مستەفا پاشا یاموڵكی یەكێكە لەو ئەفسەرە كوردانەی كە لەئەكادیمیای جەنگیی ئیستانبول دەرچون‌و پاشان چونە ریزی سوپای عوسمانییەوەو بەوپەڕی دڵسۆزی‌و لەخۆبوردویییەوە ئەركی سوپاییی خۆیان تێدا جێبەجێ‌ كرد. یاموڵكی‌و هاوەڵەكانی  بەو رۆژگارە گەیشتن كەتێیدا پارتی ئیتتیحادو تەرەقی لەساڵی 1908دا كودەتای لەدژی سوڵتان عەبدولحەمیدی دووەم(1876-1909) كردو لەنزیكەوە سیاسەتی توركاندنیان بینی كەئیتتیحادییەكان لەدژی گەلانی غەیرە توركی بندەستی دەوڵەتی عوسمانی پەیڕەوییان كرد وەك لەدژی كوردو عەرەب‌و ئەرمەنەكان‌و هەروەها گەلانی بالكان. هەروەها ئەو ئەفسەرانە فریای روداوەكانی ساڵانی 1914-1918ی جەنگی دووەمی جیهانیش كەوتن‌و ئەوەشیان بینی كەدەوڵەتی عوسمانی شانبەشانی  ئەڵمانیاو ئیمپراتۆریەتی نەمسا- مەجەر لەدژی دەوڵەتە هاوپەیمانەكان(ئینگەلتەرە، فەرەنساو روسیای قەیسەری)جەنگاوە. ئەو جەنگە بەزین‌و روخانی دەوڵەتی عوسمانیی لێ‌ كەوتەوەو لەئاكامدا لە30ی تشرینی یەكەمی ساڵی 1918دا خۆی بەدەستەوە داو لەگەڵا هاوپەیمانەكاندا ئاگربڕی مودرۆسی ئیمزا كرد . گومان لەوەدا نیە كەئەم روداوانە كاریان كردۆتە سەر ئەفسەرە كوردەكانی ناو سوپای عوسمانی‌و بۆتە مایەی گەشەكردنی هەستی نەتەوەیییان كەئەمەش لەو رۆڵە نەتەوەیییە پێشەنگەدا رەنگی دایەوە كەئەو ئەفسەرانە جێبەجێ‌یان كردوە. بەم شێوەیە، بۆ خوێندنەوەی تەوەی توێژینەوەکە ئەم لیکە دابگرە 

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved