ئەکبەر حەسەن
یەکەم/ بونیادی کۆمەڵایەتی
بونیادی کۆمەڵایەتی کە لەسەرجەمی سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان پێکدێت، یەکێکە لەسەرچاوەکانی دروستبوون و سەر هەڵدانی ناسنامەو ڕۆڵێکی گرنگی لەبەخشینی ناسنامەبە تاکو گروپە مرۆییەکان ههیه. بێگومان ئهو ڕێگای بەخشینەش هەمەجۆرو هەمە چەشنه؛ دەشێت لەڕێگەی سیستەمە پێکهێنەرەکانیەوە، یاخود بەیارمەتی ئهو کەنالە جۆراجۆرانەی کەلەکۆمەڵگادا ئامادەییان ههیه، ناسنامە ببەخشێت.
بونیادی کۆمەڵایەتی وەك بابەتێکی توێژینەوەی سۆسیۆلۆجی سەردەمی سۆسیۆلۆجیستان و توێژەرانی سۆسیۆلۆجیای بەلای خۆیدا ڕاکێشاوه. ههریەکێکیش لەوان لەدیدگای تایبەتی خۆیەوە سەیریان کردووەو پێناسەیان کردووه.
لێرهدا چەند پێناسەیەکی بونیادی کۆمەڵایەتی پیشان دەدەین و دواتریش ڕۆڵی بونیادی کۆمەڵایەتی لەبەرهەمهێنانی ناسنامە دەخەینە بەرچاو. بە واتایەکی دیکه سروشتی ئهو پەیوەندییە دیاری دەکەن، کە لەنێوان بونیادی کۆمەڵایەتی و ناسنامەدا ههیه. سەرەتاش لەپێناسەکردنی بونیادی کۆمەڵایەتیەوە دەستپێدەکەین:
- بونیادی کۆمەڵایەتی لەنوێنەی پەیوەندییەکانی نێوان تاکەکان، بەو پێیەی کەههر تاکێک بەشێکە لەگشت (ابراهيم الخطيب والآخرون، مدخل الى علم الاجتماع، ص ۲۹).
- لەلای کارل مانهایم بونیادی کۆمەڵایەتی بریتییە لەجەستەی هێزەکۆمەڵایەتییەکان لەپەیوەندییە ئاڵۆزگەرەکانیاندا، کە لێیانەوە سەرجەمی نمونە جیاوازەکانی تێبینی و فکر سەرچاوەدەگرن ... بەڵام لەلای مێردۆك بونیادی کۆمەڵایەتی ئاماژەیە بۆ یەکگیریی دامەزراوە کۆمەڵایەتییەکان. (ڕیجون بودون، فرانسوا بوریکو، معجم نقدي لعلم الاجتماع، ص ۹۹-۱۰۰).
- گرنگترین و بەسودترین ڕونکردنەوە جیاوازەکانی بونیادی کۆمەڵایەتی تەواو وێنەکردنەیه، کەوە ك گشتێکی پێکهاتوو سەیری بونیادی کۆمەڵایەتی دەکات، کە ههموو سیستەمە سەرهکییە باوەکانی کۆمەڵگاو لەگەڵ ئەو گروپەی کە سیستەمەکەیان لێ پێکهاتووه، دەگرێتهوە(توم بوتومور، تمهيد الي علم الاجتماع، ص ۱۷۳).
بێگومان پێناسەی زۆر و وێناکردنی زۆر بۆ بونیادی کۆمەڵایەتی ههیه. بەڵام ئیمە پێناسەکەی توم بوتۆمۆرمان لەههموو پێناسەکانی تر بە گونجاوتر دەزانین، چونکە کاتێك دەوترێت سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان، ڕاستەوخۆ ههموو پێدراوەکانی کۆمەڵگا دەگرێتەوە، ههر لەدیاردهوە بۆ کێشەی کۆمەڵایەتی و هەڵوێست و بەهاو بیروبۆچوون و پلەوپایە و ناوبانگ و ڕۆڵ... ههموو ئهوانە دەچنە سایەی سیستەمە کۆمەڵایەتییەکانەوە. لێرهشەوە دەکرێت بوتریت بونیادی کۆمەڵایەتی بریتییە لەیەکەیەکی گشتگیر کە لەسەرجەمی سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان پێکدێت و ههر سیستەمێکیش ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ پەیوەستە بە ههموو سیستەمەکانیترەوە .
بونیادی کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی گرنگ لەژیانی کۆمەڵگادا دەگێرێت. ڕەنگە زیادهڕوی نەبێت گەر بوترێت سەرجەمی تەواو پرۆسە کۆمەڵایەتییانەی کە لەکۆمەڵگادا ڕوودەدەدن، بە جۆرێك لەجۆرهکان بونیادی کۆمەڵایەتی بەرپرسیارە لێیان. دەشێت لێرهدا سەرنج لەدەستنیشانکردنی پلەو پایەی تاکەکان بدرێت، جوول شارۆن لەبارهیەوە دەڵێت: (باش یان خراپ، بونیادی کۆمەڵایەتی تاکەکان ڕیزبەند دەکات بەهەریەک لەئێمە پلەیەکی باڵاتر لەههندێک و نزمتر لەههندێکی تر دەبەخشێت... بونیادی کۆمەڵایەتی بە پەیوەندییەکی سادەی بەهێشتنەوەی کۆمەڵگاوە ههیه؛ تاکەکان پۆڵێنبەند دەکات و بەههموو کۆمەڵگادا بڵاویان دەکاتەوه. ڕەفتار و شێوەی بیرکردنەوەی گونجاویان فێر دەکات. فێریان دەکات کە کردەکانیان لەگەڵ کۆمەڵێک سیستەمی ئاڵۆزدا بگونجێنن) (جۆئێل شارۆن، دەپرسش از دیدگاە جامعە شناسی، ص ۸۷). بەم شێوەیە دەردەکەوێت بە هۆی بونیادی کۆمەڵایەتییەوە تاکەکان بە شوێن و پێگەی جیاوازدا بڵاو دەبنەوە. تاکەکان دەکەونە نێو کۆمەڵێک چوارچێوەی کۆمەڵایەتی جیاوازەوە، کە ههر سیاقێک ههڵگری ناسنامەی خۆیەتی. ههرتاکێکیش کەدەکەوێتە ناو چوارچێوەیەکی دیاریکراوەوە، دەبێت بە ههڵگری ناسنامەی ئهو چوارچێوەیە، بە لای کەمەوە ئینتمای بۆ چوارچێوەکەی دەبێت. لێرهدا کەههردووکیان تەواوکەری یەکترن:
١. جیاکردنەوەو دەستنیشانکردنی کۆمەڵێک سیاق و ناسنامە بەخشین بەو سیاقانه.
٢. بڵاوکردنەوەی تاکەکان بە ناو سیاقە جیاوازەکاندا، کە بەهۆی تەواو بڵاوکردنەوەوەههر تاکێک دەبێت بە ههڵگری ناسنامەیەکى دیاریکراو. ئەو ناسنامەیەش کەتاك دەبێتە ههڵگری، لەلایەک لەگەڵ سیاقە کۆمەڵایەتییەکەیدا دەگونجێت، بەڵام لەلاکەی ترەوە لەناسنامەی سەر بە سیاقەکانی تر جیاوازه.
بەدیوێکی دیکەدا بونیادی کۆمەڵایەتی هەمیشەلەدۆخی جوڵان و گۆڕاندایه.
بەو پێیەی کە لە کۆمەڵێک سیستم پێکهاتووە و سیستمەکانیش لە گۆڕانی بەردەوامدان، ئەوا بونیادی کۆمەڵایەتی شانبەشانی گۆڕانی سیستمەکان دەگۆڕێت. ڕێک لە ئەنجامی ئەم دۆخ گۆڕینانەوە ناسنامەی تازه بەرهەم دێت، ناسنامه کۆنەکانیش یاخود لە ناو دەچن، یاخود تازه دەبنەوە و فۆرمی تازەتر وەردەگرن. بۆ نموونه ٧٠ ساڵ پێش ئێستا لە کوردستان دوو جۆر ناسنامەی باڵادەست هەبوون، کە ناسنامەی دوو چینی جیاواز و دیاریکراو بوون، ئەوانیش چینی دەرەبەگ و چینی جوتیار بوون، کە هەڵگری ناسنامەی تایبەت بە خۆیان بوون. بەڵام دواتر و بە دیاریکراوی لە ساڵی (١٩٥٨)دا بە هۆی گۆڕانی سیستەمی سیاسی، گۆڕان لە سیستەمی کۆمەڵایەتی و لە کۆتایشدا لە بونیادی کۆمەڵایەتیدا هاتە کایەوە، کە لە ئاکامدا گۆڕانکاریەک لە ناسنامەدا ڕوویدا. گەر کەمێک نزیکتر بڕوانریت، هەست دەکرێت لە عیراقی ساڵانی نەوەد بە هۆی سیستەمی سیاسییەوە یەک جۆر ناسنامە باڵادەست بوو بە چەند ڕەهەند و ئاستێکی جیاوازەوە، لە ئاستی نەتەوەییدا ناسنامەی عەرەبی و لە ڕووی سیاسییەوە ناسنامەی بەعسی و لە لایەنی ئایینییەوە ناسنامەی مەزهەبی سونی باڵا دەست بوو. بەڵام لەگەڵ ڕووخانی حکومەتی ناوەندی بەغدا، لە ساڵی (٢٠٠٣)دا، گۆڕان بەسەر هاوکێشەی ناسنامەدا هات. ئێستا لە پاڵ ناسنامەی سونی، ناسنامەی شیعی و لە پاڵ ناسنامەی عەرەبی، ناسنامەی کوردی و تورکمانی دەبینین، کە هەموو ئەمانە ئاماژەن بۆ بوونی هێزی سیاسی جیاواز و ناسنامەی جیاواز لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا. بێگومان ئەم گۆڕانه لە سیستەمی سیاسییدا بووە هۆی گۆڕان لەسیستمەکانی دیکە و دواجار گۆڕان لە بونیادی کۆمەڵایەتیشدا. ئەم گۆڕانەش ئاماژەیە بۆ پەیوەندی و پەیوەستی نێوان سەرجەم سیستمەکانی کۆمەڵگا. بەم شێوەیە دەبینین کە بونیادی کۆمەڵایەتی چ کاریگەرییەکی لەسەر بەرهەمهێنانی ناسنامە و بەخشینی ناسنامە هەیە.
دووم/ سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان
بەهەمان شێوەی بونیادی کۆمەڵایەتی، سیستەمە کۆمەڵایەتییەکانیش ڕۆڵی کاریگەر و گرنگ لەبەرهەمهێنانی بەخشینی ناسنامەدا دەگێڕن. لەڕاستیدا سیستەمی کۆمەڵایەتی ڕۆڵێکی سەنتەری دەگێرێت لەدیاریکردنی ناسنامەی مرۆڤدا. تەنانەت بونیادی کۆمەڵایەتیش بە زۆری لەڕێگای سیستەمە کۆمەڵایەتییانەوە ناسنامە دەبەخشێت. لێرهدا ئەرکی بونیادی کۆمەڵایەتی جیاکردنەوەی سیستەمهکانە لەیەکتری و دابەشکردن و بڵاوکردنەوەی تاکەکانە بەناو سیستەمەکاندا. سیستەمەکانیش بەرهەمهێنانی ناسنامە وەك ئەرکێکی گرنگ دەگرنە ئهستۆی خۆیان.
(سیستەمی کۆمەڵایەتی لەدووکەس یان زۆرتر پێکدێت، کە بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ یان ناڕاستەوخۆ لەبارودۆخێکی دیاریکراودا مامەڵە دەکەن. سیستەمی کۆمەڵایەتیش دەکەوێتە ناو سنوورێکی سروشتی دیاریکراوەوە. تەوتاکانەش کەههیه، ههر لەبەر ئهوەش دەتوانین گروپە بچووکەکان، پارتی سیاسی، ڕێکخراوی گەورە کە وەك سیستەمی کۆمەڵایەتی سەیر بکەن. سیستەمی کۆمەڵایەتی دەزگایەکی کراوەیە، چونکە زانیاری و شارەزایی ئاڵوگۆڕ دەکات و بە بەردەوامی بە شێوەیەکی کۆمەڵایەتییانە لەگەڵ سیستمە کۆمەڵایەتیەکان مامەڵەدەکات ) (دینکن میشیل، معجم علم الاجتماع، ص ۳۲۱).
بەپێی ئهم پەرهگرافەی سەرهوه، لەناو سیستەمی کۆمەڵایەتیدا جۆرێک لەڕووبەڕووبوونەوە لەنێوان تاکەکاندا ههیه، کەدەبێتەهۆی ئاڵوگۆڕکردنی شارەزایی و پسپۆڕی، واتە تاك لەکاتی ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ تاکەکانی دیکەدا ههندێک شتیان لێوە فێر دەبێت، لەههمان کاتدا ههندێك شتیشیان فێڕ دەکات. بەم شێوەیە جۆرێک لەهاوشێوەیی لەنێو تاکەکان دا دروست دەبێت، کەدەشێت ناسنامەی کۆمەڵایەتی بەرهەم بهێنێت.
لەلایەکی دیکەشەوە تاک بە هۆی ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئەوانی دیکەدا جۆرە ناسینێکی لا دروست دەبێت و دەزانێت بەرامبەرەکەی کێیە، چۆن بیردەکاتەوە، چی دەپۆشێت، چی دەخوات، بە کورتی زانیارییەکی گشتی و سەرەتایی سەبارەت بە ئەوانی دیکە پەیدا دەکات. بەو پێیەی کە ئەنجامی هەموو ئەوانەی ناسینی خۆدۆزینەوە، ئەوا تاک جۆرێک لە ناسینی سەبارەت بە خۆی لا دروست دەبێت. لێرەشەوە جۆرە هۆشیارییەکی لا پەیدا دەبێت و هەوڵی بەرهەمهێنانی ناسنامەدا دەبێت. بۆ بەرهەمهێنانی ناسنامەش دوو ڕێگەی جیاواز دەگرێتە بەر: یان هاوشێوەیی نێوان خۆی و تاکەکانی دیکە پەسەند دەکات و دان بەو ناسنامەیەدا دەنێت کە خاڵی هاوبەشی نێوانیانە و پێکەوەیان دەبەستێت، بەمەش دەبێت بە هەڵگری ناسنامەیەکی هاوبەش کە رایەڵی پێکەوەبەستنی ئەندامانی ناو سیستمە کۆمەڵایەتییەکەیە. یاخود بەئارستەی جیاوازی نێوان خۆی و تاکەکانی دی هەنگاو هەڵدەگرێت و هەوڵدەدات ئەو جیاوازییەی کە هەیە، قووڵترو تۆختری بکاتەوە، بەوەش ناسنامەیەکی تاك کەسی بەرهەم دەهێنێت، کە جیاوازە لە ناسنامەی ئەوانی دیکە. ئەم پڕۆسەیەی هەم بەرهەمهێنانی ناسنامەیەک لە هەردوو ئاستی تاکەکەسی و کۆمەڵایەتیدا لەناو سیستەمی کۆمەڵایەتیدا ڕوو دەدات. بەڵام ئایا سیستەمی کۆمەڵایەتی چییە؟ سیستەمی کۆمەڵایەتی لە لای تالکۆت پارسۆنز بریتییە لە کۆمەڵێک تاکێک، کە لە شوێنێکی جوگرافی دیاریککراودا دەژین و لە دۆخی مامەڵەی بەردەوامدان، کە یارمەتییان دەدات لە بەدەستهێنانی بەختەوەریی و خۆشگوزەرانیدا، پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیشیان پشت بە کۆمەڵێک سیستەمی ڕەمزی و شارستانی دەبەستێت) (دینکن میشیل، معجم علم الاجتماع، ص ۳۲۲).
بەڵام دۆرکهایم دەڵێت: (سیستەمی کۆمەڵایەتی کۆمەڵێک بنەما و بڕیاردەری ئاڵۆزە کە لەکۆمەڵگادا هەیە و ڕەفتاری کۆمەڵایەتی تاکەکان بەجۆرێک کۆنتڕۆڵ دەکات، کە سەرپێچیکردن لێی ئاسان نییە) (منصور دبوقی، علی اکبر نیك خلق، مبانی جامعە شناسی، ص ۱۴۴). بەلای مالینۆفسکیشەوە (سیستەمەکان بەشی ڕاستەقینەی کلتوورن تا ڕادەیەک زۆر بەردەوامی و گشتێتی و سەربەخۆیی خۆیان هەیە) (منصور دبوقی، علی اکبر نیك خلق، مبانی جامعەشناسی، ص ١٤٥). لێرەشەوە پێمان وایە سیستەمی کۆمەڵایەتی چوارچێوەیەکی ڕەمزی دیاریکراوە کە پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانی نێوان تاکەکان ڕێکدەخات و ڕەفتاریان کۆنتڕۆڵ دەکات بەشێوەیەکی گونجاو ئاراستەیان دەکات. سیستەمە کۆمەڵایەتییەکانیش زۆرن هەمهچەشنن و لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین و لێیان دەدوێین وەک: سیستەمی خێزان، سیستەمی پەروەردە، سیستەمی سیاسی و سیستەمی ئایینی.
١. سیستەمی خێزان
سیستەمی خێزان یەکێکە لە گرنگترین سیستەمە کۆمەڵایەتییەکان و لە هەمان کاتدا کۆنترینیانە، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ هەزاران ساڵ پێش ئێستا. خێزان وەک سیستەمێک هەڵگری پێناسەی تایبەتی خۆیەتی، کە لێرەدا ئاماژە بە هەندێکیان دەکەین: (بێرجس و لۆك دەڵێن خێزان گروپێک خەڵکه، کە لە ڕێگەی هاوسەرگیری یاخود پەیوەندی خوێن یان (تەبەنینیکردن)ەوە یەک دەگرن و پێکهاتوون لە سەرۆک و ئەندامان) (تەبەنینیکردن)ەوە بەهۆی گیرانی ڕۆڵی کۆمەڵایەتی جیاوازەوە لە(ئەموان)ی دیکە) نیشتەجێن دەبن و بە هۆی گیرانی ڕۆڵی کۆمەڵایەتی جیاوازەوە پەیوەندی و کارلێکی بەردەوام لە نێوانیاندا هەیە) (معین خلیل عمر و الاخرون، مدخل الی علم الاجتماع، ص ٢٠٦). ولیەم ئۆگبێرن دەڵێت: (خێزان پەیوەندییەکی کۆمەڵایەتییە لە نێوان پیاوو ژند و منداڵەکانیان، یاخود بە بێ منداڵ، یاخود پیاو لەگەڵ منداڵەکانیدا، یاخود ژن لەگەڵ منداڵەکانیدا). بەڵام مێردۆک پێی وایە (خێزان گروپێکی کۆمەڵایەتییە کە بە شوێنی نیشتەجێبوونی هاوبەش، هاریکاری ئابووری، وەزیفەی زۆربوون و منداڵ خستنەوە دەناسریتەوە و لە نێوان دووان لەئەندامەکانیدا پەیوەندی سێکسی هەیە کە کۆمەڵگا دانی پێدادەنێت. خێزانیش بەلای کەمهوەلە نێریکی پێگەیشتوو و مێیەکی پێگەیشتوو و منداڵێک پێکدێت، سا ئەگەر منداڵی خۆیان بێت یاخود لە ڕێگەی تەبەنییەوە بێت) (د. ابراهیم ناصر، علم الاجتماع التربوي، ص ٦٢-٦٣).
لە نێو ئەم سێ پێناسەیەدا سەردوو دا پێناسەکەی ئۆگبێرن بە گشتگیرترین دەزانین، چونکە گشتگیرترو زیاتر لەوانی دیکە توانای بەبەرجەستەبوونی هەیە.
بۆ نمونەئەگەر وێنەی خێزانێک بکرێت کە لەدایک و باوک و منداڵێک پێکدێت، دەردەکەوێت کە مەرجە سەرەتاییەکانی خێزان ئامادەیە، بەڵام ئەگەر هاتوو باوکەکە یاخود دایکەکە بەهۆی کارەساتێكەوە مرد، ئەوە کاتە بە یەکێک لەوان لەگەڵ منداڵەکەدا دەمێنێتەوە، ئایا دەکرێت بوترێت بە کۆتاییهاتنی ژیانی (بۆ نمونەباوکەکە) خێزانەکەش کۆتایی هاتوە؟ بە گوێرەی پێناسەی یەکەم و سێیەم واتە پێناسەی بێرجس و لۆک و میور تۆک بەڵێ، بەڵام بەپێی پێناسەکەی ولیەم ئۆگبێرن، بە مەرگی باوک یاخود دایک یا جیاوبوونەوەیان لە یەکدی خێزان کۆتایی نایەت.
خێزان دوو جۆری سەرەکی هەیە: خێزانی ناوەکی و خێزانی گەورە، کە پێی دەوترێت بنەمالە. خێزانی ناوەکی لەدایک و باوک و منداڵەکانیان پێکدێت. ئەم جۆرەی خێزان تایبەتمەندی بەرهەمی کۆمەڵگای هاوچەرخەو سنوورەکەی دیاریکراوە و پەیوەندییەکانی کەمو بەردەستکن. بێگومان ئەمە بەو مانایە نییە، کە خێزانی ناوەکی زیاتر جۆری کۆبونەوەو ژمارەی ئەندامانی خێزانه، بەڵکو مەبەست لەناوەکی زیاتر جۆری پەیوەندی خزمایەتی تێیدا نییە، بەڵکو مەبەست لە ناوەکی خێزانی ناوەکی بەپێی ئەندامانی خێزانه. هارووک پێشتریش ئاماژەی پێکرا، خێزانی ناوەکی لە باوک و دایک و منداڵەکانیان پێکدێت. (پوویادی سەردەکی خێزانی ناوەکی بریتییە لە دڵنیابوون لەوەی خێزانی ناوەکی بە درێژایی زمان بەردەوام نابێت، بەڵکو تەواو دەبێت دیاری دەبێت) (اتوم بومور، تمهید الی علم الاجتماع، ص ۲۹۱).
هەرچی خێزانی گەورەیە، ژمارەی ئەندامەکانی زۆر و پەیوەندییەکانی بەرفراوان و ڕەگ و ڕیشەی دوورو درێژتره. خێزانی گەورە جگە لەدایک و باوک و منداڵ، با پیرد و دایە و نەوەکانیش دەگرێتەوە، دەشێت خال و مام و پوریش بگرێتەوە. لێرەدا خاڵیکی گرنگ هەیە، کە دەبێت دەست نیشان بکریت، ئەویش ئەوەیە لە خێزانی گەورەدا دایک و باوک کاریگەرییەکی کەمیان هەیە لەسەر منداڵەکانیان، ئەگەر بەراورد بکرێت بە خێزانی ناوەکی. منداڵان لە یەک کاتدا پەروەردەی دایک و باوکیان و ئەندامانی دیکەی خێزانەکە وەردەگرن، بەو شێوەیەش پەروەردەی دایک و باوک کاریگەری گەورەی لەسەر منداڵەکانیان نابێت. خێزان چند وەزیفەیەکی گرنگی هەیە کە ئەمانەن:
١. سێکسی، ڕێکخستنی پەیوەندی سێکسی نێوان ژن و پیاو.
٢. ئابووری، سەرقاڵبوون بە چالاکی ئابوورییەوە یەکێکە لە وەزیفەکانی خێزان لە پێناوی بەدەستهێنانی بەختەوەری ئەندامانی خێزاندا.
٣. زاوزێ و نەوەخستنەوە، لە پاڵ دوو وەزیفەکەی پێشوو دا وەزیفەی زاوزێ و خستنەوەی نەوە دێت، کەیەکێک لە گرنگترین وەزیفەی خێزانە و بگرە چالاکی خێزانه، چونکە بەردەوامی بە ژیانی مرۆڤی دەبەخشێت.
٤. پەروەردەو گۆشکردن (بە کۆمەڵایەتیکردن)، ئەم وەزیفەیە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە وەزیفەی سێیەمەوە. واتە هەتا خێزان نەوە نەخاتەوە، ناتوانێت پڕۆسەی پەروەردەو گۆشکردن بە ئەنجام بگەێنێت. ئەم وەزیفەیە گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە ئایندهی هەر کۆمەڵگەیەک لەسەر ئەو ۆەروەردەیە وەستاوە، کە منداڵ لە قۆناغی سەرەتاییدا پێگەشتندا وەریدەگریت.
٥. پاراستن، وەزیفەکی تری خێزان پاراستنی ئەندامەکانیەتی لە هەر مەترسییەک، کە دەشێت ژیانی ئەندامانی خێزان بخاتە مەترسییەوە.
لێرەدا تەنیا قسە لەسەر وەزیفەی چوارەم دەکەین، کە وەزیفەی پەروەردەو گۆشکردنی منداڵەو کاریگەری بێئەندازە گەورەی لەپێکهێنان و دارشتنی کەسێتیدا هەیە. ڕینیە کۆنیج پێی وایەکە تاک دوو جار لەدایک دەبێت، جارێک لە دایکبوونی بایلۆجی و جارێک لەدایکبوونی کۆمەڵایەتی. لە دایکبوونی بایلۆجی تاک خاڵی بایلۆجی یەکلاکەرەوە نییە، بەڵکو فاکتەری سەرەکی و یەکلاکەرەوە لە دایکبوونی دووهەمە (لە دایکبوونی کۆمەڵایەتی)، واتە پێکهێنانی کەسێتییەکی کۆمەڵایەتی و کلتووری کە خۆبەخۆ ئینتما دەکات بۆ کۆمەڵگاو بە کلتووری کۆمەڵگا خۆی ڕوپۆش دەکات. خێزانیش لە دەستەبەرکردنی لە دایکبوونی دووهەمدا خاوەنی لەم فەزڵەیە (الدكتورة علياء شكري، الاتجاهات المعاصرة في الدراسة الاسرة، ص ۱۸۵). تاک یەکەمجار لە خێزاندا لە دایک دەبێت، هەر لەناو خێزانیشدا گەورە دەبێت و گۆشە دەکرێت، بە شێوەیەکی گشتی پڕۆسەی گۆشکردن کە منداڵ پیایدا تێپەڕ دەبێت، پڕۆسەیەکی کۆمەڵایەتی و مەعریفییە، لەو پڕۆسەیەدا تاک فێر دەکرێت چۆن ڕەفتار بکات و هەڵسوکەوت بکات، چۆن بیر بکاتەوە، بیر لە چی بکاتەوە، تەنانەت پڕۆسەی گۆشکردن کاریگەری لەسەر کردەی تاکەکەسی کانی وەکو پۆشاکپۆشین و نان خواردنیش هەیە. کارل مانهایم دەڵێت: (هەمیشەلەڕێگەی فێربوونەوە حەز لەو خواردنانە دەکەین، کە دایک و باوکمان حەزیان لێیەتی، باور بەو بۆچونە ئاینی و سیاسیانە دەهێنین، کە ئەوان باوەڕیان پێیەتی) (کارل مانهایم، علم الاجتماع النظري، ص ٤٥). گەر سەرنجی ناوەرۆکی ئەم پەرەگرافەی مانهایم بدریت، دوو بابەتی بەدی دەکریت: بابەتێ خواردن کە شتێکی کاتی و ڕۆژانەیەو مرۆڤ دەتوانێت هارچی پێخۆشبوو، بیخوات. بابەتی بیرکردنەوەو بیروبۆچوون، کەردەهەندێکی ژیانی درێژماوەی هەیە و پێویستی بەکاتێکی زۆر هەیە بۆ گەڵاڵە بوون و بەڕجەستەبوون. لێرەدا مانهایم بە جۆرێک قسە لەسەر خێزان و کەشی خێزانی دەکا، کە ڕەگوڕیشەی وردترین هەڵبژاردنەکانی کەسی مرۆڤ دەباتەوە ناوی. بەلای مانهایمەوە تاک بە تەنیا بڕیاردەری جۆری خواردن و دەستنیشانکردنی نییە، بەڵکو خێزانیش کاریگەری دیاریکەری هەیە لە دەستنیشانکردندا هەیە. ئەوە خێزانەکە دیاری دەکات چی بکەین و چی نەکەێن، چی بخۆین و چی نەخۆین، چۆن بیربکەینەوەو بیر لە چی بکەینەوە. بۆ نمونە گەر مرۆڤ لە نێو خێزانێکی ئایینیدا پەروەردە بێت، بە زوویی فیری دەستەواژەگەلی وەک خێر و شەڕ، بەهەشت و جەهەندەم، دیندارو بێدین دەبێت، بەڵام مرۆڤ یاخود منداڵی پەروەردەی نێو خێزانیکی سیاسی بە چەمک و دروشمی سیاسیانە ئاشنا دەبێت، منداڵی نێو خێزانیکی سۆسیالیست هەرزوو ڕق بەرامبەر سەرمایەداری دروست دەکات، بە پێچەوانەشەوە ڕاستە. بە شێوەیەکی گشتی دەتوانین
بڵێین خێزان یەکێکە لە گرنگترین سەرچاوەو ئاخێزگەکانی بەرهەمهێنان و بەخشینی ناسنامە بە ڕۆڵەکانی، کە لە ڕێگەی پڕۆسەی پەروەردەو گۆشکردنی کۆمەڵایەتییەوە ئەم کردەوەیە ئەنجام دەدات، پڕۆسەی پەروەردەو گۆشکردنیش کاریگەری وەها قووڵی هەیە، کە مرۆڤ هەتا تەمەنیکی دوورو درێژ لەژێر کاریگەریدا دەمێنێتەوەو ناتوانێت لێی دوور بکەوێتەوە. هۆکاری ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە پەروەردەو گۆشکردنی کۆمەڵایەتی ڕەگۆڕیشەی خۆیان لە قۆناغە بەراییەکانی ژیانی مرۆڤدا داکوتاوە.
٢. سیستەمی پەروەردە
سیستەمی پەروەردە یەکێکە لەو سیستەمانەی، کە ڕۆڵێکی گرنگی لەبەرهەمهێنان و بەخشینی ناسنامەدا هەیە. گرنگی سیستەمی پەروەردە بەو ئەندازەیەیە، کە دەوڵەت ڕاستەوخۆ چاودێری دەکات و تێچوونی کانی لە ئەستۆ دەگرێت. لە ڕاستیدا پەروەردەکردن و پێشکردنی ههر کۆمەڵگایەک، تا ئەندازەیەکی زۆر، پەیوەستە بە سیستەمی پەروەردەکەیەوە. چونکە ئەم سیستەمە ڕاستەوخۆ بەستراوەتەوە بە وەزیفەی سێیەمەوە. واتە هەتا خێزان نەوه نەخاتەوە، ناتوانێت پڕۆسەی پەروەردەو گۆشکردن بە ئەنجام بگەێنێت. ئەم وەزیفەیە گرنگییەکی زۆری هەیە، چونکە ئایندهی ههر کۆمەڵگەیەک لەسەر ئەوە وەستاوە، کە منداڵ لە قۆناغی سەرەتاییدا پێگەشتندا وەردەگریت. بەشێوەیەکی گشتی دوو جۆر سیستەمی پەروەردە هەیە: پەروەردەی ڕەسمی و پەروەردەی نارەسمی. پەروەردەی ڕەسمی ئەو جۆرەی پەروەردەیە، کە بە بەرنامەدارو جۆری دووهەمی سیستەمی پەروەردە، ئاشنای بە مفاهیم اساسي جامعەشناسی، ص ۲۰). پەروەردەی ڕەسمی لە ئەنجامی ڕێککەوتنی دەستەجەمعی کۆمەڵگاوە سەرهەڵدەدات، بەلای کەمهوەزۆربەی ئەندامانی کۆمەڵگا پەسەندی دەکەن. بەڵام پەروەردەی ناڕەسمی بەرهەمی سروشتی کۆمەڵگایه. پەروەردەی ڕەسمی مۆرکێکی یاسایی هەیە، بەڵام پەروەردەی ناڕەسمی داب و نەریت بەسەریدا زاڵە. دەکرێت وەک نمونەی پەروەردەی ڕەسمی پەنجە بۆ قوتابخانە درێژ بکیرێت، وەک پەروەردەی ناڕەسمیش ئاماژە بۆ خێزان بکرێت. (پڕۆسەی پەروەردە لە کۆمەڵگا سەرەتاییەکاندا پڕۆسەیەکی ناڕەسمییەو لە ڕووی هێز و بەردەوامییەوە لاوازە. بەڵام پڕۆسەی پەروەردە لە کۆمەڵگا پیشەسازییە پێشکەوتووەکاندا بە ڕێکخستنێکی وردو بەردەوامی و کاراییەکی زۆر دەناسرێتەوە) (دینکن میشیل، معجم علم الاجتماع، ص ۳۳۱). بەڵام ئایا دەکرێت بوترێت پڕۆسەی پەروەردەی ناڕەسمی سەر بە کۆمەڵگا سەرەتاییەکانەو پەروەردەی ڕەسمی سەربە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکاند؟ بێگومان نەخێر، چونکە لە کۆمەڵگا پێشکەوتووەکانیشدا پەروەردەی ناڕەسمی هەیە، نەک هەر ئەوەش، بەڵکو هەردوو جۆری پەروەردە بە یکتری تەواو دەکەن. ئەو کاتەی کە پەروەردەی ڕەسمی کۆتایی دێت، پەروەردەی ناڕەسمی دەستپێدەکات. لەو شوێنەشدا کە پەروەردەی ڕەسمی کۆتایی دێت، پەروەردەی ناڕەسمی دەستپێدکات. لێرەدا زیاتر جەخت لەسەر پەروەردەی ڕەسمی دەکەین وەک یەکێک لە سەرچاوەکانی ناسنامەو سیستەمی پەروەردە بەم شێوەیەی خوارەوە بەندوباریكی دیاریکراو کاردەکات ئامانجی پەروەردەکردنی تاکەکانی کۆمەڵگایە لە پێناوی بونیادنانی کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو و تەندروستدا.
بەو مانايهی سیستەمی پەروەردە هەڵگری کۆمەڵێک پرۆژەو ئامانج و خەونە، کە بەشێوەیەکی بەرنامەدارو ورد هەوڵی جێبەجێکردنیان دەدات بەڵام گەرچی ئامانجەکانی پەروەردەو سیستمی پەروەردەییە ئەمانەن:
١. گواستنەوەی تەرزە ڕەفتارییەکان لە کۆمەڵگاوە بۆ تاک.
٢. گواستنەوەی کەلەپووری کلتووری لە نەوەکانی پێشووەوەبۆ نەوەکانی داهاتوو.
٣. چاکسازیپکردن لە کەلەپووری کلتووریداو گۆڕینی پێکهاتەکانی بە زیارکردنی ئەوەی باشەو لابردنی ئەوەی خراپه.
٤. بەخشینی شارەزاییە کۆمەڵایەتییەکان بە تاک، کە لە بەهاو بیروبۆچوون و سیستەم و دابونەریتەکان و ڕەفتاری گروپ کە تاک لە نیوانیان دا دەژی، سەرچاوەدەگرێت .
٥. ڕوونکردنەوەی تاک بە زانیاری تازەکە ژیانی ڕۆژانەی کۆمەڵگا پڕ دەکات) (د. ابراهیم ناصر، علم الاجتماع التربوي، ص ۳۷)
لێرەوە دەکریت دەستنیشانی سروشتی پەیوەندی نێوان سیستەمی پەروەردەو ناسنامە بکریت. تاک کە گەورە دەبێت، لە ناو سیستەمە ڕابردووی ژیانی کۆمەڵگا بۆ تاک ڕوون دەکاتەوە، هەروەها یارمەتی دەدات بۆ تێگەیشتن لە ژیانی ئێستاو لە کۆتاشیدا بەڕو ژیانی ئایندەڕێنومێنی دەکات. لە میانەی ئەم پڕۆسەیەوە تاک دەگەیشتە بەردەم هەڵوێستێک، کە هەڵوێستی بەرهەمهێنان و دیاریکردنی ناسنامەیە. بۆ نمونەتاک بە هۆی سیستەمی خوێندنەوە ڕەمزە نەتەوەییەکان دەناسێت و سەرسامییەکی لا دروست دەبێت، دواتر ئەم سەرسامییە دەبێتەهۆی دروستبوونی ئینتما، ئینتماش دەبێتە هەوێنی بەرجەستەبوونی ناسنامەی نەتەوەیی، یاخود تاک بە بۆچونەو مەراسیمە کۆمەڵایەتییەکان ئاشنا دەبێت و ناسنامەی کۆمەڵایەتی بەرهەمدەهێنێت و بەم شێوەیە... لێرەدا دەبێت ئاماژە بۆ خاڵێکی گرنگ بکەین: پەیوەندی نێوان سیستەمی پەروەردەیی و سیستەمی سیاسی، کە کاریگەری ڕاستەوخۆو بەرچاوی لەسەر سەرهەڵدانی ناسنامە هەیە. بە تایبەتی لەو شوێن و ناوچانەدا، کە سیستەمی سیاسی باڵادەستی بەسەر سیستەمی پەروەردەییدا هەیە، لەم حاڵەتەدا سیستەمی سیاسی هەوڵ دەدات سیستەمی پەروەردەی بەشێوەیەک بونیاد بنێت و دابڕێژێت، کە لە خزمەتی سیستەمی سیاسیدا بێت. بۆ نمونەسیستەمی سیاسی عێراق ۲۰ ساڵ پێش ئێستا باڵادەستییەکی تەواوی بەسەر سیستەمی پەروەردەدا هەبوو، بە هەموو شێوەیەک هەوڵی دەدا مرۆڤێک بەرهەم بهێنێت، کە هەڵگری ناسنامەی سیستەمە سیاسییە کە بێت، بەلای کەمهوە نەتوانێت بیر لە سیستەمێکی دیکە بکاتەوە. بەڵام بە شێوەیەکی گشتی سیستەمی پەروەردەییەکی تەندروست دوو جۆر ناسنامە بەرهەمدەهێنێت:
١. ناسنامەی نەتەوەیی کە گرنگی دەدات بە ناسنامەی نیشتمانییەوە و بەهەردووکیان یەک ناسنامە بەرهەمدەهێنێت.
٢. ناسنامەی کۆمەڵایەتی و کلتووری و دارشتنەوەی ئەم دوو ناسنامەیە لە یەک بۆنەدا.
٣. سیستەمی ئایینی
ئایین وەک سیستەمێکی کۆمەڵایەتی، مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە و سەرەتای سەرهەلدانی بۆ هەزاران سال پێش ئێستا دەگەڕێتەوە. لە ڕاستیدا ئاسانە بتوانیین ساتەوەختی سەرهەلدانی ئایین دیاری بکەین و بڵێین بەدیاریکراوی لەو کاتەدا دروست بووە. هۆی ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئایین لە قۆناغەکانی پێش مێژوودا سەریهەڵداوە، واتە ئەو قوتابخانەی کە هێشتا نووسین نەدۆزرابووەوە. هەر بۆیە تا ئێستا سالی سەرهەلدانی ئایین نادیارو ئاڵۆزە. ئایین وەک سیستەمێکی کۆمەڵایەتی سەرنجی سۆسیۆلۆجیستانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە. هەریەک لە سۆسیۆلۆجیستەکان لای خۆیان سەریان خستووەتە سەری و بە مێژوو و کەرهستەی جیاجا لێیان کۆڵیوەتەوە. لێرەدا واز لە پێناسەکانی ئایین دەهێنین، چونکە لە بەشی یەکەمی توێژینەوەدا تیشکیان خراوەتە سەرو چەند پێناسەیەکی ئایین خستراوەتەڕوو، هەر بۆیە بەوەندە وازدههێنین، کە بڵێین ئایین بریتییە لە بەڕێوەبردن و پیادەکردنی کۆمەڵێک ئەزموونی ڕوحی، کە ژیانی مرۆڤ یاخود چەند بەشێکی ژیانی مرۆڤ بەڕێوە دەبات. بە گشتی ئایین لەسەر بنەمای جیاکردنەوەی نێوان چاکەو خراپە دروست بووە. چاکەو خراپە دەبن بە هەوێنی سەرهەلدان و دروستبوونی ئایین. ئاوەی کە ڕەفتاری تاکەکان دیاریدەکات و ئاراستەی ژیانی گروپ و کۆمەڵگا دەستنیشان دەکات، پێوەرەکانی چاکەو خراپن. واتە چاکەو خراپە دەبن بە بزوێنەری هەر سیستەمێکی ئایینی. (ئەگەر ئایین سیستەم بێت ئەوا وەک سیستەمەکانی تر نییە، چونکە سیستەمەکە "پیرۆزی" بەڕێوەی دەبات) (ریمون بودون، فرانسوا بوریکو، المعجم النقدي لعلم الاجتماع، ص ۳۲۰).
سیستەمی ئایینی لە ڕێگەی دیاریکردنی چاکەو خراپەوە کۆمەڵێک بەهاو دابو نەریت و ئەخلاقیاتی دیاریکراو بەرهەم دەهێنێت، کە تاکەکان و گرۆپەکان لەسەری دەڕۆن و پەیرەوی لێدەکەن. ئەم پەیرەو کردن و پیادەکردنەش وادەکات تاکەکان بە یەکگرتوو و یەکانگیر بن، ئهمەجادوهری پێناسەکەی دۆڕکهایمە بۆ ئایین کە دەڵێت: (ئایین سیستەمێکی تەواوکاری بیرو باوەڕو مومارەسەیە پەیڕوەکانە، کە تاکەکان لەبەرامبار شتە پیرۆزەکان ئەنجامی دەددەن. هەر تام بیروباوەڕو مومارەسانەیە کە یەکیان دەخات و دەیان کات بە یە کپارچەی یەکگرتوو) (ادینکن میشیل، معجم علم الاجتماع، ص ۳٤۷). لەسەر ئەم بنەمایەش دکتور ئەحمەد خەشاب دەڵێت: (سیستەمی ئایینی وەک سیستەمی کۆمەڵایەتی دیاری دەکات و ڕەفتاری مرۆڤ ڕێکدەخات) (معین خلیل عمر و الاخرون، مدخل الی علم الاجتماع، ص ٢٢٤). فیراس سەواح لەبارەی سیستەمی ئایینییەوە دەڵێت: (کیانێکی دروستکراوی سەپێندراوە بەسەر ژیانی ئایینیدا، دەرکەوتنی ئەم سیستەمە بەپەیوەستە بە ئاڵۆزبوونی ژیانی کۆمەڵایەتییەوە) (فراس السواح، دین الانسان، ص ٤۳).
سیستەمی ئایینی لە دوو ڕێگاوە ناسنامە بەرهەمدەهێنێت:
ڕێگای یەکەم لە بەرزڕاگرتن و پیرۆزراگرتنی ئاییندا بەرجەستە دەبێت، کە هەمیشەهەوڵ دەدات خۆی وەک پێدراوێکی بەرزترو بالاتر لەوانی دی نیشان بدات، ئەم ڕەتکردنەش لە دەروونی تاکانیشدا دەچەسپێت، بە جۆرێک، کە هەست دەکەن ئەوان سەر بە ئایینێکی دیاریکراون و تایبەتمەندی بالایەلە هەموو ئایینەکانی دیکە پاکترو پیرۆزترە. لێرەدا سیستەمی ئایینی سود لەمیکانیزمی پێوەرەی چاکەو خراپە وەردەگریت، کە لە ڕێگایەوە خۆی لەوانی دیکە جیا دەکاتەوە. بەپیادەکردنی ئەو میکانیزمەش جۆرە هاوشێوەیی و لێکچوونێک لە نێوان
ئەندامەکانییشدا دروست دەکات، بە جۆرێک، کە کیانێکی هاوبەش لە نێوان تاکەکانیدا بەرهەمدەهێنێت و ئاسان لە کیانەئایینیەکانی دیکە جیایان دەکاتەوە. بەڵام ڕێگای دووهەمی بەرهەمهێنانی ناسنامە لە وەزیفە کۆمەڵایەتیەکەیدا خۆی دەبینێتەوە. ئایین دوو وەزیفەی هەیە: وەزیفەیەکی دەروونی تاکەکەسی و وەزیفەیەکی کۆمەڵایەتی. وەزیفە دەروونییە تاکەکەسیەکەی وەڵامدانەوەی ئەو پرسیارانەیە، کە لای تاک دروست دەبێت، پرسیار لەبوون، لەیەزدان، چۆنیەتی دروستبوونی ژیان. هاوكات کۆمەڵایەتی. وەزیفە هاوسەنگی بۆ دەروونی، تاک ڕۆڵی خۆی دەبینێت. بەڵام وەزیفە کۆمەڵایەتیەکەی ئایین خۆی لە بەرهەمهێنانی یەکگیری و هاوبەندیی کۆمەڵایەتیدا دەبینێتەوە. ئەم یەکگیری و هاوبەندییە وایان لێدەکات، کە هەست بکن سەر بە ئایینێکی دیاریکراون، کە لە ئایینەکانی دیکە جیاوازه، خۆشیان لە ئەندامانی سەربەئایینەکانی دیکە جیاوازن. بەم شێوەیەش جۆرێک لە ناسنامە پێکدێت، کە مۆركێکی ئایینی هەیە و سەرچاوەکەشی یەکانگیری و هاوبەندی کۆمەڵایەتییە.
٤. سیستەمی سیاسی
سیستەمی سیاسیی یەکێکە لە سیستەمە گرنگەکانی کۆمەڵگا، بەڵکو گرنگترین سیستەمە. خودی ئەم گرنگییەش لە خودی سروشتی سیستەمی سیاسییەوە سەرچاوە دەگریت، کە کاریگەری لەسەر تەواوی سیستەمەکانی دیکە هەیە و ئاراستەیان دەکات. بێگومان قسەکردن لەسەر سیستەمی سیاسی و سیاسەت مێژوویەکی دوورو درێژی هەیە و هەریەک لە فەیلەسوف و سۆسیۆلۆجیستان ڕوانینی خۆیان دەربارەی سیستەمی سیاسی هەبووە، بەڵام تیۆریزە کردنی چەمکەکە بەشێوەیەکی زانستی دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی بیستەم کە (لەسۆسیۆلۆجیادا لەلایەن پارسۆنز و لەزانستی سیاسیشدا لەلایەن دیڤید ستۆنەوە تیۆریزە کراو کەلود ریڤیر، انسان شناسی سیاسی، ص ۱٦۳). سیستەمی سیاسی زیاتر لە پێناسەیەکی هەیە، لێرەدا چەند پێناسەیەک دەخەینە ڕوو:
(دیڤید ستۆن دەڵێت سیستەمی سیاسی بریتییە لەو دیاردانەی کە دەبنەهۆی بونیادنانی سیستەمێک. لە ڕاستیدا ئەم سیستەمە بۆخۆی بەشێکە لە سیستەمی کۆمەڵایەتی، بەڵام بەمبەستی توێژینەوەو ڕاڤەکردن لێی جیاکراوەتەوە. ڕاستیەکەی ئەوەمان بۆ دەردەخەن کە مەڕج نییە هەموو شتێک لە واقعی ژیاندا پەیوەست بێت بە هەڵسوکەوتی سیاسی و تەنییا بەشێک لەم هەڵسوکەوتانەلە ژیانی کۆمەڵگادا بە ڕەفتاری سیاسی دادەنرێت، بۆیە سیستەمی سیاسی ئهو توخمانەیە، کە پەیوەستەبە ڕێکخستنی سیاسی کۆمەڵگای سیاسی و ڕەفتاری سیاسییەوە... لای ڕۆبێرت دال سیستەمی سیاسی تێکەڵکەرکردنی بەردەوامی پەیوەندییە مرۆڤایەتییەکان و تا ڕادەیەکیش پیادەکردنی هێزو دەسەڵاته. بەڵام ماکس ڤێبەر پێیوایە سیستەمی سیاسی ئەو سیستەمەیە کە لەناوچەیەکی دیاریکراودا لەلایەنی سنووریشەوە، پراکتیزە کردنی بڕیارەکانی خۆی دەکات بە هۆی بەکارهێنانی دەسەڵاتی خۆی لەڕێگای دەستەی کارگێڕییەکی بەردەوامەوە دەبێت) (رێبین رسول ئیسماعیل، سیستەمی سیاسی، ل ٥١-٥٤). بە سود وەرگرتن لە پێناسەکانی سیستەمی سیاسی دەڵێین سیستەمی سیاسی بریتییە لە چوارچێوەی گشتی، کە کۆمەڵێک دیاردهو ڕەفتارو هەڵسوکەوت بەرنامەی ئاراستەکردنیان و کارکردنەلەسەر ئامانجەکانی ئەو سیستەمانە. سیستەمی سیاسی چەند وەزیفەیەکی دیاریکراوی هەیە، کە دەکریت بوترێت خۆدی سیستەمی سیاسی بۆ بەجێهێنانی ئهو وەزیفانەسەرهەڵداوە. یەکێک لە وەزیفەکانی سیستەمی سیاسی ڕێکخستنی پەیوەندییەکانی دەسەڵاته. لەڕاستیدا (سیستەمە سیاسییەکان بۆ بەکارهێنانی دەسەڵات" هێز" لەکۆمەڵگادا سەریان هەڵدا) (معین خلیل عمر والاخرون، مدخل الی علم الاجتماع، ص ۲۱۷). تۆم بۆتۆر لەبارەیەوە دەڵێت: (سیستەمە سیاسییەکان تایبەتن بە دابەشکردنی هێز بەسەر کۆمەڵگادا) (اتوم بوتومور، تمهید الی علم الاجتماع، ص ۲۳۳). لەوەزیفە کانی
دیکەی سیستەمی سیاسی، دروستکردن و ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان سیستەمەکانی کۆمەڵگار ڕێگرتنە لەدروستبوونی ململانی و ناهەمئاهەنگی لە نێوان سیستەمە کۆمەڵایەتییەکاندا (د. حسین بشیریه، جامعەشناسی سیاسی، ص ۸۸).
ئامانجی سیستەمی سیاسی ڕێکخستنی پەیوەندی نێوان سیستەمەکانی کۆمەڵگا و ئاراستەکردنی ئهو سیستەمانەیە، بۆ ئەنجامدانی ئەو پڕۆسەیەش دەگەڕێتەوە بۆ بەرهەمهێنان و بڵاوکردنەوەی چەند ڕێنمایی و بەرنامەو پرۆژەیەک، کە بە هۆیانەوە چۆنێتی کارکردنی سیستەمەکانی کۆمەڵگا دیاریدەکات. خۆدی ئەم بەرنامەو پرۆژانەش کاریگەرییان لەسەر تاکەکانی کۆمەڵگا دەبێت لەهەڵگرتنی ناسنامەدا. بۆ نمونەسیستەمی سیاسی (بە تایبەتی لەوڵاتانی جیهانی سێیەمدا) پرۆژەبڕیارێک گەڵاڵە دەکات و تێیدا داوای کادری پیشەیی و تەکنیکی دەکات، پرۆژەکەش ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدار دەکات، لایەنی پەیوەندیداریش بەپێی پرۆژە بڕیارەکە هەنگاوی بەرهەمدەهێنێت، بەو شێوەیەش ناسنامەی پیشەیی و تەکنیکی بەرهەمدێت و گەشە دەکات. لەلایەکی دیکەوە جۆری سیستەمی سیاسی کە کاریگەری لەسەر ناسنامە هەیە. لەسیستەمی دیموکراتی و کراوەدا هەمهچەشنی ناسنامە زۆر بەرزدایه، بەڵام لەسیستەمی توتالیترو داخراوەکاندا هەڵگری یەک جۆر ناسنامە، کە ناسنامەی سیستەمی سیاسییەکەیە. لەو کۆمەڵگایانەدا کە سیستەمی توتالتاری جڵەوی دەسەڵات دەگرێتە دەست، گوڕزی کۆشندە بەئازادی هەڵبژاردنی ناسنامە دەکەوێت و دوور نییە دوورکەوتنەوە لە ناسنامەی باو، بە تایبەتی ناسنامەی سیاسی و نەتەوەیی باو، کوشتن و لەناو بردنی بەدوادابێت.
سێیەم/ چینە کۆمەڵایەتییەکان
چینی کۆمەڵایەتی یەکێکە لەسەرچاوەکانی ناسنامە، کە هەر لەسەرەتای ژیانی مرۆڤەوە جۆرێک لە ناسنامەی پێدەبخشێت و وەک ئەندامێکی دیاریکراو دەیناسێنێت، واتە وەک ئەندامی سەر بە چینێکی کۆمەڵایەتی دیاریکراو. لەڕاستیدا بۆ ئەوەی بتوانین لەڕۆڵی چینی کۆمەڵایەتی لەبەرهەمهێنانی ناسنامەدا تێبگەین، باشتر وایەماناو پێناودۆ جۆرەکانی چین دیاری بکەین. چینی کۆمەڵایەتی چەند پێناسەیەکی هەیە و دەشێت بەم شێوەیە ڕیزبەند بکەین:
• (دەتوانین چینی کۆمەڵایەتی بەوە دابنێین کە گروپێک کەسن، کە چەند پێگەیەکی کۆمەڵایەتی تا ڕادەیەک هاوشێوەیان هەیە لەڕووی چەند هۆکارێکی وەک جیاەرکە خێزانییەکان و هەڵوێستی "پێشەیی، خوێندن، داهاتەوە تا ڕادەیەک لەگەڵ یەک بەکۆمەڵێک لەوانی دیکە جیا دەکرێنەوە) (دینکن میشیل، معجم علم الاجتماع، ص ۳۱).
• چینی کۆمەڵایەتی بریتییە لەو کۆمەڵە خەڵکەی کە بە جیاوازی لەئاستی داهات، پسپۆڕی پێشەیی، ئاستی زانستی، خزمایەتی و ڕەچەڵەک هەموو ئهو جیاوازییانەی دیکەش کە لەکۆمەڵگادا هەیە) (دینکن میشیل، معجم علم الاجتماع، ص ۱۹۸).
• (چەمکی چین ئاماژە بۆ ئهو ناوەندەکۆمەڵایەتییە دەکات، کە تاکەکان بەگوێرەی توانا بژێوی و وەرگێڕاوەکانیان کە پێگەی گروپیان لە سیستەمی کۆمەڵایەتیدا دیاری دەکات، هەڵدەسەورێنن) (کارل مانهایم، علم الاجتماع النظري، ص ۱۹۸). لێرەوەدەتوانین بڵێین چینی کۆمەڵایەتی بریتییە لە کۆمەڵێک دیاریکراوی خەڵک کە بە هۆی چەند خاڵێکەوە پێکەوە بەستراون وەک داهات و ئاستی گوزەرانو ئاستی کشت و لایەنی کلتووری و ڕەفتارو ئەزمووند و پسپۆڕی و شارەزایی.
چینەکۆمەڵایەتییەکان پێوانەو پێوەرەی تایبەت بەخۆیان هەیە کە بە هۆیانەوەدەزانرێت ئەندامەکانی نیشتیانیان بۆ کام چین هەیەو سەر بە کام چینی کۆمەڵایەتین. ئەگەر لای کارل مارکس ڕەهەندی ئابووری، هەلی ژیان و گوزەران، شۆنگەی کۆمەڵایەتی و حزبی (ماکس ڤێبەر پێگەی ئابووری، هەلی ژیان و گوزەران، شۆنگەی کۆمەڵایەتی و حزبی سیاسی پێوەرەکانی چینن) (معین خلیل عمر والاخرون، مدخل الی علم الاجتماع، ص ۷۸). بەڵام لای پارسۆنز بەها دەبێتەپێوەری نزمی و بەرزی چینی کۆمەڵایەتی و (مبصبتسشى لەچینی کۆمەڵایەتی پۆلێنکردنی بەرزو نزمی تاکەکانی بەپێی بەهاکان) (د. احسان محمد الحسن، د. فوزية العطية، ص ۱۲). کەچی کارل مانهایم دەڵێت: (دەتوانین تاکەکان بە گوێرەی ڕەفتارو قسەکردنو جل پۆشینو مامەڵەی ڕۆژانەیان بە سەر چینەکۆمەڵایەتییەکان دابەش بکەین) (کارل مانهایم، علم الاجتماع النظري، ص ۱۹۹-۲۰۰). بەم شێوەیە دەبینین لەبەرجەم کۆمەڵێک پێوەری جۆراوجۆراین کە هەر یەکیان گرنگی تایبەتی خۆی هەیە لەناسینو دەستنیشانکردنی چینەکۆمەڵایەتییەکاندا. (بەگشتی سۆسیۆلۆجیستەکان لەسەر ئەوەهاوڕان کە پێوەرەکان یەکدیکی تەواو کاردو لەیەکدی دابڕاو نین) (معین خلیل عمر والاخرون، مدخل الی علم الاجتماع، ص ۷۷). بەم واتایەناتوانریت بوترێت تەنییا پێوەری ئابووری و داهات یاخود ئاستی زانستی و پێشەیی بەسەبۆ ناسینەوەی ئەندامانی سەر بە چینێک، بەڵکو هارکات پێوەرەکانی دیکەش پێویستن، بۆ نمونەناشێت تەنییا بەهۆی بروانامەوەکەسێک بە ئەندامی چینی باڵا بزانریت، بەڵکو پێویستەجل و بەرگو ڕەفتارو بەهاو تفتی کەلتور سەرجم پێوەرەکانی دیکەش لەبەرچاو بگیریت.
بێگومان وەک چۆن بۆچوونی جیاواز هەیە لەسەر پێوەرەکانی چینەکۆمەڵایەتییەکان، هاوکات دەربارەی هۆکارەکانی سەرهەڵدانیان بۆچوونی جیاواز هەیە، بۆ نمونە(مارکس جەخت لەسەر فاکتەری ئابووری دەکات، ماکس ڤێبەر جەخت لەسەر فاکتەری ئایدۆلۆجی دەکات، بەڵام هەریەکە لە پارتیزو موسکا هێزو دەسەڵاتی
سیاسی بە فاکتەری گرنگ دەزانن لەسەرهەڵدانی چینەکۆمەڵایەتییەکاندا) (دینکن میشیل، معجم علم الاجتماع، ص ۳۱۲). هەرچی سیستەمەچیانییەکانیشه، سێ جۆردۆ هەیە کە یان تایبتمەندی سیفەتی تایبەتی خۆی هەیە. دەکریت بەم شێوەیە سیستەمەچیانییەکان پۆڵێن بکرین: (سیستەمی چیانییەتی تاییفی (caste)، سیستەمی چیانییەتی یاسایی (estate)، سیستەمی چیانییەتی کراوە) (دینکن میشیل، معجم علم الاجتماع، ص ۳۰۷). سیستەمی چیانییەتی تاییفی و سیستەمی چیانییەتی یاسایی دوو جۆری داخراوی چینەکۆمەڵایەتییەکانن و تەواو بەسەر خۆیاندا داخراون، بە جۆرێک کە بوار بۆ جوڵەی کۆمەڵایەتی (الحراك الاجتماعي) یاخود پێگەی تاک لەکۆمەڵگادا دیاری دەکەن بە گوێرەی بەندوباری ئایینی و شەرعییەکان پێنگەی تاک لەکۆمەڵگادا دیاری دەکەن و ڕێگە بە بەرزبوونەوەی تاک لەپلەبەندی کۆمەڵایەتیدا نادەن) (کارل مانهایم، علم الاجتماع النظري، ص ۱۹۸). لەبەرامبەر سیستەمی چیانییەتی تاییفی و سیستەمی چیانییەتی یاساییدا، سیستەمی چیانییەتی کراوە هەیە، کە لەهەردوو جۆری پێشوو نەرمترەو توانای بەرزبوونەوەو دابەزین تێیدا زۆتره. جیاوازی نێوان ئەواندو سیستەمی چیانییەتی کراوە لەوەدایەکە بەپێی وڕستەکانی سیستەمی تاییفی یاخود یاسایی بەرپەستە بەهێزند و توانای تێپەڕاندنیان زۆر زەحمەته، چونکە بنەمای ئەوان بپریستانەئایینی و یاسایین، واتەلەڕێگەی ئایین یاخود یاساهوەشەرعییات بەو بەرپەستەتایینی و ئایینی هیندۆسی دامەزراوه. دامەزراندنەکەشی بە جۆرێکه، کە ئەندامی هیچ چینێک ناتوانێت ببێت بەئەندامی چینێکی دیکە. سیستەمی چیانییەتی هیندستان لەچوار چینی سەرەکی پێکدێت: براهامانەکان (کاهینەکان)، کشاتریا (جەنگاوران)، و یسیا (کاسبکارو پیشەکاران)، سودرا (خزمەتکاران)، پلەو پایەی کۆمەڵایەتی هەر یەک لەم چینانەلەوەی دیکە بەرزتردو چینەکانی خوارەوە ناچارن ملکەچی چینەکانی سەرەوەبن. بێگومان بە بێ ئەوەی ئەندامانی چینەکانی خوارەوە مافی ئەوەیان هەبێت ببنەئەندام لەچینەکانی سەرەوەدا.
بەپێچەوانەوە سیستەمی چیانییەتی کراوە لەسەر بنەمای جیاوازی پلهوڕەفتارو ئابووری بونیاد نراوەکە مرۆڤ دەتوانێت ببێت بەخاوەنی ئهو دوو پێشوەردوو بەوەش مافی ئەندامبوونی لەچینەبالا کاندا پێدەبەخشێت. واتەلەسیستەمی چیانییەتی کراوەدا جۆرێک لەکراوەیی هەیە، کە ڕێگە بە بەرزبوونەوەو دابەزین دەدات بە ئەندامەکانی. هۆکاری ئەم نەرمییەش دەگەڕێتەوە بۆ سروشتی بەرپەستەکانی، کە بە بەراورد بە بەرپەستەکانی سیستەمی چیانییەتی تاییفی و سیستەمی چیانییەتی یاسایی نەرمترن. لێرەدا گەر قسەلەسەر ناسنامەو چینی کۆمەڵایەتی بکریت، دەردەکەوێت پرسی ناسنامەلای سیستەمی چیانییەتی تاییفی و یاسایی پرسیەکە پێشتر بڕدراوەتەوە، مرۆڤ هەر لەسالی لەدایکبوونیەوە هەتا سالی مردنی بارگاری کراوە بە جۆرە ناسنامەیەکی دیاریکراو، کە ناسنامەی چینەکۆمەڵایەتییەکەیەتی و هەڕگیز ناتوانێت دەستبەرداری بێت. بەڵام لەسیستەمی چیانییەتی کراوەدا ناسنامەشتێکی بڕیار لەسەردراو و ڕەها نییە، کە مرۆڤ نەتوانێت بیگۆڕێت، بەڵکو دەرفەتی ئەوەی هەیە کە ناسنامەی تازەترو نوێتر بەرهەمبهێنێت، یاخود لە لای کەمهوەناسنامەکۆنەکان لەدەستبداری ناسنامەجوتیاریەکەی بێت و بە هۆی خوێندنی زانکۆوەببێتەهەڵگری جۆرێکی دیکەی ناسنامە. دەشێت ببێتەمامۆستا یان یاساناس لەوانەشەببێت بەئەندازیار یان پزیشک. ئهوەی کە لێرەدا گرنگە، ئەوە نییە کە کوڕە جووتیارەکە دەبێت بەچی، بەڵکو ئهو گواستنەوەیە گرنگە، کە لەپلەبەندی چیانییەتییدا ئەنجامی دەدات و دەبێتەهەڵگری جۆرە ناسنامەیەکی دی. واتەگرنگ جێهێشتنی چینێک و بوونەئەندامی چینێکی دیکەیە. لەڕاستیدا ئەم گواستنەوەیە پێش هەموو شتێک پەیوەستی بەتواناو لێهاتووی کەسەکەیە.
سەرچاوە:
لە گۆڤاری نۆڤین ژمارە 16 ساڵی 2010 بڵاوبۆتەوە.