کتێبی، الدولة الفاشلة
نووسینی: عدنان منصور حسین
لەبڵاوکراوەکانی بۆردی هۆشیاری
گرنگی و بایەخی هەڵبژاردنی ئەم بابەتە پەیوەستە بە دەرکەوتن و زیادبونی ناکۆکیە ناوخۆییەکان و دەستوەردانە دەرەکییەکان لە کاروباری دەوڵەتاندا بە تایبەتیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست. واتە کارلێکی ژینگەی ناوخۆیی و دەست لە پشتدانی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی بە ئامانجی دروستکردنی ناوەندی جیاجیای دەسەڵات و لاوازکردنی تواناکانی دەوڵەت کە هەموو پێکەوە هەڕەشە دەبن لەسەر ئاسایشی نیشتمانی و هاوڵاتیان و هۆکاریش دەبن بۆ دەستوەردانی دەرەکی و سەرەنجام شکۆی دەوڵەت لە کەدار و سەروەری ناوخۆ و دەرەوە پێشێل دەبێت. هەڵبەت بەردەوام بوون و فراوان بونی ئەو دەلاقەیە سەردەکێشێ بۆ شکستی دەوڵەت و پەرتبون و دارمانی. بە تایبەت کە دەسەڵاتی فەرمانڕەوا لە ناوخۆدا دیکتاتۆر و نا دیموکرات و بێ شەرعیەت و مەشروعیەت بێت.
توێژەرانی بواری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان پاش جەنگی سارد، بایەخی زۆریان بە چەمکی دەوڵەتی فاشیل داوە و ئەم بایەخانە لە پاش روداوەکانی ١١ی سێپتێمبەر رەهەندی جیاواز و ئامانجی جیاوازی لە خۆ گرت.
ئەمڕۆ دەوڵەتی فاشیل بە دیاردەیەکی نیو دەوڵەتی دەژمێردرێت کە هێشتا بە تەواوی رێکەوتن لەسەر چەمک و مانایەک نەکراوە کە کرۆکی ئەو دیاردەیە بخاتە ڕوو، بەڵام بە شێوەیەکی گشتی دەوڵەتی فاشیل، ئەو دەوڵەتەیە کە لەناوخۆدا توانای بەدیهێنانی خواستەکانی خەڵک و پێداویستییە بنەڕەتیەکانی نیە بە شێوەی بەردەوام، بە هەمان شێوە لە پەیوەندی بە دونیای دەرەوە واتا ئەدا و قودرەت و لێهاتوویی دەوڵەت لە راپەڕاندنی ئەرکەکانی خۆێدا (ناوخۆ و دەرەوە) پێوەرن بۆ ناسینی ئەو دەوڵەتە کە فاشیلە یان سەرکەوتووە و ژمارەیەک ئاماژەی (سیاسی، ئابوری، ئەمنی، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری) ئەوەمان بۆ رون دەکاتەوە.
شکست و داڕمانی دەوڵەت گەورەتر دەبن کاتێک دامەزراوەکان شەکەت و دەسەڵاتی فەرمانڕەوا سیاسییەکان گەندەڵ و فاشیلن و دەوڵەتیش لە داوی ململانێی ناوخۆیی و دەرەکیی گلاوە، لە وەها دۆخێکدا سەرخان و ژێرخانی دەوڵەتەکە هەرەس دێنێ، دەوڵەتی و سیستەمی حوکمڕانی شەرعیەت و مەشروعییەتی لە دەستداوە و بە ئاراستەی هەڵوەشانەوەی و ترازان هەنگاو دەنێت.
ئامانجی ئەم نوسینە خوێندنەوە و نمایشکردنی بابەتێکی ئەکادیمییە، دەیەوێت لە سروشتی پەیوەندی نێوان (شکستی دەوڵەت و سیستەمی حوکمڕانی) بگات. کە لێرەدا مەبەست لە سیستەم و دەسەڵاتێکی فەرمانڕەوایی دیاریکراو نیە، بە ئەندازەی ئەوەی گەڕانە بە دوای ئەو وەڵامانەی کرۆکی ئەو پەیوەندییە راڤە دەکەن.
ئەم نوسینە دابەشکراوە بەسەر چوار بەشدا:
بەشی یەکەم/ تایبەتمەندە بە دەوڵەتی شکستخواردوو لە روی چەمک و ئاماژە و پێوەرەکان.
بەشی دووەم/ ئاماژە بۆ سەروەریی نیشتمانی و ئەو چەمکانە دەکات کە پەیوەستن پێوەی.
بەشی سێیەم/ تیشک خراوەتە سەر ( سروشتی حوکمڕانی لە سایەی سیستەمی دیکاتۆریدا).
لەم لینکەوە کتێبەکە بەشێوەی PDF بەردەستە