زاراوەی شۆڤێنیزم
شۆڤێنیزم، زاراوەیەکی سیاسی بنەڕەت فەرەنسییە، هێمایە بۆ دەمارگیریی توندڕەوی نەتەوەیی، واتای ئەم زاراوەیە پەرەیسەند و وایلێهات ببێتە توندڕەویی کوێرانەی نەتەوەیی و دژایەتیکردنی بیانییەکان.
شۆڤێنیزم، لە ئەوروپا بۆ بیروباوەڕی فاشییەکانی ئیتاڵیا و نازییەکانی ئەڵمانیا بەکارهێنراوە. زاراوەکە لە بنەڕەتدا بۆ ناوی سەربازێکی فەرەنسی دەگەڕێتەوە کە لەسایەی سەرکردایەتی نابلێوندا دەجەنگا و ناوی نیقۆلا شۆڤان بوو، ناوی ئەو سەربازە وەکو نموونەیەک بۆ دەمارگیریی بۆ وڵاتەکەی دەهێنرایەوە.

سەرچاوە: تۆڕی هەواڵی RTی روسیا
وەرگێڕانی لە عەرەبییەوە: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved