دەروازە
       هەرێمی کوردستان لەم ١٠ ساڵەی ڕبردوودا بێ هێز لە عێراقدا دەردەکەوێت، ئەم بێ هێزییە چەندە پەیوەندی بە ناکۆکی و ناتەبایی نێوماڵی کوردەوە ثهەیە، ئەوەندەش پەیوەندی بە بەرنامە ڕێژی دەوڵەتانی دروسێ و جیهانیەوە هەیە. ئەمەش سروشتی سیاسەتی هەر دەوڵەتێکە بۆ بەرژەوەندی درێژخایەنی خۆی و پارستنی قەوارەکەی. بەڵام ئەوە کوردە خوێندنەوەی دروستی بۆ پێشهاتەکان نەبووە لە ڕابردوو و ئێستاشدا، ئەوەی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕستدا ڕوودەدات بە تایبەت دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد. کورد لە نێو ململانێی زلهێزەکاندا بەرەو پەراوێز خستن دەبرێت، چونکە لەمپەرە لە بەردەم بەرژەوەندی باڵای وڵاتانی دراوسێ، ڕەنگە جارێکی دیکە (سایکس بیکۆیەک)ی دیکە بۆ کورد دووبارە ببێتەوە؟ پێدەچێت بەهەند وەرنەگرتنی ڕووداوە مێژوویەکان هۆکاری ئەم چەند بار بوونەوەی مێژووبن بۆ کورد، لەم چەند ساڵەی ڕابردوودا بەشێک لە سیاسی و توێژەری سیاسی و ئابووری، دەڵێن ئێمە دەبێت هێندە وابەستەی مێژوو نەبین!؟ پێم وایە گەر مێژووی ڕوودا و ڕێکەوتنەکان نەزانین و هۆکار و لایەنەکانیان دەرنەخرێن کورد لە دۆخی چەق بەستووی مافی خۆی دەمێنێتەوە. لێرەدا بە گەڕانەوە بۆ ڕێککەوتنە مێژوییەکان و شرۆڤەی دۆخی ئێستای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کاریگەری لەسەر کورد، ئەم بابەتە دەخەینە بەر دیدەی خوێنەران. 

کلیلی وشەکان: هەرێمی کوردستان، تورکیا، ئێران، سوریا، سایکس بیکۆ، لۆزان، میثاقی مللی.
بۆ خوێندنەوەی ئەم توێژینەوەیە ئەم لینکە دابگەرە:

 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved