هەموو ساڵێک کە میلی ڕۆژمێر ومانگژمێر دەجوڵێ و ژمارەکان بەجێدێڵێ شەرمێکی قورس دامدەگرێ کاتێک میلەکە لە ژمارە هەشت ( ئاب ) ی مانگەکان نزیک دەبێتەوە و لەو مانگەشدا ژمارەکانی ( ۳ ) و ( ۳۱ ) بەتەواوی هەناسەم توند دەکەن دەترسم دۆستێکی کوردان توانجم لێبداو بەتەوسەوە پێم بڵێن کوردەکان شایستەی ڕزگاری نین ئەوە نیە لە ۳۱ یئابدا بەعستان لەپایتەختەکەی خۆتاندا گوڵباران کرد ، ئەوە نیە لە ۳ ی ئابدا شەنگالتان بۆ  شمشێرەکانی داعش جێهێشت  ، بەندە بکەری ئەو ناشیرنیانە نیم بەڵام هاوخوێنی بکەرەکانم ، وەرە ئەوەندە ڕو قایم بن لە جیاتی مردن بڵێن هێزێکیتر هۆکاری کارەساتەکەیە ، ئەگەر وایە بۆچی ئێوەو تورک پێداگری لەسەر جێبەجێکردنی ڕێکەوتنەکەتان لەگەڵ حکومەتی فیدڕاڵی دەکەن ، لەکاتی ئەنجامدانی ڕێکەوتنەکەدا شێخێکی یەزیدیەکان دەیگوت ( لە خوێنەکەمان تێرتان نەخوارد ) ، دیارە ئەو ڕێکەوتنە مایەپوچپێکردنی یەزیدیەکان وچەککردنیانە وئامادە کردنیانە بۆ فەرمانی ژمارە ( ۷٥ )  ، شەرم لە مێژوو بکەن ئەو ڕەزالەتە ڕاگرن هەموو کورد لەبری ئێوە تەریق دەبێتەوە .
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved