بۆچوونێکی‌ زاڵ لە ناوەندی‌ زانستی یاسیی ئەمریکا هەیە، گوایە لەکاتی‌ جەنگدا دەسەڵاتی‌ سەرۆک لەناو کۆنگرێس زۆرتر دەبێت، چونکە ئەندامانی کۆنگرێس لەو کاتانەدا پشتیوانی لە سەرۆک دەکەن، بە ئەزموونیش ئەم راستییە سەلمێنراوە. ئەوەتا لە توێژینەوەیەکدا بە ناونیشانی‌ (War, the Presidency, and Legislative Voting Behavior) هاتووە کە  بەڵگەی بەهێز هەیە ئەندامانی کۆنگرێس لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگدا، رەفتاری دەنگدانیان گۆڕیوە بەرەو ئایدیۆلۆژیای ئەو سەرۆکەی لە دەسەڵاتدا بووە، بەڵام لە دوای کۆتاییهاتنی هەموو جەنگەکانی‌ وەک جەنگی‌ جیهانیی یەکەم و دووەم، کۆریا و ڤێتنام، ئەندامانی کۆنگرێس راستەوخۆ پاشەکشەیان کردووە لە پاڵپشتیکردنی‌ ئایدیۆلۆژیای سەرۆک و دوورکەوتوونەتەوە لە پشتگیریکردنی‌ هەڵوێستەکانی. 
بەم لۆژیکە، هەرچەندە کۆمارییەکان هەڵبژاردنەکانیش بدۆڕێنن، کاریگەریی‌ نابێت لەسەر ئۆپراسیۆنەکانی‌ ئەمریکا لە ئێران، بەڵام لە راستیدا ئەمە ئارگومێنتێکی‌ لاوازە، لەبەرئەوەی‌ ئەمریکا لەگەڵ ئێران هێشتا لە جەنگدا نییە و ئۆپراسیۆنی‌ ئەنجامداوە و دواتر دیموکراتییەکان کێشەی‌ قووڵ و جەوهەرییان لەگەڵ ترەمپ و تێچووەکانی‌ جەنگ هەیە، بۆیە ئەگەرێکی‌ کراوەیە کە دیموکراتەکان رێگری‌ لە جەنگی‌ ئێران بکەن. ئەوەتا لە لێدوانێکی رەسمیدا، چاک شومەر، سەرکردەی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیران، جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە جەنگی دژی ئێران کۆتایی پێبێت، هاوکات حەکیم جیفریز، کاندید بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، هەڵوێستێکی هاوشێوەی دەربڕی. سەرباری ئەم فشارە سیاسییە ناوخۆییانە، هێشتا روون نییە کە ئایا ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ وەڵامدانەوەی دەبێت بۆ خواستی دەنگدەران و هەوڵی کۆتاییهێنانی خێرای ئەم جەنگە دەدات، یان درێژەی‌ پێدەدات.
جەیمس لیندسی، توێژەر لە ئەنجومەنی پەیوەندییەکانی دەرەوە (CFR)، پێی وایە سەرباری ئەنجامی هەڵبژاردنەکان، ئەگەر ترەمپ رێچکەی توندکردنەوەی گوشارەکان لەسەر ئێران بگرێتە بەر، ئەوا وەک هەمیشە ستراتیژییەکی پڕمەترسییە. ئەو هۆشداریی دەدات لەوەی کە دەستپێکردنەوەی خولێکی نوێی هێرشی چڕوپڕ، تەنانەت ئەگەر کورتخایەنیش بێت، رەنگە دەرئەنجامی پێچەوانەی لێبکەوێتەوە؛ چونکە ئەگەرێکی بەهێز هەیە کە تاران لە رێگەی بەئامانجگرتنی ژێرخان و دامەزراوەکانی ناوچەی کەنداوی عەرەبییەوە وەڵام بداتەوە، ئەوسا دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت.
 
دەنگدەر گوێ بە بانگەشەی‌ سەرۆکەکان بۆ سەرکەوتنە دەرەکییەکان نادات، بەڵکو تەنیا لایەنی‌ ماددی و بژێوی ژیانی‌ رۆژانەی‌ خۆی دەکات بە پێوەری‌ دەنگدان. گەر تەماشا بکەین لە دوای‌ دوو ساڵ لە خولی دووەمی‌ سەرۆکایەتی‌، ترەمپ پابەند نەبووە بە بەڵینەکانی‌ و بەڵێنی شکاندووە
هێشتا ترەمپ بژاردەی‌ سەربازیی‌ دژی‌ ئێرانی‌ لەبەردەم ماوە، چونکە ئەم ئەندامە تازانەی‌ کۆنگرێس هێشتا دەستبەکارنەبوون و دیموکراتەکانیش دۆستی‌ ئێران نین، دواتر کۆمارییەکان لەناو کۆنگرێسدا دەتوانن کێشە بۆ دیموکراتەکان دروست بکەن، بۆیە هەموو دەرگاکان بە رووی‌ ترەمپدا دانەخراوە.
لە سیستمی‌ سیاسیی ئەمریکادا، هەڵبژاردنەکانی نیوەی خولی کۆنگرێس تەنیا پرۆسەیەکی تەکنیکی نییە بۆ گۆڕینی هاوسەنگیی کورسییەکان لە کۆنگرێس، بەڵکو سیسمۆگرافێکی کۆمەڵایەتی و سیاسییە کە لەرینەوەکانی‌ پەیوەندیی نێوان دەوڵەت، سەرمایە و جەماوەر دەپێوێت. لە دیدگای کۆمەڵناسی سیاسیی هاوچەرخدا، سیستمی سیاسی لەسەر بنەمای گرێبەستی کۆمەڵایەتی بنیات نراوە. کاتێک دەسەڵاتی جێبەجێکار ئەم گرێبەستە پشتگوێ دەخات و قەیرانە دەرەکییەکان تێکەڵ بە بارگرانیی ئابووریی ناوخۆ دەکات، سیستمەکە رووبەڕووی قەیرانێکی قووڵی رەواییی دەبێتەوە. لە روانگەی‌ فەیبەرەوە ئەو دەسەڵاتەی‌ رەوایەتی‌ نەبێت دەسەڵاتیکی‌ خۆسەپێنە.
ئاگری‌ جەنگ لە ئێرانە، بەڵام دووکەڵی‌ ئەم ئاگرە لەناو سەندوقەکانی‌ دەنگدانە لە ئەمریکا، بە پێی راگەیاندنەکانی‌ ترەمپ و دەستەودایرەکەی‌ بێت، هۆکاری‌ شکستی‌ کۆمارییەکان ئەم جەنگە بوو. جەنگێک کە بەشێک لە هاووڵاتییانی‌ ئەمریکای لەو باوەڕەدان لەبەر خاتری‌ خاترانە و ناتانیاهۆ بە گوێی ترەمپ دەخوێنێت و زۆری‌ لێ دەکات بۆ جەنگێک کە هی ئەوان نییە.
لەناو مۆدێلەکانی‌ ئابووریی سیاسیی هاوچەرخدا، مۆدێلی‌ (Punitive Voting) رەنگە کۆمەکیمان بکات بۆ شرۆڤەکردنی‌ دۆڕانی‌ کۆمارییەکان، چونکە بیریارنی‌ ئەم مۆدێلە لەو باوەڕەدان ئەو بەڵێنانەی‌ لەکاتی‌ هەڵبژاردنەکاندا بە دەنگدەر دەدرێت و دوای‌ سەرکەوتن دەشکێندرێت، کاریگەریی‌ دەبێت لەسەر رەوتی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ دواتر و دەنگدەران سزای‌ ئەو پارتە دەدەن کە پێشتر دەنگیان پێداوە. ئەم تیۆرە کە لەلایەن کۆمەڵناسی ئەمریکی‌  (Anthony Downs) پەرەی پێدراوە، جەخت لەوە دەکاتەوە کە لە کاتی قەیرانە ئابوورییەکاندا وەک هەڵئاوسان، بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و تێچووی ژیان، دەنگدەران سەکۆی دەنگدان وەک چەکێکی سیاسی بۆ سزادانی حزبی دەسەڵاتدار بەکاردەهێنن.
خەڵک بەدەست جەنگ و هەواڵەکان و لێکەوتەکانی‌ جەنگەوە ماندوو بوون و لە توێژینەوەیەکی ئەکادیمیدا بە ناونیشانی: (شەکەتبوونی جەنگ؟ بەسیاسیکردنی جەنگی ئۆکرانیا)، هاتووە کە بەرزبوونەوەی تێچووە ئابوورییەکان و هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی وزە و ژیان، قەیرانی دەروونی و سیاسی لەنێو هاووڵاتییان و سەرکردەکاندا خوڵقاندووە
 لەم دۆخەدا، دەنگدەر گوێ بە بانگەشەی‌ سەرۆکەکان بۆ سەرکەوتنە دەرەکییەکان نادات، بەڵکو تەنیا لایەنی‌ ماددی و بژێوی ژیانی‌ رۆژانەی‌ خۆی دەکات بە پێوەری‌ دەنگدان. گەر تەماشا بکەین لە دوای‌ دوو ساڵ لە خولی دووەمی‌ سەرۆکایەتی‌ ترەمپ هەم پابەند نەبووە بە بەڵینەکانی‌ و بەڵێنی شکاندووە، وەک ئەو بەڵێنانەی‌ لە هەڵمەتی‌ هەڵبژاردنەکانی‌ 2024 لە بواری‌ سیاسی و کۆمەڵایەتی‌ و بیمەی‌ تەندروستی‌ و پاراستنی‌ سنوورەکان بە خەڵکی‌ دابوو، یان جێبەجێ نەکران، یان بە نیوەناچڵی‌ مانەوە. خەڵکیش لەپای‌ ئەم بەڵێن شکاندنە سزایان دان. هەم بەهۆی جەنگی‌ ئێرانەوە قەیرانی‌ سووتەمەنی‌ و هەڵئاوسان و تێچووی‌ ژیان زۆرتر بوون. دواجار دەنگدەری ئەمەریکی سیاسەتی دەرەکیی لە روانگەی کاریگەرییە راستەوخۆکانی لەسەر داهاتی خێزانەکەیەوە هەڵسەنگاند، ئەمە بووە هۆی سەرهەڵدانی شەپۆلی شین وەک ناڕەزایەتییەکی توندی کۆمەڵایەتی دژی قورسایی ماددیی جەنگ.
خەڵک بەدەست جەنگ و هەواڵەکان و لێکەوتەکانی‌ جەنگەوە ماندوو بوون. لە توێژینەوەیەکی ئەکادیمیدا بە ناونیشانی: (شەکەتبوونی جەنگ؟ بەسیاسیکردنی جەنگی ئۆکرانیا) هاتووە کە بەرزبوونەوەی تێچووە ئابوورییەکان و هەڵئاوسان و بەرزبوونەوەی نرخی وزە و ژیان، قەیرانی دەروونی و سیاسی لەنێو هاووڵاتییان و سەرکردەکاندا خوڵقاندووە. بەوجۆرەی‌ دەنگدەر متمانەی‌ بە سیاسییەکان نەماوە. هەروەها دەتوانریت بوترێت ئەم چەمکە تیۆرییە رەنگدانەوەیەکی روونی لە سیاسەتی ناوخۆیی و دەرەکیی ئەمریکادا هەیە.
لە لایەکی دیکەوە، بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی لەسەر کەناراوەکانی ئێران، باری قورسی لۆجستی و سەربازی خستووەتە سەر سوپای ئەمریکا، لە کاتێکدا پرۆسەی دانوستانەکان تا ئێستا هیچ پێشکەوتنێکی بەرچاو، یان ئەنجامێکی باشی بەدەست نەهێناوە. هەرئەمەش ترەمپی خستووتەوە بەردەم چارەنووسێکی‌ نادیار و قۆناغێکی‌ مێژووی‌ چارەنووسسازەوە.
ئەنجام
ناکرێت سەرپێی تەماشای‌ ئەنجامی‌ هەڵبژاردنەکان بکرێت، چونکە ئەم هەڵبژاردنە نیشانەی قووڵبوونەوەی دووبەرەکیی سیاسی (Polarization) و ماندووبوونی کۆمەڵگەی ئەمەریکییە لە سیاسەتی دەرەکیی، هاوکات ئەنجامەکە سەلماندی کە لە جیهانی هاوچەرخدا، هیچ سەرۆکێک، تەنانەت سەرۆکی‌ ئەمریکاش ناتوانێت کێشە ئابووری‌ و کۆمەڵایەتییەکانی‌ میللەتەکەی‌ فەرامۆش بکات و لە هەڵبژاردندا باجەکەی‌ دەدات. لەمەودوا ترەمپ ناتوانێت بە ئارەزووی‌ خۆی چی بوێت بیکات، بەڵکو بەربەستی‌ لەبەردەمدا هەیە و ئەمەش دەسەڵاتی ترەمپ سنووردار دەکات و لەناو بازنەیەکی تەسکی بڕیاری تاکلایەنەدا دەیهێڵێتەوە.
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە
پ.ی.د. عومەر عەلی ئەحمەد
به‌جیهانیبوونی میدیا
پ.ی.د. عومەر عەلی ئەحمەد
به‌جیهانیبوونی میدیا
پ.ی.د. عومەر عەلی ئەحمەد
بەجیهانیبوونی‌ جەنگ
پ.ی.د. عومەر عەلی ئەحمەد
کەلتوری‌ خوێندنەوە
پ.ی.د. عومەر عەلی ئەحمەد
مێژووی کۆچى ئەقڵەکان لە عیراق
پ.ی.د. عومەر عەلی ئەحمەد
هێزی شاراوەی گەنج
پ.ی.د. عومەر عەلی ئەحمەد
بۆچی مرۆڤ شه‌ڕ ده‌كات؟
پ.ی.د. عومەر عەلی ئەحمەد
خێزانکوژی(Familicide)
پ.ی.د. عومەر عەلی ئەحمەد
دادپەروەریی و ئاسایشی کۆمەڵایەتى

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved