کتێبی بەشێک لەوتارە رۆژنامەواییەکان
نووسینی: جەلال تاڵەبانی
ئامادەکردن و وەرگێڕان و پێشەکی: سامی قادر
ساڵی چاپ: ٢٠٢٤
لە بڵاوکراوەکانی بۆردی هۆشیاری سەر بەمەکتەبی ڕاگەیاندن و هۆشیاری
سەرپەرشتیاری گشتی پڕۆژی کۆ بەرهەمی مام جەلال: نەجمەدین فەقێ عەبدڵڵا
ئەم زنجیرە نووسینە کە لێرە نووسەر سامی قادر ئامادەی کردووە و وەریگێڕاوە و لەم کتێبەدا، وەک بەشی یەکەم، پێشکەشی خوێنەرانی دەکرێت، وێستگەکانی سەرەتای تێکۆشانی ئەندێشەیی و سیاسیی مام جەلالن کە دوایی بەپێی قۆناغەکانی ژیان و خەبات گەشەیان کرد و بوونە خوێندنگەیەکی مەزن لەنووسین و داڕشتن و ئاراستەکردنی فیکرییدا.
بەشی زۆری نووسینەکان هی کۆتایی پەنجاکان و سەرەتای شەستەکانی سەدەی بیستەمن، هی زەمەنێکن هەم خەباتی دیموکراتی لە عیراق و هەمیش خەباتی نەتەوەیی گەلەکەمان، لەباشوور، نەشونمای دەکرد و بەرەوپێش دەچوو.