زیاتر لە هەفتەیەكە هەركاتێك كە سەیری تەلەفزیۆن دەكەی هەموو كەناڵەكان كەسانێك نیشان دەدەن كە هەموویان دەڵێن دەبێت وەڵامێكی سەخت بە تیرۆرەكەی ئیسماعیل هەنیە بدرێتەوە، دەبێ توندتر لە رابــردوو لێیبدرێت، دەبێت وەها گوزرێك بێت كە ئیتر دووبارە نەبێتەوە، دەبێت فلان شاری ئیسرائیل خاپوور و وێران بكرێت.شك لــەوەدا نییە كە تیرۆركردنی هەنیە لە ئێران، ئیهانەیەكی گەورە بوو بۆ ئێران و بێگومان دەبێت تۆڵەی ئەو تاوانە بكرێتەوە، بەڵام ئەوەی لەهەموو شت گرنگترە ئەوەیە كە چۆن تۆڵە بكرێتەوە، یەكەم ئەوەیە كە دەبێت بە راستی تۆڵە بێت، دووەم وریا بین لــەوەی كە ئەو تەڵەیەی كە بۆیان داناوین تێی نەكەوین.ئەگەر لە كۆڵان و شەقامەكان خەڵك بدوێنی بە گشتی هەموویان دەڵێن نەتەنیاهۆ بە تیرۆركردنی ئیسماعیل هەنیە، بە دوای چەند ئامانجێكی شەیتانییەوەیە، یەكێك لەو ئامانجانە پەلكێشكردنی ئێرانە بۆ ناو گۆڕەپانی جەنگ، رێگریكردن لە بەئەنجامگەیشتنی دانوستانەكانی ئاگربەست لە غــەززە، دەمكوتكردنی نەیارەكانی لە تەلئەبیب، درێــژەدان بە پرۆسەی لەناوبردنی سەران و فەرماندەكانی بــەرەی مقاوەمە، گــورزی كوشندە لە حەماس، لاساریكردن لەبەرامبەر كۆماری ئیسلامی ئێران بە ئەنجامدانی تیرۆر لە هەستیارترین شوێنی ئەمنی لە تــاران، ناچاركردنی ئێرانە بۆ ئەوەی پێ بنێتە ناو جەنگەوە و هەروەها پەلكێشكردنی ئەمریكایە بۆ جەنگ لــەدژی ئێران لە ئامانجەكانی تیرۆركردنی ئیسماعیل هەنیەیە. ئەمانە ئەو خاڵانە بوون كە جگە لە خەڵكی ئاسایی، شارەزایان و چالاكانی سیاسی و رۆژنامەنووسان و كەسانی بە ئەزموون باسیان لێكردووە و لەسەریان نووسیوە و هۆشدارییان داوە كە نەبادا بەرپرسانی ئێرانی كارێك بكەن كە تێچووەكەی زۆر بێت، بەڵام نەبوونی كرداری كردەوەیی و هەستپێكراو ئەو باسە بەرفراوانانەی هێناوەتە گۆڕێ، كە یەكەمینان ئەوەیە كە دەبێت گورزەكە بەهەمان رێژە بێت كە بتوانین زیان بە دوژمن بگەیەنین و دوژمن لەبەردەوامبوونی تاوانەكانی رابگرین، بەداخەوە هەنگاوەكانی پێشوو لەوبارەیەوە وەها تایبەتمەندییەكیان نەبوو. وەسفی لە ئۆپەراسیۆنی « بەڵێنی راستگۆ، كە پێشتر بەرپرسان باسیان لەوە دەكرد ئەو خەسڵەتەی كەس 7نەبوو بە تایبەتی لە تۆڵەسەندنەوە كوژرانی لە فەرماندەكان لە هێرشەكەی ئیسرائیل بۆ سەر بینای كۆنسولگەری ئێران لە دیمەشق، لەو پەرچەكردارەی ئێران تەنانەت یەك كەسیش لە هێزەكانی دووژمن نەكوژران و زایۆنییەكانی لە كردەوەكانی خۆیان پەشیمان نەكردەوە و بەشێوەیەك زایۆنییەكان تاوانەكانی خۆیان دووبارە كــردەوە، تەنانەت بە تیرۆركردنی ئیسماعیل هەنیە لە تاران، ئەوانی دڕندەتر كردووە. هەربۆیە دەبێ قبووڵی بكەین ئەوەی ئێمە لەرابردوودا لە بەرامبەر ئیسرائیل كردوومانە تۆڵەسەندنەوە نەبووە و نابێت لە ئایندە وەها هەنگاوێك لە ئێمە رووبدات كە ئەنجامی كرداری و هەستپێكراوی نەبێت، چونكە ئەگەر وا نەكەین لەوانەیە ئێمە بۆ ناو جەنگێك پەڵكێش بكەن یان ناوچەكە تووشی جەنگێك بكەن كە ناتوانێت ئەنجامێكی باشی بەدوادا هەبێت. ئەوە بەو مانایە نییە كە ئێمە لە جەنگ دەترسین و دەبێت لەبەرامبەر هەڕەشەكانی دوژمن خوێنسارد و بێهەڵوێست بین، گەلی ئێران چەندینجار سەلماندوویانە كە پیاوی جەنگن و پشتی دوژمن لە زەوی دەدەن، ئەمەش بۆ كاتێك دەگەڕێتەوە كە وڵات تووشی شەڕ بێت ئەوكات ئەوان بەرگری لە وڵات دەكەن.ئەوەی لە ئێستادا روون و ئاشكرایە كە نەتەنیاهۆ داوێكی پان و گەورەی بۆ ئێمە ناوەتەوە و دەبێت بە هۆشیارییەكی تەواوە خۆمان لەو پیلانگێڕییە دەرباز بكەین و دامودەزگا ئەمنی و سەربازیی خۆمان بە بەرنامەیەكی ورد رابهێنین بۆ ئەنجامدانی هەر كارێكی كاریگەر و كەم تێچوو. لەبەری ئەوەی ئەوان تەڵەو داومان بۆ دانێن ئێمە تەڵەیان بۆ دابنێین.
سەرچاوە / رۆژنامەی «جمهوری اسلامی»
بابەتی زیاتر