ئەگەر ئەم ململانێیەی ئێستای نێوان ئیسرائیل و ئێران و بریكارەكانی ئێران واتــە (حەماس و حزبوڵڵا و حوسییەكان)، پەرە بسێنێت بۆ جەنگێكی گشتگیر، ئیسرائیل ناتوانێ بە تەنیا بۆ ماوەیەكی درێژخایەن ئەو جەنگە بكات، ئەو كاتە سەرۆك بایدن دەبێ بڕیارێكی چارەنووسساز بدات لە ماوەی سەرۆكایەتییەكەیدا، ئەویش ئەوەیە، شانبەشانی ئیسرائیل بچێتە جەنگەوە لەگەڵ ئێران و بەرنامە ئەتۆمییەكەی تاران تێكبشكێنێت، كە خاڵی گرنگی تۆڕە ستراتیجییەكەی ئێرانە لە ناوچەكەدا.

هێزێكی خاوەن هەژموون
ئێران ئەم تۆڕە ستراتیجییەی بۆ ئەوە ناوەتەوە، تا جێگەی ئەمریكا بگرێتەوە، وەك هێزێكی خاوەن هەژموون لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا و هەروەها بۆ ئەوەی لە رێگەی بریكارەكانییەوە هەزار برین بكاتە ئیسرائیل و وای لێبكات خوێنی لێبچۆڕێت تا گیانی دەردەچێت.

پلانەكانی نەتەنیاهۆ
بەڵام پێویستە ئەمریكا هەمیشە وریا بێت بەرامبەر بە پلانەكانی بنیامین نەتەنیاهۆی سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل، وەك ئەلۆن بینكاس دیپلۆماتكاری پێشووی ئیسرائیل لە رۆژنامەی (ها ئەرێتز)دا وتی: دەبێ بپرسین، بۆچی نەتەنیاهۆ ئێستای هەڵبژارد بۆ تیرۆر كردنی ئیسماعیل هەنیەی سەركردەی حەماس لە تاران و لە گەرمەی گفتوگۆ هەستیارەكانی تایبەت بە مەسەلەی بارمتەكاندا؟ئایا تەنیا لەبەر ئەوە بوو كە دەتوانێ ئەو كارە بكات؟ (هەڵبەت خودا خۆی دەزانێ كە هەنیە چەندە دەستی بە خوێنی ئیسرائیلییەكان سوور بوو)، یان ئەوەتا ئیسرائیل بە ئەنقەست دەیەوێ دۆخەكە بە جۆرێك بشێوێنێت، جەنگ لەگەڵ ئێران روو بدات و ئەمریكاش تێوەگلێنێ، ئەوەش بنیامین نەتەنیاهۆ لە كارەساتی حەوتی ئۆكتۆبەر دوور دەخاتەوە، كە تا ئێستاش لێپێچینەوەی لەگەڵ نەكراوە لەسەر كارەساتەكە.

لاوازكەری بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا
ساڵە نەتانیاهۆ دەسەڵاتی بەدەستە 17نزیكەی و یارمەتیدەر و لە هەمان كاتدا لاوازكەریش بووە بۆ بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا، پێم وانییە نەتەنیاهۆ بەرژەوەندییەكانی ئەمریكا بخاتە پێش بەرژەوەندییە سیاسییەكانی خــۆی بۆ مانەوە لە دەســەڵات و هەروەها پێش بەرژەوەندی ئیسرائیلەوە.راستگۆبوون وام لێدەكات دان بەوەدا بنێم كە هەندێك شت، با نەتەنیاهۆ-ش پشتڕاستی كردبێتەوە، بــەڵام هەر راستە، یەكێك لەو شتانەش ئەوەیە كە دەڵێ: ئێران گەورەترین هێزی ئیمپریالییە لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا و لە رێگەی بریكارەكانییەوە هەژموونی سیاسیی خۆی بەسەر چەندین ملیۆن عەرەبدا لە لوبنان و سوریا و غــەززە و عیراق و یەمەن سەپاندووە، هاووڵاتیانی ئەو وڵاتانە پەلكێش دەكات بۆ جەنگ لەگەڵ ئیسرائیلدا، ئەو شەڕەی كە لای هەندێكیان نەبێت بایەخی نییە. ئێستا هیچ سەركردەیەكی ئەو وڵاتە عەرەبییانە توانای ئەوەی نییە بێترس لە كوشتن هیچ بڕیارێك بــدەن كە دژایەتی بەرژەوەندییەكانی ئێرانی تێدابێت.

بە شێنەیی كاری بۆ هاوپەیمانی فراوان كردووە
هەندێك شتیش راستە، تەنانەت ئەگەر ئێرانیش بــاوەڕی پێی هەبێت، یەكێك لەو شتانە ئەوەیە، بایدن و ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوە و جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لە چەند ساڵی رابــردوودا بە شێنەیی و بە وردی كاریان بۆ پێكهێنانی هاوپەیمانی فراوان دەكرد، بە مەبەستی كۆنترۆڵ كردنی چین و پەراوێزخستنی ئێران، وەك دروستكردنی كۆمەڵەی نوێی ئابووری بە ) كە هیندستان و ئیسرائیل و ئیمارات i2u2ناوی (و ئەمریكاش لەخۆ دەگرێت، یەكێكی تر لەو شتانە كە زۆر گرنگە، ئەویش رێڕەوە ئابوورییەكەی نێوان هیندستان و خۆرهەڵاتی ناوەڕاست و ئەوروپایە كە ) ناسراوە.IMECبە () بۆ ئەوە دروستكراوە، تا پەیوەندیی IMEC(بازرگانی و گواستنەوەی وزە لە نێوان یەكێتیی ئەوروپا و هیندستاندا، لە رێگەی هاوپەیمانەكانی ئەمریكاوە لە كەنداو بەهێز بكات. ئامانجەكەش یارمەتیدانی هیندستانە بۆ دەربازبوون لە هەوڵەكانی چین كە دەیەوێت لە رێی پرۆژەی پشتێن و رێگاوە گەمارۆی بدات و هاوپەیمانییەكی گەورەی ئابووری بە رەزامــەنــدی ئەمریكا ببەستێت و لە یەكێتیی ئەوروپاوە دەست پێبكات تا سعودیە و ئیمارات. ئەو هاوپەیمانییەش كە ئەمریكا رێبەرایەتی دەكات دژی ئێران، ئامانجی ئەوەیە ئیران گۆشەگیر بكات و لە جیهانی دەرەوەی دابڕێت، هاوبەشە سەرەكییەكانیشی بریتین لە ئەمریكا، یەكێتیی ئەوروپا، سعودیە، هیندستان، ئیمارات، فەرەنسا، ئەڵمانیا و ئیتاڵیا.

پلانی ئەمریكاپلانی
ئەمریكا بەو جــۆرە بــوو، كە قورسایی و سەنگێكی سەربازی بــدات بەم هاوپەیمانییە، ئەویش لە رێگەی داڕشتنی پەیماننامەیەكی بەرگری هاوبەشەوە لەگەڵ سعودیە، كە ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان سعودیە و ئیسرائیلیش لەخۆ دەگرێت.راستییەكە ئەوەیە، ئەو رێكەوتنەی ئەمریكا لە دا پێی گەیشت و 2023رۆژی سێی تشرینی یەكەمی بڕیاربوو نەتەنیاهۆ-ش ئیمزای بكات، هەنگاوێكی گرنگ بوو، لەبەرئەوەی تەنیا بە گەیشتن بە رێكەوتنەكە بەو واتایە دێت كە سەرجەم هاوپەیمانەكانی ئەمریكا لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاست وەك تیمێك دژی ئێران كار دەكەن، تیمەكەش بریتی دەبێت لە: ئوردن، میسر، ئیمارات، ئیسرائیل، سعودیە و بەحرێن.

رووبەڕووی گۆشەگیرییەكی ستراتیجی دەبێتەوە
ئێران دەیزانی دەبێ ئەو سەودا و مامەڵەیەی سعودیە و ئەمریكا و ئیسرائیل رابگرێت، ئەگەر وانەكات رووبـــەڕووی گۆشەگیرییەكی ستراتیجی دەبێتەوە. حەماسیش دەیزانی دەبــێ رێگە لەم سەودایە بگرێت، لەبەرئەوەی رێخۆش دەكات بۆ ئیسرائیل تا تێكەڵی جیهانی ئیسلامی ببێت، ئەویش بە هاوبەشی ركابەرە سەرەكییەكەی حەماس، واتە دەسەڵاتی فەلەستینی لە رامەڵڵا و هەروەها سعودیە.چۆن بزانین ئێران باوەڕی بەمە هەیە؟ لەبەرئەوەی رابــەری بــاڵای ئێران چــوار رۆژ پێش هێرشەكەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل پێی وتین، شتێكی ترسناكە ئەمڕۆ چیرۆكەكە لە رۆژنامەی (تایمز ئۆف ئیسرائیل)دا بخوێنینەوە، كە لە رۆژی سێی تشرینی دا عەلی خامەنەیی رابــەری باڵای 2023یەكەمی ئێران دەڵێ: ئەو وڵاتانەی پەیوەندیی خۆیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی دەكەنەوە، گرەو لەسەر ئەسپێكی دۆڕاو دەكەن. "ئێران دەیزانی دەبێ ئەو سەودا و مامەڵەیەی سعودیە و ئەمریكا و ئیسرائیل رابگرێت، ئەگەر وانەكات رووبەڕووی گۆشەگیرییەكی ستراتیجی دەبێتەوە. حەماسیش دەیزانی دەبێ رێگە لەم سەودایە بگرێت". 

مەبەستی گۆشەگیر کردنی ئیسرائیل بوو
ئێران ئەگەر وادەی دیاریكراویشی بە وردی زانیبێت یان نا، گومانی تێدا نییە كە زانیویەتی هێرشەكەی حەماس ئامرازێكە بۆ گۆشەگیر كردنی ئیسرائیل و ئەمریكای هاوپەیمانی، ئەویش لە رێگەی ناچاركردنی ئیسرائیل بە زیانگەیاندن بە هەزاران هاووڵاتی بە مەبەستی تێكشكاندنی تۆڕە نهێنییەكانی حەماس و لاوازكردنی هەر هەوڵێكیش بۆ ئاساییكردنەوەی پەیوەندیی نێوان سعودیە و فەلەسەتین و ئیسرائیل. چیرۆكە گەورەكەش لێرەوە دەست پێدەكات.بەڵام چۆن كۆتایی دێت؟ مانگی پێشوو ئیسرائیل فوئاد شەكەری فەرماندەی گــەورەی حەماسی لە بەیروت كوشت، دواتر ئیسماعیل هەنیەی سەركردەی سیاسی حــەمــاس و محەمەد زێفی فەرماندەی ســەربــازی حــەمــاس لــە غـــەززە، هــەمــوو ئەمانە دەیانویست گەلەكەیان بخەنە جەنگێكی بێكۆتاییەوە بۆ رووخاندنی دەوڵەتی جولەكە.

لە عەرەبییەوە: كوردەوان محەمەد سەعید
کوردستانی نوێ 
 
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved