ڕۆشنفیكری و بیرمه‌ندی (عه‌قلانیه‌ت) و مۆدێرنه‌ته، كۆمه‌ڵێك چه‌مكی گرنگ و گرێدراون به‌یه‌كتر له هزری مرۆڤایه‌تی و له كاروانی په‌ره‌سه‌ندنی كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی و بنیاتنانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ و له بواری دید و جیهانبینیدا و، تێكڕای ئه‌و چه‌مكانه په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدانی سه‌رانسه‌ری كۆمه‌ڵگاوه هه‌یه.
له مێژووی فه‌لسه‌فه‌دا پرسیار سه‌باره‌ت به پێناسه‌ی ڕۆشنفیكری بۆ ئیمانۆئێل كانت (1724ـ1804) ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك له ڕۆژنامهیكدا بابه‌تێك به ناونیشانی (ڕۆشنفیكری چییه؟) ده‌نوسێت و، ئاماژه ده‌كات، كه ڕۆشنفیكری ده‌ربازبوونی مرۆڤه له قۆناغی شكستیبوونی به‌كارهێنانی عه‌قڵ و وابه‌ستیی و نه‌بوونی توانای بیركردنه‌وه‌ی خودی خۆی له ده‌ستنیشانكردنی ڕه‌فتاری خۆی له ژیاندا و له كاتی بڕیاروهرگرتندا، به‌ره‌و پێگه‌یشتن و كامڵبوون و بهگارهێنانی ئیراده‌ی ئازاد.
له‌م ڕه‌هه‌نده‌دا كانت بانگه‌وازی ڕۆشنفیكرییانهی خۆی ڕاگه‌یاند و به ده‌نگی به‌رز ووتی: خه‌ڵكینه عه‌قڵی خۆتان به‌كاربهێنن!
له به‌كارهێنانی عه‌قڵدا بوێربن و پشت به خه‌ڵكی دیكه، كه له جیاتی ئێوه بیركاته‌وه مه‌به‌ستن و، ئیراده‌ی خۆتان ته‌سلیمی ته‌مه‌ڵی و بیرۆكه‌ی له چارهمنوسراوه و قایل‌بوون به ناچاری مه‌كه‌ن!
پێش كانت، رینیه دیكارت و دواتریش كۆمه‌ڵێك فه‌یله‌سوفی ناوداری دیكه هه‌بوون، كه كارتێكردنی خۆیان له‌سه‌ر بزافی ڕۆشنفیكری جێهێشت، وه‌ك: جۆن لۆك و ڕۆسۆ و سپینۆزا و چه‌ندین فه‌یله‌سوفی دیكه، به‌ڵام به گشتی سه‌رده‌می ڕۆشنفیكری له ماوه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی فه‌ره‌نسا و گه‌ڵاڵه‌بوونی تیۆری گرێبه‌ستی كۆمه‌لایه‌تی و بابه‌تی شۆڕشی فه‌ره‌نسای ساڵی 1789 ی وه‌دیاركه‌وت.
سه‌رده‌می ڕۆشنفیكری به سه‌رده‌می لۆجیك ناوده‌برێت، كه له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مه‌وه له ئه‌وروپا ده‌ستیپێكرد و، بریتی بوو له كۆمه‌ڵێك بیروباوه‌ڕ، كه جه‌ختیان له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عه‌قڵ و هه‌ستی مرۆڤ وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی زانست و، رژدبوون له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌كردنی كۆمه‌ڵێك به‌های گشتی ده‌كرده‌وه، وه‌ك ئازادی و پێشكه‌وتن و لێبورده‌یی و برایه‌تی و حكومه‌تی ده‌ستووری و جیاكردنه‌وه‌ی كه‌نیسه له ده‌وڵه‌ت و، دژ به چه‌مكه‌كانی خاوه‌ندارێتی ڕه‌ها و بیروباوه‌ڕی نه‌گۆڕی كه‌نیسه‌ی كاتۆلیكی ڕۆمانی وه‌ستایه‌وه.
(بۆ وه‌رگرتنی زانست بوێربه) وتارێكی باناوبانگی كانت بوو، كه تیایدا داوای ده‌كرد میتۆدی زانستی دوور له عه‌قیده‌ی ئاینی بۆ وه‌ده‌سهێنانی زانست به‌كاربهێنرێت و جه‌ختی له‌سه‌ر میتۆدی ڕه‌خنه‌گرانه و ئازادی تاكه‌كه‌سی ده‌كرده‌وه.
به گشتی ئامانجی سه‌ره‌كی ڕۆشنفیكری رزگاركردنی مرۆڤ له نه‌زانی و په‌نابردنه به‌ر خورافات و سه‌پاندنی بڕیاڕی عه‌قیده‌ی پێشه‌وه‌خت و هاندانی مرۆڤ بۆ ئازادی و به‌كارهێنانی عه‌قڵ له كاتی بڕیاڕوهرگرتن و ده‌ربازبوون له ملكه‌چی پێشوه‌ختانه بۆ بڕیار و ئاره‌زووكانی پیاوانی ئایینی، بوو.
ده‌ستپێكردنی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆشنفیكری، هاوكات له‌گه‌ڵ گه‌ڵاڵه‌بوونی ڕه‌وتی عه‌قلانیه‌ت بوو. عه‌قلانیه‌ت به جه‌وهه‌ر و پۆخته و كڕۆكی فه‌لسه‌فه‌ی ڕۆشنفیكری داده‌نرێت به مه‌به‌ستی به‌كارهێنانی عه‌قڵ و ده‌ربازبوون له به‌ها و نه‌ریته سواوه‌كان و، له‌م بواره‌شدا به‌رهه‌مه‌كانی دیكارت و جۆن لوك و د‌یڤید هیوم وسپینوزا له ئاراسته‌كردن بۆ به‌كارهێنانی عه‌قڵ و بیركردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌گرانه بۆ لێكدانه‌وه و شیكردنه‌وه‌ی دیارده‌كان و وه‌دیهێنانی پێشكه‌وتن له بواری جیاوازدا، به‌رچاوبوون.
ڕۆشنفیكری و عه‌قلانیه‌ت دوو بنه‌مای سه‌ره‌كی سه‌رهه‌ڵدانی فه‌لسه‌فه و بزافی مۆدێرنه‌ته له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م له ئه‌وروپادا بوو. به‌م جۆره مۆدێرنه‌ته ئاكامێكی لۆجیكی په‌ره‌سه‌ندنی ڕۆشنفیكری و عه‌قلانیه‌ته و، له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه خێراكانی سه‌رجه‌م بواره‌كانی زانست و بنیاتی كۆمه‌ڵایه‌تی و په‌ره‌سه‌ندنی شارستانی و دیارده‌ی جیهانگیری، په‌ره‌سندنی چلۆنایه‌تی له ڕێڕه‌و و له خودی چه‌مكی فه‌لسه‌فی مۆدێرنه‌ته‌وه له چوراچێوه‌ی قوتابخانه جیاوازه‌كانی فه‌لسه‌فه و، ته‌نانه‌ت له خودی یه‌ك قوتابخانه‌دا ڕوویدا و، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئه‌مڕۆ له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی، كه له نێو خودی پرۆسه و كاروانی مۆدێرنهتهدان پرسیار له‌سه‌ر بوون و نه‌مان و قه‌یران و به‌رده‌وامبوون و، ته‌نانه‌ت گه‌ڵاڵه‌بوونی قوتابخانه و شێوازی نوێ له مۆدێرنه‌ته باس ده‌كرێت. هه‌ر بۆ نموونه‌ش هابرماس، كه یه‌كێكه له بیرمه‌ندانی قوتابخانه‌ی فرانكفۆرت باس له مۆدێرنه‌ته وه‌ك پرۆسه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌كات و، له ئه‌زموونی بنیاتنانی سۆشیالیستی به تایبه‌تمه‌ندی چینی شی جیبینغ كه تیۆرزانی چه‌مكی (مۆدێرنه‌ته‌ی چینیه)، له بیسته‌مین كۆنگره‌ی حزبی شیوعی چین ساڵی 2022 ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه وه‌ك ڕێباز و میتۆدێكی ماركسیزم بۆ بنیاتنانی سۆشیالیستی به تایبه‌تمه‌ندی چینی په‌سه‌ندكرا و، ئه‌م چه‌مكه‌ش ڕاسته‌خۆ به چه‌مكی ئه‌نجامدانی گه‌شه‌پێدان گرێدرا.
په‌یوه‌ندی نێوان ڕۆشنفیكری و عه‌قلانیه‌ت و مۆدێرنه‌ته بهیوهندییهكی دیالكتیكی و ئۆرگانییه به چه‌مكی جێبه‌جێكردنی پرۆسه‌ی گه‌شه‌پێدان و، ناهاوسه‌نگی و نه‌بوونی ئه‌و شوناسه له‌و په‌یوه‌ندییه نهێنی شكستهێنانی پرۆسه‌كانی گه‌شه‌پێدان له كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به كوردستان و عێڕاقه‌وه، ده‌رده‌خات.
قه‌یرانی گه‌شه‌پێدان له كۆمه‌ڵگای خۆماندا بۆ قه‌یرانی مۆدێرنه‌ته و، نه‌بوونی بزافی ڕۆشنفیكری و عه‌قلانیه‌ت ده‌گرێته‌وه و، هۆكاری ئه‌مه‌ش كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری جۆراجۆره، له‌وانه:
ـ بوونی ئیستبدادی سیاسی و ئه‌و جۆره سیستمه سیاسییانه‌ی ڕێگا له ئازادی ڕاده‌ڕبڕین و چاكسازی و هه‌نگاوه‌كانی مۆدێرنه‌ته ده‌گرن.
ـ نه‌بوونی پرۆسه‌ی به عه‌لمانیكردنی ده‌وڵه‌ت و كاری سیاسی و، بوونی هێزی كۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ریتی پارێزگارخواز و كۆنه‌په‌رست، كه ئایین له سیاسه‌تدا بۆ به‌رژه‌وه‌ندی كه‌سیی و بۆ عه‌قیده‌ی توندڕه‌وی ئایینی به‌كارده‌هێنێت.
ـ نه‌بوونی سه‌قامگیری سیاسی و گردنهبوونهوه له نێو بازنه‌ی بنیاتنانی قه‌واری نیشتمانی یه‌كگرتوو و، زاڵبوونی شوناسی لۆكاڵی و زۆنچێتی له‌سه‌ر شوناسی نیشتمانی كوردستانی.
ـ بوونی شه‌ڕ و ناكۆكی ناوخۆیی و شه‌ڕی هه‌رێمایه‌تی و به‌رده‌وامبوونی چاوگه‌كانی بارگرژی له ناوچه‌كه‌دا.
ـ پشتبه‌ستن به ئابووری به‌رخۆر و زیادبوونی ڕێژه‌ی بێكاری و هه‌ژاری و ئاراسته‌كردنی چالاكی ئابووری بۆ كه‌رتی تایبه‌ت و كه‌رتی سه‌رمایه‌داری وابه‌ست.
ـ ڕێگاگرتن له ئازادی داهێنان و هزری ڕه‌خنه‌گرانه له بواره‌كانی ڕۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و هونه‌ریدا.
ـ لاوازی سیستمی خوێندن و ئاراسته‌كردنی خوێندن بۆ كه‌رتی تایبه‌ت.
ـ لاوازی بواری ته‌كنه‌لۆجی و سوودوه‌رنه‌گرتنی داهێنه‌رانه له په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی بواری زانست.
تێكڕای ئه‌م بابه‌تانه‌ی له بواری هۆكاره‌كانی نه‌بوونی پرۆسه‌یه‌كی مۆدێرنه‌ته خرایه‌ڕوو، ئاماژه‌یه، كه كۆمه‌ڵگای ئێمه تا ئێستا له چوراچێوه‌ی چه‌مكی باشوری هه‌ژار و وابه‌ستی ماوه‌ته‌وه و، هه‌ندی لایه‌ن سیاسی به قه‌ناعه‌ته‌وه كار بۆ دژایه‌تكردنی هه‌ر پرۆسه و ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك له بواری پێشكه‌وتن و مۆدێرنه‌ته‌وه هه‌بێت ده‌كه‌ن و، هه‌ر چه‌مكیكی نوێ له بواری زانست بێته پێشه‌وه، هه‌ڵوێستی پێشوه‌ختانه‌ی لێوه‌رده‌گرن و، وا ده‌خه‌نه مێشكی خه‌ڵكه‌وه كه كۆمه‌ڵگا بیانییه‌كان و هێزه به‌هێزه ئابوورییه‌كانی جیهان كار بۆ تێكدان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بنه‌ما كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانمان ده‌كه‌ن، وه‌ك بڵیی هه‌موو جیهان چاوی به گه‌شه‌پێدان ئێمه و كۆمه‌ڵگاكانی ئێمه ئاسا له ڕۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا هه‌ڵنایه‌ت و ئیره‌ییمان پێده‌به‌ن!
بۆ بنیاتنانی مۆدێرنه‌ته كوردستان پێویستی به چاكسازی سیاسی و ئابووری و سیستمی خوێندن و بنیاتنانی ژێرخانی به‌رهه‌مهێنان و ته‌كنه‌لۆجی و پرۆسه‌ی به مه‌ده‌نیكردنی ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تییه و، ئه‌مه‌ش له ڕێگای هه‌نگاوی بوێری ده‌سه‌ڵات و هێزی سیاسی و له ڕێگای گفتوگۆی ڕه‌خنه‌گرانه و پرۆسه‌یه‌كی نیشتمانییه‌وه دێته دی.
بابەتی زیاتر