فەتحوڵڵا حوسێنی 

پێدەچێت لە داهاتوویەكی نزیكدا بەبێ‌ مەرج ئەنقەرە و دیمەشق گفتوگۆ بكەن لەسەر ئاستی ئاژانسی هەواڵگری. بەپێی رۆژنامەی حوریەتی توركی گڵۆپی سەوز لەلایەن بەشار ئەسەدەوە بۆ كۆبوونەوەی توركیا و سوریا هەڵكراوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەشار ئەسەد رایگەیاند كشانەوەی سوپای توركیا مەرجی سەرەكی نییە بۆ گفتوگۆ و دانوستانەكان، بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە كە نزیكە لە كۆشكی سەرۆك كۆماری توركیا، كۆتا لێدوانی بەشار ئەسەد وەڵامێكی ئەرێنی بوو بۆ ئەگەری دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی ئاساییكردنەوە لە نێوان ئەنقەرە و دیمەشق لەسەر ئاستی باڵا.
لای خۆیەوە ئەردۆغان خواستی هەیە پەیوەندییە دیپلۆماسییەكانی وڵاتەكەی لەگەڵ دیمەشق ئاسایی بكاتەوە، لەسەر حسابی ئۆپۆزسیۆنی عەرەبی، كە بارەگای سەرەكییان لە شاری ئیستانبوڵەو وڵاتەكەی ئامادەیە مەرجەكانی بەشار ئەسەد بۆ لێكنزیكبوونەوەی سیاسی و دیپلۆماسی جێبەجێ‌ بكات، بەپێی هەواڵی رۆژنامەی زەمانی ئۆپۆزسیۆنی توركیا، لێدوانەكانی ئەسەد وای لە توركیا كرد بڵێت: «ئەوان وەڵامێكی ئەرێنی دەدەنەوە كاتێك ئەسەد هەنگاو بۆ چاككردنەوەی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتەكەمان دەنێت، ئێمە لە رابردوودا دوژمنایەتیمان لەگەڵ سوریا نەبووە، بەڵكو كۆبوونەوەی خێزانیمان لەگەڵ ئەسەد كردووە».
چارەسەری سیاسیگەیشتن بە چارەسەری سیاسی لەسەر بنەمای بڕیاری ئەنجومەنی ئاسایشی ژمارە 2254 تەنها بەمانای لێكنزیكبوونەوەی دیمەشق و ئەنقەرە نایەت، بەڵكو بە مانای رێككەوتنی نێودەوڵەتیش دێت، بەتایبەتی ئەمریكا و فەرەنسا كە دوو لایەنن بوونی بەهێزیان هەیە لە خۆرهەڵاتی فوڕات، ئەو دووانەش هاوپەیمانیی سەربازیی ستراتیژییان هەیە لەگەڵ هێزەكانی سوریای دیموكرات.
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved