د.حه‌مید جومه‌یلی
زۆر راپۆرتی نێوده‌وڵه‌تی له‌وانه راپۆرتی ساڵی ١٩٩٩ی په‌ره‌پێدانی مرۆیی، تیشكیان خستۆته سه‌ر لایه‌نه ئیجابی و سه‌لبی یه‌كانی به‌جیهانیبون. ئه‌گه‌رچی هه‌مو ئه‌و راپۆرتانه دانیان به‌وه‌دا ناوه كه به‌جیهانیبون. بۆته هۆی زیاتر په‌راوێز خستنی ملێۆنه‌ها كه‌س به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا ئه‌و راپۆرتانه راسپارده‌ی ئه‌وه‌یان هه‌بوه كه‌ته‌گبیری زۆرتر وه‌ربگیرێ بۆ خۆپاراستن له‌ئاسه‌واره‌كانی ئابوریی( تێك‌شكان ئنجا بوژانه‌وه) داڕێژه‌رانی سیاسه‌تیشیان هانداوه هاوسه‌نگی یه‌ك دروست بكه‌ن له‌نێوان به‌ته‌نگه‌وه چونی ئه‌و خه‌ڵكه‌ی كه‌شێواویی بازاڕی جیهان ده‌بێته هۆی بێبه‌شبون وپه‌راوێز خستن وپروكانیان.
له‌م روه‌وه ده‌شێ كرێكاران وهه‌ژاران به‌قوربانیی ده‌ستی به‌جیهانیبون بژمێردرێن. ئه‌گه‌ر راپۆرته‌كه‌ی ساڵی ١٩٩٩ی په‌ره‌پێدانی مرۆیی داوای كردبێ سیاسه‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی ی باشترپیاده بكرێ و ته‌گبیری به‌هێزتر په‌یڕه‌و بكرێ بۆ خۆپاراستن له‌ئاسه‌واره‌كانی ئابوریی ((تێك‌شكان ئینجا بوژانه‌وه))، خۆ به‌جیهانیبون، به‌ئینته‌رناسیونالكرنی قه‌یرانه ئابورییه‌كان و زیادكردنی خێرایی بڵاوبونه‌وه‌و ته‌شه‌نه سه‌ندنیان و ره‌خساندنی ئه‌و ده‌رفه‌ته بۆ بۆرسه‌كاران و كۆمپانیاكان بۆ بردنی ملیاره‌ها سه‌رمایه له‌بازاڕێكه‌وه بۆ بازاڕێكی تر، رێ له‌به‌دی هێنانی ئه‌و ئامانجه ده‌گرێ، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌سستمی توندوتۆڵی سانسۆری یه به‌ڵام گیروگرفته‌كه له‌وه‌دایه كه‌ئه‌مه له‌گه‌ڵ ئامانجه‌كانی به‌جیهانیبون دا.
ئنجا بۆ ئه‌وه‌ی به‌جیهانیبون نه‌بێ به‌ئیمپراتۆریه‌تی به‌ڕه‌ڵایی و ئاشوب وبێ سه‌روبه‌ری، پێویسته سستمێكی ئاسایشی ئابوریی جیهانی ببێ به‌هاوته‌ریبی و ئه‌و شته به‌رجه‌سته بكات كه‌پێێ ده‌گوترێ حوكمڕانی ی جیهان. ته‌نها ئه‌وسا به‌جیهانیبون زیان له‌كه‌س نادا‌و كه‌س ناخاته په‌راوێزه‌وه‌و زه‌ره‌ری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی ی بێ ئه‌ژمار به‌كه‌س ناگه‌یه‌نێ.به‌جیهانیبونی ئابوری و سه‌رچاوه‌كانی ئه‌و به‌جیهانیبون، به‌شێكی زۆری مه‌رجه‌كانی سه‌روه‌ریی ئابوریی نیشتیمانیان زه‌وت كردووه‌و چه‌نده‌ها كۆت و زنجیریان له‌سه‌ر توانای داڕێژه‌رانه ناتوانن به‌ئاره‌زوی خۆیان، رێگا ئابورییه نیشتیمانییه‌كان هه‌ڵبژێرن، جگه له‌وه‌ی كه‌زۆر ده‌وڵه‌ت وای لێ هاتووه كه‌به‌بێ گوێدانه به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه نیشتیمانییه‌كانی خۆیان، به‌پێی مه‌رجه‌كانی گه‌شه‌ی سه‌نته‌ره سه‌رمایه‌دارییه پێشكه‌وتووه‌كان كار ده‌كه‌ن.
بازرگانی بۆ ئه‌و وڵاته گه‌شه‌كردووانه‌ی كه‌هیچ توانایه‌كیان بۆ پێشبڕكێ كردن نیه، بوو به مه‌سه‌له‌یه‌ك كه‌گران له‌سه‌ریان كه‌وت. له‌سایه‌ی ئه‌م ره‌وه‌نده‌داو له‌سایه‌ی هه‌ڵسوڕاندنی ئابوریی جیهان له‌لایه‌ن كۆمپانیا سه‌رو نیشتیمانییه‌كانه‌وه‌و هه‌روه‌ها له‌لایه‌ن لقی ئه‌و كۆمپانیایانه‌وه، بلێۆنه‌ها كه‌س خرانه په‌راوێزوه‌و وه‌ك راپۆرتی ساڵی ١٩٩٩ی په‌ره‌پێدانی مرۆیی وتویه‌تی ئه‌و بلێۆنه‌ها كه‌سه بۆیان ده‌ركه‌وت كه‌سنوره‌كان بڵندترن و شوره‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌ییش فره نزم وشیاوی گوم بونن. به‌م پێیه، به‌جیهانیبون و بۆ هه‌ندێ ، سنوری نه‌هێشت و بۆ هه‌ندێكی تریش بڵندتری كرد.
له‌دنیای به‌جیهانیبون و نه‌مانی لۆجێكی له‌مپه‌ره ئابورییه‌كان و نه‌مانی لۆجیكی سنوره جوگرافیایی یه‌كاندا، دیارده خراپه‌كان به‌شێوه‌یه‌ك ئه‌گه‌رچی به‌جیهانیبون په‌ره به‌هێزی پێشبڕكێ ده‌داو وا له‌بازاڕ ده‌كا چوست و چالاكانه‌تر بكه‌وێته كار به‌ڵام ئه‌م هێزو چالاكییه نابێته هۆی دابین كردنی دادی كۆمه‌ڵایه‌تی و یارمه‌تیی ئه‌وه ناوه كه‌ئاسته‌كانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی گه‌شه‌كردوتربێ.
له‌و روانگه‌یه‌وه كه‌بنه‌ماو سه‌رچاوه‌كانی به‌جیهانیبون جه‌خت له‌سه‌ر تێك هه‌ڵكێش كردنی بازاڕه جیهانییه‌كان ده‌كه‌ن و واده‌كه‌ن هێزه ئابورییه‌كانی سه‌نته‌ره سه‌رمایه‌دارییه پیشكه‌وتووه‌كان به‌وپه‌ڕی ناوه‌ندێتی یه‌وه هه‌ڵیان بسوڕێنن، شتێك كه‌پێی ده‌گوترێ دكتاتۆریی بازاڕ سه‌ر ده‌ردێنێ و ئه‌و دیكتاتۆری یه‌ی بازاڕیش هه‌وڵی په‌راوێز خستنی هه‌ژاران و كه‌ڵه‌كه كردنی هێز ده‌دا.
له‌به‌ر ئه‌م هۆیه، به‌جیهانیبون به‌م مانایه تۆوی ته‌نگژه‌ی خۆی پێیه‌و له ئه‌نجامیشدا به‌هه‌ندێ سه‌رئه‌نجامی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری و سیاسی ی وا ده‌گات كه‌بۆ ته‌واوی كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی فره مه‌ترسیدارن.
له‌كۆتایشدا هه‌موان، هه‌م مرۆڤه‌كان و هه‌م ده‌وڵه‌ته‌كان، ئه‌گه‌ر سود له‌تێك هه‌ڵكێش بونی جیهان وه‌رنه‌گرن ئه‌وا ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه به‌تایبه‌تیی ئه‌گه‌ر ببێته مایه‌ی زیاتر هه‌ژاركردن و په‌راوێز خستنیان .
تا ئێستا ئه‌زمونی به‌جیهانیبونی ئابووری چه‌ند ئاماژه‌یه‌كی ئابوریی لێ كه‌وتۆته‌وه كه‌ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستكه‌وتانه‌یه كه‌وڵاتانی باكور له‌سه‌ر حیسابی به‌رژه‌وه‌ندییه ئابورییه‌كانی ده‌وڵه‌تانی باشور به‌ده‌ستیان هێناوه، جگه‌له‌وه‌ی كه‌ئه‌م ئه‌زمونه گوزارشتی له‌باری ئابوریی ناڕێكی نێوان ده‌وڵه‌تانی باكوور‌و ده‌ڵه‌تانی باشور كردووه.
لێره‌دا جێ ی خۆیه‌تی هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك له‌سه‌ر هه‌ندێ له‌پێوه‌ره‌كان بكه‌ین . دیاره ٨٦%ی به‌رهه‌می خۆماڵی ی تێكڕایی ی جیهانی كه‌بڕه‌كه‌ی خۆی له ٢٩ ترلێۆن دۆلار ده‌دا، ده‌چێته گیرفانی پێنج یه‌كی دانیشتوانی جیهان له‌ئه‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان له‌وڵاته هه‌ره‌به‌داهاته‌كانن. هه‌روه‌ها ئه‌م گروپه ٦٨%ی سه‌رمایه گوزاریی بیانی ی راسته‌وخۆی جیهانی چنگ ده‌كه‌وێ كه‌ساڵ١٩٩٨ خۆی له‌قه‌ره‌ی ٦٤٤ملیار دۆلار داوه. پێنچ یه‌كی دانیشتوانه‌كه‌ش كه‌له‌وڵاته هه‌ره بێداهاته‌كان و هه‌ره هه‌ژاراكان ده‌ژین، نزیكه‌ی ١%ی به‌رهه‌می خۆماڵیی تێكڕایی ی جیهانیان چنگ ده‌كه‌وێ. واته گروپی یه‌كه‌م ٢٥ ترلێۆندۆلاری له‌به‌رهه‌می خۆماڵیی تێكڕایی ی جیهان چنگ ده‌كه‌وێ و ٤٣٨ ملیار دۆلاریشی له‌لێشاوی سه‌رمایه گوزارییه بیانییه راسته‌وخۆیه جیهانییه‌كانی به‌پێێ ئاماره‌كانی ساڵی ١٩٩٨ ده‌ستده‌كه‌وێ، هه‌روه‌ها به‌شی ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كان له‌سه‌رمایه گوزارییه بیانییه راسته‌وخۆكانی جیهان له‌ساڵی ١٩٩٨ گه‌یشتۆته ٧١% واته به‌رانبه‌ربه ٤٦٠ ملیاردۆلار، له‌كاتێكدا ده‌وڵه‌ته گه‌شه‌كردووه‌كان له‌وسه‌رمایه گوزارییه‌ته‌نها ٢٥% یان چنگ ده‌كه‌وێ كه‌ده‌كاته به‌رانبه‌ربه ١٦٦ ملیار دۆلار. ئه‌مریكای لاتین و كاریبی له‌وه ٧٢ ملیاریان چنگ كه‌وت. له‌كاتێكدا وڵاتانی باشور‌و رۆژهه‌ڵات و باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا ٧٧ ملیار دۆلاریان چنگ كه‌وت. راپۆرته‌كه‌ی ساڵی ١٩٩٩ی سه‌رمایه گوزاریی جیهان كه‌ئۆنكتاد ده‌ری كردووه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه‌فرۆشتنی كاڵا‌و شمه‌ك و خزمه‌تگوزاریی كۆمپانیا فره‌ره‌گه‌زه‌كان (60,000كۆمپانیا) به‌لقه‌كانیانه‌وه (50,000كۆمپانیا) گه‌یشتۆته ١١٤ ترلێۆن دۆلار. هه‌روه‌ها گه‌وره‌ترین سه‌د كۆمپانیای فره ره‌گه‌ز بایی ٨،١ ترلیۆن دۆلاریان هه‌یه‌و ٩٠%ی ئه‌و سه‌ده كۆمپانیا له‌گه‌وره‌ترین١١ كۆمپانیای فره ره‌گه‌ز كۆمپانیای ئه‌مریكایین.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو جیهاندا ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتووه‌كان ٩٧% ی ته‌واوی په‌روانه‌كانی داهێنانیان (برا‌وات الاختراع) هه‌یه. جگه له‌وه، ده گه‌وره‌ترین كۆمپانیا ده‌ستیان به‌سه‌ر ٨٦%ی بازاڕی كه‌رتی په‌یوه‌ندیی به‌سیم و بێ سیم و ٧٠% ی بازاڕی كه‌رتی كۆمپیوته‌ر ٨٥%ی بازاڕی كه‌رتی ده‌رمانی ئافاتی كشتوكاڵ دا گرتووه.
زیانی به‌رهه‌م كه به‌هۆی ته‌نگه‌ژه‌كه ی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیاوه به‌رهه‌ندێ ده‌وڵه‌ت كه‌وت،به‌ده‌وروبه‌ری ٢ ترلێۆن دۆلار له‌ماوه‌ی سێ ساڵی نێوان ١٩٨٨-٢٠٠٠ مه‌زنه‌ده ده‌كرێ.
سه‌رمایه‌ی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا كه له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌رمایه‌گوزاریی ده‌ره‌كی ی راسته‌وخۆی به‌ده‌ست هێناوه ده‌گاته ٩٤٤ ملیار دۆلار‌و هی ژاپۆنیش ده‌گاته ٢٩٦ ملیار دۆلار.
ساڵی ١٩٩٨ سه‌رمایه‌گوزاریی بیانیی راسته‌وخۆی ئه‌مریكا بو ١٩٣ ملیار دۆلار مه‌زه‌نده كراوه‌و هی هه‌نده‌رانیش له‌ناو ئه‌مریكا به ١٣٣ ملیار داده‌نرێ. ئه‌وسه‌رمایه گوزارییه‌ش كه‌بۆ ناو ده‌وڵه‌تانی یه‌كێتی ی ئه‌وروپا هاتوه به ٢٣٠ ملیار دۆلار ده‌ژمێردرێ، له‌كاتێكدا یه‌كێتی ی ئه‌وروپا خۆی له‌هه‌نده‌راندا بای ٣٨٦ ملیار دۆلار سه‌رمایه گوزاریی هه‌بوه. شانبه‌شانی ئه‌م ئاماژه هه‌ره گرنگانه، به‌جیهانیبون بوو به‌هۆی دابه‌زینی ئاستی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و هه‌ڵخستنی هه‌لی له‌بار بۆ خاوێن كردنه‌وه‌ی دراوی پیس و بڵاوبونه‌وه‌ی تاوانی ئابوری وبازرگانیی نایاسایی و رێدان به‌زۆر ده‌وڵه‌ت بۆ نه‌هێشتنی خزمه‌تگوزارییه به‌خۆرایی یه‌كانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی. ئه‌م چه‌شنه ره‌هه‌ندانه وه‌نه‌بێ هه‌ر په‌ره‌پێدانی مرۆیی وێران بكه‌ن به‌ڵكو ته‌واوی گه‌شه‌ی ئابوری هه‌پرون به هه‌پرون ده‌كه‌ن .
گومان له‌وه‌دا نیه كه كه‌مكردنه‌وه‌ی ئاسته‌كانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی و كه‌مكردنه‌وه‌ی پشتیوانیی ده‌وڵه‌ت ته‌نگه‌به‌ركردنی ئه‌م خزمه‌تگوزارییانه به‌و سه‌ره‌نجامه ده‌گات كه‌ده‌وڵه‌ت بارێكی گرانی بكه‌وێ به‌سه‌ردا ئه‌ویش له‌به‌ر ناكارامه‌یی ی كۆششه‌كان له‌بواری فێركردنداو به‌رزبونه‌وه‌ی نێونجی ئه‌نجامدانی تاوان و زیادبونی نێونجه‌كانی بێكاری. به‌م واتایه، وه‌ك راپۆرته‌كه‌ی ساڵی١٩٩٩ی په‌ره‌پێدانی مرۆیی ئاماژه‌ی پێ داوه، به‌جیهانیبون وه‌ك ئه‌وه دێته به‌رچاو كه‌شتێكه بۆ سزادانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی هاتوه‌و هیچ رۆڵێكی له‌به‌دی هێنانی ئاسایش بۆ مرۆڤ و یۆكمه‌كردنی مه‌رجه‌كانی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تییی نیه.
ئه‌گه‌رچی به‌جیهانیبون هه‌ندێ لایه‌نی وای تێدایه كه‌ده‌شێ مرۆڤایه‌تی سودیان لێ وه‌ربگرێ و خێریان لێ ببینێ به‌ڵام ئه‌م به‌جیهانیبونه له‌هه‌مان كاتدا كارێكی وای كردووه هێزه‌كانی بازاڕ به‌كه‌یفی خۆیان كۆنترۆڵی ره‌وتی كاروبار‌و روداوه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابورییه‌كان بكه‌ن و بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ن كه كێ ده‌وڵه‌مه‌ندن بێ و كێ هه‌ژار بێ.
ئێمه به‌جیهانیبونێكمان گه‌ره‌كه جگه له‌وه‌ی كه‌قازانج به‌ده‌ست دێنێ خزمه‌تی خه‌ڵكیش بكا. ئێمه به‌جیهانیبونێكمان گه‌ره‌كه شێواوییه‌كان راست بكاته‌وه به‌تایبه‌تی كه‌میكانیزمه داراییه‌كانی به‌جیهانیبون ئه‌م چه‌شنه راست بكاته‌وه به‌تایبه‌تی كه‌میكانیزمه دارایی یه‌كانی به‌جیهانیبون ئه‌م چه‌شنه راست كردنه‌وه‌یان پێ ئه‌نجام نادرێ. بۆیه هه‌ڵه مێژویی یه‌كه‌ی به‌جیهانیبون له‌وه‌دا كه‌چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ئابڵوقه ده‌داو گوشار ده‌خاته سه‌ر ئه‌و داهات و هانده‌رانه‌ی بۆ جێبه‌جێ كردنی به‌رنامه‌كانی ئه‌و چاودێرییه پێویستن.
ئه‌م جۆره به‌جیهانیبونه هیچ رویه‌كی مرۆڤدۆستانه‌ی نیه‌و به‌هاكانی ماددین وته‌نها مه‌به‌ستیان قازانجه. به‌م پێیه شارستانێتی ی به‌جیهانیبون ئاینده‌ی باشور وێران ده‌كاو ده‌بێته هۆی زیادبونی ژماره‌ی خه‌ڵكانی بێ لانه ئاواره.
هه‌روا سه‌رنج دراوه كه‌ئه‌م جۆره به‌جیهانیبونه كارێكی واده‌كا ژیانی مرۆڤ كه‌متر ئاسایشی تێدا بێ وله‌و روه‌وه بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه جیهانییه‌كان له‌خۆشگوزه‌رانیی مرۆڤ زێده‌ترن له‌و ته‌گبیرانه‌ی كه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی به جیهانیبون ئه‌نجام ده‌درێن.
ئه‌گه‌ر هه‌ڵوه‌سته‌یه‌ك به‌رانبه‌ر به‌ته‌نگژه ئابورییه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تانی باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا بكه‌ین كه‌ته‌نگژه‌یه‌كه ئۆباڵه‌كه‌ی له‌ملی به‌جیهانیونێكه سستمی پاراستنی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌به‌ر یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌و پرۆگرامه‌كانی چاودێری راده‌ماڵێ و له‌به‌رامبه‌ردا هه‌لی زێڕین بۆ تاوانكاران دابین ده‌كا تاكو خه‌ریكی بازرگانیی نایاسایی و تلیاك و چه‌ك و كاڵا‌و پاره‌و ژن و منداڵ بن. ئه‌گه‌ر به‌جیهانیبون درێژه به‌م ره‌وته ئێستای بدا،سه‌رنجامه حه‌تمییه‌كه‌ی هه‌ر ئه‌وه ده‌بێ كه له‌سه‌ر ئاستی جیهاندا زێده‌ڕۆیی له‌كۆكردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت و ساماندا بكرێ و ده‌لاقه‌ی نێوان ده‌وڵه‌تانیش تا بێ قوڵتر بێ و ده‌لاقه‌ی نێوان تێژه‌كانی یه‌م كۆمه‌ڵیش قوڵتر بێ. ده‌شێ مه‌ترسیدارترین ئاكامه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به‌جیهانیبونی ئابوری، ته‌شه‌نه سه‌ندنی هه‌ژاری و بڵاوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی ده‌ركردنی كرێكاران و كارمه‌ندان وزیادبونی نێونجی بێكاری بێ، چونكه به‌جیهانیبونی ئابوری له‌به‌ر رۆشنایی ی مه‌رجه‌عیه‌ته‌كانی ئێستادا (واتا ئه‌مریكا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی-وه‌رگێڕ) هه‌ڵسوكه‌وتێكی نامرۆڤانه له‌گه‌ڵ مرۆڤدا ده‌كاو ئه‌و هه‌ڵسوكه‌وته هه‌ڵسوكه‌وتێكه ملكه‌چی ئه‌و پرنسیپه‌یه كه‌پێی وایه مان بۆ ئه‌و لایه‌نه‌یه كه له‌هه‌مو رویه‌كه‌وه باشتره.
به‌جیهانیبون ده‌بێته هۆی و به‌كرده‌وه‌ش بۆته هۆی دورخستنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی فراوان و هه‌ندێ كه‌س وای مه‌زه‌نده ده‌كه‌ن كه‌نزیكه‌ی دوملیار كه‌س سودیان له‌به‌جیهانیبون وه‌رنه‌گرتووه. له‌سایه‌ی به‌جیهانیبوندا ئابوریی جیهان پشت به‌و كۆمپانیا‌و بۆرسه‌كارانه ده‌به‌ستێ كه به‌دوای قازانجی كورت خایه‌ندا ده‌گه‌ڕێن . ئه‌گه‌ر چێ به‌جیهانیبون به‌گوێره‌ی وتاره راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ی له‌دژی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی وڵاته گه‌شه‌كدووه‌كان نیه، به‌ڵام هیچ ئاراسته یه‌كیشی بۆ چاره‌سه‌ركردنی شێواوییه‌كانی ئه‌و ئابورییه نیه‌و له‌هه‌مان كاتدا ئه‌م به‌جیهانیبونه خه‌رجییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تیی گرانی خستۆته ئه‌ستۆی وڵاته گه‌شه‌كردووه‌كان له‌كاتێكدا ئه‌وخه‌رجییه زاده‌ی به‌جیهانی كردنی قه‌یرانه‌كانی ئابوریی جیهانه‌و خودی وڵاته گه‌شه‌كردووه‌كان هیچ ده‌ستێكیان له‌په‌یدابونی ئه‌و قه‌یرانانه‌دا نه‌بوه، جگه له‌وه‌ی كه‌هۆی ئه‌و قه‌یرانانه ده‌چێته‌وه سه‌ر هه‌واڵه‌كانی سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی ئابوری له‌چوارچێوه‌ی به‌جیهانیبوندا زیادبونی پرۆسه‌ی تێك هه‌ڵكێش بونیكۆمپانیاكان، پرۆسه‌یه‌ك كه به‌هۆی به‌ڕه‌ڵاكردنی ژماره‌یه‌كی زۆری كاركه‌رانه‌وه‌بۆته هۆی زیادبونی نێونجی بێكاری.
له‌كاتێكدا چه‌نده‌ها ده‌وڵه‌تی گه‌شه‌كردوو خه‌ریكی كۆششن له‌پێناوی نه‌هێشتنی نه‌خوێنه‌واری و فێركردنی گه‌وره‌كان دا، كه‌م كردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌كانی پشتیوانی كردن له‌خوێندن ده‌ستی هه‌بوو له‌زیادكردنی نێونجه‌كانی نه‌خوێنه‌واری.ده‌شێ ئه‌وه بگوترێ كه به‌جیهانیبون به‌مه‌رجه‌عیه‌ته‌كانی ئێستایه‌وه به‌دستدرێژی بۆ سه‌ردیموكراسی و خۆشگوزه‌رانی ده‌ژمێردرێ.
له‌م روه‌وه گرێدانی ئه‌له‌كترۆنیی ده‌بێته‌وه هۆی ئه‌وه‌ی ملێونان ده‌رچووی زانكۆكان كاره‌كانی خۆیان له‌كیس بچێ و ئه‌وانه‌ش كه‌تازه بونه‌ته ده‌رچوی زانكۆ هه‌لی پێویستیان بۆئیش كردن بۆ مه‌یسه‌ر نه‌بێ سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌مو پرۆگرامه‌ی مه‌شق و راهێنان كه‌بۆیان ته‌رخان كراوه‌و ئه‌م دیارده‌یه له‌و كارانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیی به‌بانق وزانیارییه‌وه هه‌یه سه‌ختترو دژواترده‌بێ. به‌م پێیه، ئه‌و ئابورییه‌ی كه‌له‌سه‌ر كارامه‌یی و لێوه‌شاوه‌یی ته‌كنیكی پێشكه‌وتو دامه‌زراوه، به‌هۆی سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌له‌كانه‌وه ده‌بێته هۆی ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كه‌م بونه‌وه‌ی هه‌لی كار‌و به‌ڕه‌ڵاكردنی ده‌ستی كرێكار.
بۆیه ئه‌و خۆشگوزه‌رانی یه‌ی به‌هۆی به‌جیهانیبونه‌وه دێته دی جگه له‌به‌ڵێنێكی درۆزنانه هیچی دی نیه، هه‌روه‌ك به‌جیهانیبونه‌وه ده‌بێته هۆی زیاتر شێواندنی بازاڕی كار چونكه ئه‌مڕۆ جیاوازی ڕێژه‌یی له‌خه‌رجیدا تاكه بزوێنه‌ری سه‌ره‌كیی بازرگانی نیه به‌ڵكو ئه‌وه‌ی به‌بزوێنه‌ری راسته‌قینه‌ی بازرگانی داده‌نرێ سه‌رمایه گوزاریی نێوده‌وڵه‌تییه، هه‌روه‌ها كاركه‌رانی به‌شه‌كانی ئیداره‌ی ئاسایی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌ئیداره‌ی میكانیكی ده‌چێته جێیان، دوچاری بێكارییه‌كی فراوانی ده‌بن. چه‌نده‌ها كۆمپانیای جیهانیش مه‌رجیان داناوه كه‌نابی كرێكاره‌كان بچنه ریزی هیچ رێكخراوێكی نه‌قابی یه‌وه. به‌مجۆره، به‌جیهانیبونی ئابوری جه‌نگ له‌دژی چینی كرێكار راده‌گه‌یه‌نێ و زیاتر شێواوییه‌كانی بازاڕێ كار په‌ره‌پێ ده‌دا. هه‌روه‌ها زۆر كاركه‌ر به‌جیهانیبون ناچاریان ده‌كا پۆست به‌موچه‌ی كه‌متر و مه‌رجی قورس‌تر به‌هۆی پێداویستی یه ته‌كنه‌لۆژییه به‌رزه‌كانه‌و وه‌رگرن،ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆی دابه‌زینی ئاستی گوزه‌ران. به‌كورتی، چینی كرێكار نرخێكی زۆر ده‌داو مافه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆیشی ده‌دۆڕێنێ چونكه ئه‌مڕۆ به‌جیهانیبون هه‌ڕه‌شه له‌ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی وده‌وڵه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی داكاو ره‌واج بۆ دكتاتۆریای بازاڕ‌و بایه‌خ سه‌رمایه په‌یدا ده‌كا. له‌ئاكام دا ئه‌مه هه‌موی به‌زیان بۆ چینی كرێكار ده‌شكێته‌وه.
به‌جیهانیبون ته‌ونی كۆمه‌ڵایه‌تیی كۆمه‌ڵه‌كان پاش هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ته‌ونی ئابوری هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، ئه‌مه‌ش به‌هۆی كه‌م كردنه‌وه‌ی توانای ده‌وڵه‌ت بۆ پێشكه‌ش كردنی خزمه‌تگوزارییه‌كانی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌نجام ده‌درێ. به‌مه‌ش به‌جیهانیبون ده‌ورایی یه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه فه‌رامۆش ده‌كا به‌وبه‌هانایه‌ی كه گوایه بازاڕ خۆی خۆی رێكده‌خا. به‌جیهانیبون ده‌بێته هۆی وێرانكردنی ئه‌و سه‌قامگیرییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی كه‌ده‌وڵه‌تی چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌خۆیوه‌ی دیوه. جیهان له‌سایه‌ی به‌جیهانیبوندا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی لێ ده‌كرێ كه‌هه‌ژاری و نه‌دارییه‌كه‌ی قوڵتر بێ و زیاتر بێكاریی تێدا په‌ره بسه‌نێ و خراپتر داهاته‌كانی تێدا دابه‌ش ببێ.
له‌سایه‌ی به‌جیهانیبوندا ئاینده‌ی چینی كرێكار‌و چینی ناوه‌ڕاست هه‌میشه به‌هه‌ڕه‌شه لێكراوی ده‌مێنێته‌وه‌و بۆ ئه‌وه‌ی به‌جیهانیبون مرۆڤانه‌تر بێ ده‌بێ چه‌مكه‌كانی په‌رپێدانی مرۆیی ی به‌رده‌وام چالاكتر بكرێن و جه‌خت له‌سه‌ر گرنگیی رۆڵی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی و خولقاندنی هه‌لومه‌رجی گونجاو بكرێ بۆ وه‌دی هێنانی په‌ره‌پێدانی هه‌مه‌گیرو فراوان كردنی به‌شداریی گه‌ل له‌هه‌مو ئاسته‌كانی كۆمه‌ڵدا. ئه‌مه‌ش پێویست به‌پێداچونه‌وه‌ی چه‌مكه‌كانی به‌جیهانیبون ده‌كاو پێویست به‌وه ده‌كا كه‌حوكمڕانیی جیهان له‌سه‌ر چه‌ند بنه‌مایه‌كی نوێ دابمه‌زرێ.
ئه‌گه‌رچی بازاڕی پڕپێشبڕكێ چاكترین گره‌نتی یه بۆ كارامه‌یی ی به‌رهه‌م هێنان به‌ڵام ئه‌مه بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی وانیه.
كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی پێویستی به به‌جیهانیبونێكه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵكی له‌ڕێی پیاده كردنی رێبازێكی خۆیی حوكمڕانیی جیهانه‌وه كه‌له‌ڕوی ئابوری و كۆمه‌ڵاتییه‌وه پشت ئه‌ستور بێ به‌چه‌ند مه‌رجه‌عیه‌تێكی هاوته‌ریب و له‌ڕێی رێبازێكی نوێی حوكمرانیی نیشتیمانی یه‌وه كه‌پشت ئه‌ستور بێ به مه‌رجه‌عیه‌تێكی وا كه‌چاودێریی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌ستبه‌ر بكات.
پێویسته حوكمڕانیی جیهان پشت ئه‌ستور بێ به‌چه‌ند مه‌رجه‌عه‌تێكی نوێ كه‌دیارترینیان مه‌رجه‌عیه‌ته‌كانی ئاسایشی ئابوری ی جیهان و دروست كردنی متمانه‌یه له‌په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و جێبه‌جێ كردنی په‌یماننامه‌ی مافه‌كانی ده‌وڵه‌تان و ئه‌ركه ئابورییه‌كانیان و جێبه‌جێ كردنی په‌ره‌پیدان و په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی مافه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌و مه‌رجه‌عیه‌تانه ده‌توانن هه‌لی یه‌كسان له‌بواری په‌ره‌پێدان دا بۆ هه‌موكه‌سان و ده‌وڵه‌تان دابین بكه‌ن و رێ بده‌ن گه‌لانی جیهانی گه‌شه‌كردن و به‌شداری له‌و بڕیاره ئابورییانه‌دا بكه‌ن كه بۆ ئاینده‌و رێبازه ئابورییه‌كان گرنگه، ئه‌ویش له‌ڕێی فراوانكردنی په‌راوێزی بڕیاردان و بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی له‌په‌یوه‌ندییه ئابورییه فره لایه‌نه‌كاندا.
به‌جیهانیبون له‌وچوارچێوه تازه‌یه‌دا كه‌په‌ره‌پێدانی مرۆیی ی به‌رده‌وامی پێ دێته‌دی، پێویست به‌وه ده‌كات كه‌چاو به‌مه‌رجه‌عیه‌ته‌كانی رێكخراوی بازرگانیی جیهاندا بخشێنرێته‌وه چونكه كۆنفره‌نسی سیاتل نادیموكراتی ی ئه‌و رێكخراوه‌ی ساغ كرده‌وه، كاتێك كۆمه‌ڵ و سه‌ندیكاو دۆستانی زه‌وی داوایان كرد به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ی رێكخراوی بازرگانیی جیهانی فراوان بكرێ و چاو به‌ڕێككه‌وتنه‌كانی خولی ئۆرۆگوای، به‌تایبه‌تی رێككه‌وتنی مولكایه‌تی ی بیریاری، بخشێنریته‌وه.
هه‌روه‌ها ئه‌م كۆمه‌ڵه‌و سه‌ندیكایانه داوایان كرد رێكخراوی بازرگانیی جیهان په‌یوه‌ندیی به‌و كێشانه‌وه نه‌بێ كه‌رێكخراواكه‌كاری به‌سه‌ریانه‌وه نیه وه‌ك پێوانه‌كانی ژینگه‌و پێوانه سه‌ره‌تایی یه‌كانی كار‌و سه‌رنجام نابێ ئه‌م جۆره پێوه‌رانه بۆ مه‌به‌ستی سیاسی له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌كانی سه‌رمایه‌دارییه‌وه به‌كار بهێنرێن.
له‌دیدی ئێمه‌وه رێگای ئاینده پێویست به‌وه ده‌كا كه به‌جیهانیبون چه‌ند مه‌رجه‌عیه‌تێكی هه‌بێ كه‌ره‌نگه دیارترینییان ئه‌مانه بێ:
١-هێشتنه‌وه‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی بازاڕی پێشبڕكێ و دانانی چه‌ند رێسا‌و رێنمایی و سنورێكی دیاریكراو بۆ ئه‌م بازاڕه.
٢-گرتنه به‌ری چه‌ند ته‌گبیرێكی نێوده‌وڵه‌تی و ده‌ستخستنی پابه‌ندبونی سیاسی به‌وه‌دی هێنانی پێداویستی یه‌كانی په‌ره‌پێدانی مرۆیی ی به‌رده‌وام.
٣-به‌دی هێنانی هاوسه‌نگی له‌نێوان په‌رۆشبون بۆ به‌دی هێنانی قازانج و له‌نێوان به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی مرۆڤ.
٤-بنیاتنانی رژێمێك بۆ حوكڕانی ی جیهانی كه‌بتوانێ باشتر نوێنه‌رایه‌تی خه‌ڵكی بكا‌و چاكتر خه‌ڵكێ له‌كاریگه‌رییه‌كانی ئابوریی بوژانه‌وه‌و پاشان شكست خواردن، بپارێزی.
٥-كردنی به‌جیهانیبون به‌خزمه‌تكاری خه‌ڵكی نه‌ك ته‌نها به‌خزمه‌تكاری پاره، واته ته‌رخان كردنی به‌جیهانیبون بۆ خۆشگوزه‌رانیی مرۆڤ نه‌ك بۆ به‌دی هێنانی قازانج.
٦-پێویسته به‌جیهانیبونه كه گفتوگۆ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه بكا كه‌مرۆڤ پێوه‌ی خه‌ریكه‌و جه‌خت كردن له‌سه‌ر به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی هه‌مو جیهاندا له‌چوارچێوه‌ی په‌ره‌پێدانی مرۆیی ی به‌رده‌وامدا.
٧-كردنی بازاڕه كراوه‌كان به‌هۆیه‌ك بۆ وه‌ده‌ست هێنانی كردنی خۆشگوزه‌رانیی مرۆڤ نه‌ك هۆیه‌ك بۆ بۆرسه‌كاران بۆ وێرانكردنی ئابوریی وڵاتان.
٨-پێكه‌وه‌نانی ئاسایشی ئابوریی جیهان و دروستكردنی متمانه له‌په‌یوه‌ندییه ئابورییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كاندا به‌تایبه‌تی سستمی داروو دارایی ی جیهان.
٩-جێبه‌جێ كردنی په‌ره‌پێدان و په‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیی مافه‌ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
١٠-جێبه‌جێ كردنی په‌یماننامه‌ی مافی ده‌وڵه‌تان وئه‌ركه ئابورییه‌كانیان.
١١- تاوتوێ كردنی ئاسه‌واری به‌جیهانیبون له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی مرۆیی ی به‌رده‌وام.
*ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری سه‌نته‌ری لێكۆلینه‌وه‌ی ستراتیجی له شوباتی 2005 بڵاوكراوه‌ته‌وه.
بابەتی زیاتر