1 - كاندیدەكانی یەكێتی، نوێنەرایەتی راستەقینەی سەرجەم چینوتوێژەكانی كۆمەڵگە دەكەن. راستەوخۆ لەناو خەڵكەوە هەڵبژێردراون و لەناو خەڵكدا دەمێننەوە.
2 - لەپێناوی گەڕانەوەی باڵانسی هێز لە هەرێمی كوردستاندا و لەپێناوی كۆتاییهێنان بە تاكڕەوی و دروستكردنی ململانێی خزمەت، پێویستە یەكێتی هەڵبژێرین.
3 - لەپێناوی بەیەكسانی خزمەتكردنی هەموو شارەكان، دەبێت یەكێتی لە هەموو شوێنێك دەنگی پێویست بهێنێت.
4 - لەپێناوی دیموكراسیەت و ئازادیدا، هیچ هێزێك هێندەی یەكێتی ئەو شانازییەی پێنابڕێت. لەژێر دەسەڵاتی یەكێتیدا، یەكەمین رۆژنامەی ئازاد و راگەیاندنی ئازاد لەدایك بوو، یەكەمین ئۆپۆزسیۆن و تائێستاش هەر ئۆپۆزسیۆنێك دروست بووبێت، لەسایەی یەكێتیدا بووە.
5 - یەكێتی لە نزیكەی نیو سەدە خزمەتیدا هەمیشە لە بەرەی گەلەكەیدا بووە، هیچ بەرەیەك هێندەی یەكێتی لەگەڵ خەمی میللەتەكەیدا نەژیاوە. یەكێتی لە قۆناغی شۆڕشەوە بۆ قۆناغەكانی تر، بۆ هەموو سەردەمەكان پێ بەپێی قۆناغەكە خوێنی تازەی كردووە بە بەر سیاسەتەكەیدا.
6 - پێویستە هەمووان یەكێتی بین لەپێناوی یەكێتیدا. لەمڕۆدا، هیچ شتێك هێندەی یەكێتیی نەتەوایەتی گرنگ نییە، ئەمەش سیاسەتی روون و رەوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بووە.
7 - لەپێناوی گەڕانەوەی خێروبێری ئەم خاكە بۆ خەڵكەكەی، دەبێت یەكێتی خاوەن بڕیار بێت، تا بتوانێت سەرزەوی و ژێرزەوی بخاتە خزمەتی هاووڵاتیانەوە.
8 - لەپێناوی سیاسەتێكی دروست و مامەڵەیەكی حەكیمانە لەگەڵ بەغدا و وەرگرتنی مافی رەوای هاووڵاتیان، دەبێت یەكێتی زۆرترین نوێنەری بڕواتە پەرلەمان.
9 - لەپێناوی سیاسەتێكی نێودەوڵەتی و پەیوەندییەكی حەكیمانە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، دەبێت یەكێتی خاوەن بڕیار بێت.
10 - لەپێناوی پارچەكانی تری كوردستان و هاوزمانەكانی ترمان لە هەر جێیەك بن، دەبێت یەكێتی لەم پارچەیەدا خاوەن بڕیار بێت، تا بتوانێت سیاسەتی دەستگیرۆیی پارچەكانی تری كوردستان لە ئەجێندای یەكێتییەوە بكات بە ئەجێندای هەرێمی كوردستان.


پەروین بابەکر
وتارەکانی تری ئەم نوسەرە

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved