ەشی کۆڕ‌و سیمینارەکان_ بۆردی هۆشیاری
له رێكه‌وتی 9ی ئاداری 2024، بۆردی هۆشیاری - مه‌كته‌بی راگه‌یاندن و هۆشیاری/ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وۆركشۆپێكی ساز كرد به ناونیشانی «عیراق و هه‌رێمی كوردستان، جیاوازی، به‌ربه‌ره‌كانی، هاوبه‌شی « به‌مه‌به‌ستی پێداچوونه‌وه و خستنه‌ڕووی سروشت و ئاراسته‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان له‌ڕێگه‌ی خوێندنه‌وه‌یه‌كی واقیعی- شیكارییهوه كه سێ ته‌وه‌ری له‌خۆگرتبوو. ته‌وه‌ره‌كان له سێ پهیپهردا پێشكه‌ش كران كه بریتیبوون له:
یه‌كه‌م: لایه‌نه‌كانی ململانێ و ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غدا: له لایه‌ن ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید (ئه‌ندامی پێشووی په‌رله‌مانی عیراق و شاره‌زا له بواری ئابووری و دارایی) یه‌وه پێشكه‌ش كرا.
دووه‌م: هه‌رێم و به‌غدا گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان: له لایه‌ن سه‌میر هه‌ورامی (راوێژكاری جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم وئه‌ندامی شاندی دانوستانكاری هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا)ه‌وه پێشكه‌ش كرا.
سێیه‌م: پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عیراق: لێكه‌وته سیاسی و ستراتیجییه‌كانی. له‌لایه‌ن د. یاسین ته‌ها (پسپۆر له‌بواری ئیسلامی سیاسی و گروپه شیعه‌كانی عیراق)ه‌وه پێشكه‌ش كرا.
لێره‌دا به كورتی ته‌وه‌ره‌كان و راسپارده‌كان ده‌خه‌ینه‌ڕوو:
سه‌میر هه‌ورامی:
ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی چه‌ندین گرفتی تر هه‌یه، له نێوان به‌غدا و هه‌رێمدا
ئه‌حمه‌د حاجی ره‌شید:
تێپه‌ڕاندنی چه‌ندین یاسا له دژی مافه‌كانمان، هۆكاره‌كه‌ی نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگییه
د.یاسین تەها:
له‌دوای جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، جارێكی‌تر گرووپه چه‌كداره‌كان گڕی توڕه‌ییان ههڵچووە
په‌یپه‌ری یه‌كه‌م، لایه‌نه‌كانی ململانێ و ناكۆكی نێوان هه‌رێم و به‌غدا:
ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌شید، خوێندنه‌وه‌یه‌كی وردی كرد بۆ ده‌وڵه‌تی عیراقی دوای 2003 و هه‌رێمی كوردستان. پێشكه‌شكاری پهیپهرهكه سه‌رنج و تێبینییەكانی خۆی له چه‌ند خاڵیكی گرنگ و پڕبایه‌خدا چڕكرده‌وه، كه بریتی بوون له:
- فیدڕاڵیزمی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك واقیعێكی سیاسی و ئیداری كه شه‌رعییه‌تی له ئیراده‌ی گه‌لی كوردستانه‌وه وه‌رگرتووه.
- داننان به هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی فیدڕاڵی له چوارچێوه‌ی عیراقدا به‌مانای ئه‌وه نایه‌ت كه سه‌رجه‌م كێشه و گیروگرفته‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا چاره‌سه‌ربوون.
- په‌یوه‌ست به هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ده‌كرێت ئاماژه بۆ دوو جۆر له مادده‌كانی ده‌ستوور بكرێت؛ ئه‌و ماددانه‌ی په‌یوه‌ندییان به چه‌سپاندنی بنه‌ماكانی سیستمی فیدڕاڵییه‌وه هه‌یه به‌گشتی (وه‌ك مادده‌كانی1، 4، 9، 39، 105، 106، 111، 112، 114، 115، 123) له‌گه‌ڵ ئه‌و ماددانه‌ی راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه (مادده‌كانی 4، 117، 120، 121، 140، 141).
-زیاتر له په‌نجا مادده له ده‌ستووردا وا پێویست ده‌كات به یاسا رێك‌بخرێن كه زۆربه‌یان په‌یوه‌ستن به چه‌مك و پایه‌كانی سیستمی فیدڕاڵییه‌وه، به‌ڵام تاوه‌كو ئه‌مڕۆ یاسایان بۆ ده‌رنه‌كراوه.
- نه‌بوونی هه‌ماهه‌نگی له نێوان فراكسیۆنه كوردییه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق و تیمی حكومی و تاڕاده‌یه‌كیش خه‌مساردی و ناشاره‌زایی، رێخۆشكه‌ر بوون بۆ تێپه‌ڕاندنی چه‌ندین یاسای دژ به مافه ده‌ستوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان.
په‌یپه‌ری دووه‌م، هه‌رێم و به‌غدا، گرفت و چاره‌سه‌ره‌كان:
له په‌یپه‌ری دووه‌مدا سه‌میر هه‌ورامی ئاماژه‌ی بۆ قۆناغی دوای ساڵی 2003 كرد، كه توانرا چه‌ندین مادده‌ی ده‌ستووری بچه‌سپێنرێت بۆ زامنكردنی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان و هه‌رێمه فیدڕاڵییه‌كه‌ی. هه‌روه‌ها رێژه‌ی 17 % وه‌ك پشكی هه‌رێم له بودجه و پۆسته باڵاكان جێگیر بكه‌ن كه تا ساڵی 2010 به‌رده‌وام بوو،به‌ڵام له‌و ساڵه‌دا له یاسای بودجه‌دا چه‌ند مادده‌یه‌ك جێگیركران بۆ پابه‌ندكردنی هه‌رێم به چه‌ند مه‌رجێكه‌وه، له‌وانه راده‌ستكردنی سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رۆژێكدا یاخود داهاته‌كه‌ی. ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه به‌رده‌وام بوو تا له شوباتی 2014 نوری مالیكی بڕیاری راگرتنی بودجه‌ی هه‌رێمی ده‌ركرد. دوای ئه‌وه‌یش حه‌یده‌ر عه‌بادی زاراوه‌ی (ئینفاقی فیعلی) هێنایه ناو بودجه‌وه كه ئه‌وه‌نده‌ی تر كێشه‌كه‌ی بۆ هه‌رێم قووڵكردهوه، كه تا ئه‌مڕۆ لێی ده‌رباز نه‌بووه، جگه له‌وه‌ش به‌شه بودجه‌كه‌ش كه‌مكرایه‌وه بۆ %12.67. به‌درێژایی ماوه‌ی ئه‌و چوار ساڵه هاتوچۆی شانده‌كان و گفتوگۆ و دانوستان له‌سه‌ر ئاستی باڵا ئه‌نجامیكی ئه‌وتۆی نه‌بوو.
له 15/2/2023 دادگای فیدڕالی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستانی به ناده‌ستووری وه‌سفكرد و دواتریش دادگای نێوده‌وڵه‌تی بازرگانی له پاریس بڕیاریدا كه توركیا چی تر ناتوانێت نه‌وتی هه‌رێم وه‌ربگرێت و ده‌بێت قه‌ره‌بووی عیراقیش بكاته‌وه، ئیتر قه‌یرانی دارایی قووڵتر بووه‌وه.
له سه‌رده‌می عادل عه‌بدولمه‌هدی مانگانه 452 ملیار دینار ده‌هات بۆ هه‌رێم كه به داهاتی ناوخۆوه به‌شی مووچه و هه‌ندێك پڕۆژه‌ی ده‌كرد. دواتر رێكه‌وتنێك كرا كه ده‌بوو هه‌رێم رۆژانه 450 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌مدەهێنێت كه بڕی 250 هه‌زاری راده‌ستی سۆمۆ بكات و 200 هه‌زاره‌كه‌ی تری بۆ هه‌رێم بێت تابتوانێت پاره‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانی لێبدات و له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌غدا مانگانه بڕی 900 ملیار دینار ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكات، به‌ڵام دواتر عیراق بڕیاریدا 452 ملیار دیناره‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان رابگرێت.
جگه له گرفتی ئابووری و دارایی، چه‌ندین گرفتی تر له‌نێوان هه‌رێم وبه‌غدا ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنیان هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌ڕێی دادگه‌ی فیدڕاڵییه‌وه، له‌وانه‌ش: مادده‌ی 140ی ده‌ستوور، ده‌روازه سنوورییه‌كان، هێزه ئه‌منی و سه‌ربازییه‌كان، نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی هه‌رێم، تاریفه‌ی گومرگی، پرسی قه‌رزی ده‌ره‌كی، ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی.
په‌یپه‌ری سێیه‌م، پرسی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له عیراق، لێكه‌وته سیاسی و ستراتیجییه‌كانی:
د. یاسین ته‌ها ، بابه‌تی پهیپهرهكهی له چه‌ند خاڵێكدا چڕ كرده‌وه كه ته‌واوكه‌ری یه‌كتر بوون. ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه ساڵی 2011 مالیكی داوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكای كرد له عیراق (له كاتێكدا ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی پێكنههێنرابوو) و له‌هه‌مان كاتدا هیچ حیسابێكی بۆ ئه‌و هاوسه‌نگییه نه‌ده‌كرد كه سوننه و كورده‌كان له دۆخی ئه‌وسای عیراق خوازیاری بوون. له‌م په‌یپه‌ره‌دا ئه‌م خاڵانه تاوتوێكران:
- له ساڵی 2010 له‌نێوان عیراق و ئه‌مریكادا رێكه‌وتنێك ئیمزا كرا به‌ناوی «رێكه‌وتنی چوارچێوه‌ی ستراتیجی».
- یه‌كێكی تر له ده‌رهاویشته خراپ و چاوه‌ڕواننه‌كراوه‌كانی ئه‌و داواكارییه بریتی‌بوو له لاوازی ئاسایشی به‌رگری عیراق و هێزه ئه‌منییه‌كانی (ده‌ركه‌وتنی داعش له 2014 و گه‌یشتنی هه‌ڕه‌شه‌كانی بۆ سنووره‌كانی پایته‌خت).
- گرفتی دارایی له عیراق، به‌و پێیه‌ی ئه‌مریكا پارێزبه‌ندی دراوی عیراق ده‌كات و به وردی چاودێری كرداره بانكییه‌كان و پرۆسه بازرگانییه‌كانی ده‌كات.
- چه‌ك و جبه‌خانه و فڕۆكه سه‌ربازییه‌كانی سوپای عیراق كه به‌رهه‌می ئه‌مه‌ریكین و به‌رده‌وام پێویستییان به سییانه و چاككردنه‌وه هه‌یه، جگه له پرۆسه‌ی مه‌شق و راهێنانی هیزه‌كانی عیراق.
- له‌دوای جه‌نگی نێوان حه‌ماس و ئیسرائیل، جارێكی تر گرووپه شیعه چه‌كداره‌كان (الفصائل) گڕی توڕه‌ییان هه‌ڵچوو و به‌ئاشكرا بڕیاری به ئامانجگرتنی بنكه و باره‌گاكانی هێزه‌كانی ئه‌مریكا و ئیسرائیلیان دا.
دوای كۆتایی پهیپهرهكان و بۆ مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ دۆخه‌كه و ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان، راسپارده و پێشنیازه‌كان له‌م چه‌ند خاڵه‌ی لای خواره‌وه‌دا خرانه‌ڕوو:
-هیچ هه‌لێك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رهه‌می نابێت تا ناو ماڵی كورد رێكنه‌خرێت و به گیانی به‌رپرسیارێتی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هاوهه‌ڵوێست نه‌بین.
- پێداگری له‌سه‌ر پابه‌ندبوون به ده‌ستوور و جێبه‌جێكردنی ته‌واوی مادده و بڕگه‌كانی (به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندییان هه‌یه به چه‌سپاندنی بنه‌مه‌كانی فیدڕاڵیزم و پاراستنی مافی هه‌رێم و پارێزگاكان و قووڵكردنه‌وه‌ی پرنسیپی نامه‌ركه‌زی).
- تیمێكی پسپۆڕ و شاره‌زا له بواره‌كانی یاسا (یاسای ده‌ستووری) و ئیداره و دارایی ئاماده‌بكرێت بۆ ئه‌گه‌ری پێداچوونه‌وه یا هه‌مواركردنی ده‌ستووری عیراق. ئه‌ركی له‌پێشینه‌ی ئه‌و تیمه بریتی ده‌بێت له داكۆكیكردن له بنه‌ما گشتی و تایبه‌ته‌كانی سیستمی فیدڕاڵی و ماف و داخوازییه ره‌واكانی هه‌رێمی كوردستان.
- ده‌كرێت هه‌مان تیم هاوكاری ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانی كورد بكه‌ن له‌بواری پێشكه‌شكردنی راوێژ و راسپارده به‌مه‌به‌ستی كاراكردنی ئه‌و ماددانه‌ی پێویستیان به ده‌ركردنی یاسا هه‌یه، ئه‌وانه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم و چه‌سپاندنی سیستمی فیدڕاڵین (پێشتر ئاماژه به‌و ماددانه كراوه)، و پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نی فیدڕاڵی (مجلس الاتحاد) به‌تایبه‌تی.
- جیاكردنه‌وه‌ی به فیعلی ده‌سه‌ڵاته‌كان و پاراستنی سه‌ربه‌خۆییان، به‌تایبه‌تی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری (دادگه‌ی باڵای فیدڕاڵی) دووركه‌وتنه‌وه له به‌سیاسی كردنیان.
- لیژنه‌ی په‌رله‌مانیی مادده‌ی 140 كارابكرێته‌وه و كێشه هه‌ڵپه‌سێراوه‌كانی تایبه‌ت به جێبه‌جێكردنی برگه‌كانی مادده‌كه له خشتهكاتێكی ئیلزامیدا دیاریبكرێت (گرێبه‌سته كشتوكاڵییه‌كان و كێشه‌ی موڵكایه‌تی، سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واره‌كانی به‌عه‌ره‌بكردن، قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی راگوێزرا و زیانلێكهوتووان، میكانیزمه‌كانی سه‌رژمێری و راپرسی).
- یه‌كێك له كاره له‌پێشینه‌كانی په‌رله‌مانی داهاتووی هه‌رێمی كوردستان بریتی بێت له په‌سه‌ندكردنی ده‌ستووری هه‌رێمی كوردستان (مادده‌ی 120ی ده‌ستووری عیراق) به‌وپێیه‌ی نه‌بوونی ئه‌و ده‌ستووره زیانی به‌رچاوی به هه‌رێم گه‌یاندووه و دادگه‌ی فیدڕالی عیراق ده‌سه‌ڵاته‌كانی خۆی به‌كاردێنێت بۆ ساغكردنه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر هه‌ندێك له‌و گرفت و پرسانه‌ی تایبه‌تن به ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
- نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا (په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی كۆمار) به‌هه‌ماهه‌نگی كاربكه‌ن پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشایی و كێماسییانه‌ی له بواره جیاجیاكانی نوێنه‌رایه‌تی و به‌شداری و به‌دیهێنانی مافه ده‌ستووری و یاساییه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه.
- ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تی كورده له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان (به‌تایبه‌تی په‌رله‌مانتاران) كاربكه‌ن بۆ ناساندن و نیشاندانی رووی راسته‌قینه‌ی ناسنامه و گوتار و واقعیی هه‌رێمی كوردستان و گه‌له‌كه‌ی و وه‌ستانه‌وه له‌ڕووی میدیا و كه‌ناڵه جۆراوجۆره‌كانی راگه‌یاندن و پێگه جیاوازه‌كان كه وێنایه‌كی هه‌ڵه و شێوێندراو له‌باره‌ی هه‌رێم و گه‌لی كورده‌وه بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
- له ئه‌گه‌ری هه‌مواركردنی بودجه‌ی 2023دا پێویسته نوێنه‌رانی كورد و هه‌رێم ئه‌جێندای خۆیان ئاماده بكه‌ن و به‌وریایی و شاره‌زاییه‌وه كار بۆ راستكردنه‌وه‌ی مادده و برگه
خراپه‌كان بكه‌ن.