌هیدبوونی فەرماندەی کەرتی(2)ی تیپی(86)ی دەشتی هەولێر"ئه‌حمه‌د ئۆمه‌ر" ناسراو به‌ ئه‌حمه‌د قه‌مبه‌ری.
1983
- هێرشی هێزه‌كانی به‌ره‌ی جود بۆسه‌ر ناوچه‌ی بالیسان و مه‌ڵبه‌ندی(4) له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی ناوخۆدا.
1983
- شه‌هید بوونی"نامق شوكر" ناسراو به‌شه‌هید"پێشڕه‌و" بەرپرسی کەرتی رێکخستنی رواندوز، لەڕۆژی هێرشی بەرەی جود بۆ سەر مەڵبەندی چواری بالیسان لە گوندی مەلەکان شەهیدبوو.

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved