لەنێوان میسرو سودان, وەك دو دەوڵەتی دراوسێ, كێشەی ئاو هەیەو لەم روەوە ئاو بەئامرازێكی گوشار بۆ سەر پەیوەندیی دوقۆڵیی نێوان ئەم دو وڵاتە دەژمێردرێ, یەكێ لەلایەنە گرنگەكانی ئەم كێشەیە پەیوەندیی بەچۆنێتیی دابەشكردنی ئاوی نیلەوە هەیە لەنێوان میسرو سودانو لەم سەروبەندەدا مەسەلەی پەیوەندیی ئاوی نیل بەمەسەلەی پەرەپێدانی هەردو وڵاتەوە دێتە پێش.
ئەو رێككەوتننامانەی لەنێوان میسرو سودان بۆ رێكخستنی كاروباری دابەشكردنی ئاوی نیل مۆر كراون, دو خەسڵەتی تایبەتیان هەیە, یەكەم ئەوەیە كەئەو رێككەوتننامانە رێككەوتننامەی هاوسەنگ نین, واتە بەجۆرێكی وا دانەڕێژراون كەبەرژەوەندیی هەردولا بەیەكسانی دابین بكەنو دووەم ئەوەیە كەزۆربەی ئەو رێككەوتننامانە بۆ سەردەمی كۆلۆنیالیزم دەگەڕێنەوە یاخود ئاسەواری سەردەمی كۆلۆنیالیزمیان پێوە دیارە, بەتایبەتی لەسەردەمێكدا كەهەردو وڵات لەژێر كۆنترۆڵی بریتانیادا بون. لەو رێككەوتننامانەدا سودان ئەلقە لاوازەكەی پێكهێناوەو هەمو جار بریتانیاو میسر بەرژەوەندییەكانی خۆیان لەسەر حیسابی سودان دابین كردوە.
هۆی هەوڵاو كۆششی بریتانیا بۆ رێكخستنی كاروباری روباری نیل لەنێوان میسرو سودان بۆ سروشتی ئەركە سیاسییەكانی بریتانیا وەك داگیركەری هەردو وڵاتو بۆ بەرژەوەندییە ئابورییەكانی كەپێویستی بەسەقامگیریی بارودۆخی ئاو دەكرد, دەگەڕێتەوە.
بۆ بینینی تەواوی توێژینەوەکە ئەم لینکە دابگرە: