محمد فەتاح
چه‌مكێكی سیاسییه، نێوان بنه‌ماكانی دیموكراسی و سۆسیالیزم كۆده‌كاته‌وه، ئامانجی به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تییه له چوارچێوه‌ی دیموكراسییه‌تدا. سۆسیال دیموكرات، سیستمێكه به‌هۆیه‌وه هاووڵاتی له كۆمه‌ڵگه‌دا سوودمه‌ند ده‌بێت به‌راده‌یه‌كی یه‌كسان له نێوان هه‌موو ره‌گه‌زه‌كانی دابه‌شكردن، به‌رهه‌مهێنانی، ئاڵوگۆڕكردنی ده‌رامه‌ته‌كان.
خاوه‌ندارێتی لێره‌دا له‌میانه‌ی سیستمێكی حوكمڕانی دیموكراسی دێته‌دی، چونكه ئه‌و شێوه دیموكراسییه‌ته له رێگای سیستمێكی هه‌ره‌وه‌زی هاوبه‌ش به‌دیهاتووه، هه‌موو تاكێك له كۆمه‌ڵگه به‌شێك له ده‌رامه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رده‌كه‌وێت(1).
رهگو ریشه‌ی هزری سۆسیال دیموكرات
ده‌كرێ هۆكاره‌كانی سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌م هزره بگه‌رێنینه‌وه بۆ:
یه‌كه‌م: شۆڕشه پیشه‌سازییه‌كان و گۆڕانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م(2)
رهگو ریشه‌ی سۆسیال دیموكراسی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ دوو شۆڕشی گه‌وره له مێژووی ئه‌وروپای خۆرئاوای مۆدێرندا :
أ-شۆڕشی فه‌ره‌نسا ساڵی (1789)
ئه‌م شۆڕشه رێگای خۆشكرد بۆ ئه‌و بیروبۆچوونه سیاسییانه‌ی سه‌رنجیان ده‌خسته سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگه نه‌ك به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی پاشا‌و كڵێسه. خه‌ڵكی بوونه بناغه‌ی سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌ت و حكومه‌تی ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته، ئه‌مه توانای به بزووتنه‌وه سیاسییه‌كانی (وه‌كو لیبرالیزم) به‌خشی، كه گه‌شه بكه‌ن و پاشان بیرۆكه‌ی سۆسیال دیموكراسی به‌دوادا هات.
ب- شۆڕشی پیشه‌سازی
ئه‌م شۆڕشه له سه‌ره‌تاكانی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا له به‌ریتانیا ده‌ستیپێكرد و په‌یتا په‌یتا شوێنه‌كانی دیكه‌ی ئه‌وروپای خۆرئاوای گرته‌وه. ئه‌م رووداوه له‌سه‌ره‌تادا گه‌شه‌سه‌ندنێكی گه‌وره‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا بۆ كرێكار و كاسبكاران، به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌و چین و توێژانه (سیاسی یان كۆمه‌ڵایه‌تی) به‌شێوه‌یه‌كی فراوان پشتگۆێ خرابوون، ئه‌وان پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیان نه‌بووه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خاوه‌ن زه‌وی نه‌بوون، ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانیان لهبهردهستدانهبووه، زانین و شاره‌زاییان نه‌بوو له‌هه‌لومه‌رجێكی ژیانی ته‌واو هه‌ژاریدا ده‌ژیان، مافی سیاسی و كاریگه‌رییه‌كانی هه‌ست پێ نه‌كراو بوو.
دووه‌م: رۆڵی بیرمه‌ندان(3)
سۆشیالیزم زوو له‌لایه‌ن بیرمه‌ندانی یه‌كسانخواز له‌وڵاتانی (به‌ریتانیا و فەرەنسا) زیاتر په‌ره‌ی پێدراوه. به‌ڵام بنه‌ما تیۆرییه كلاسیكییه‌كانی له كاره‌كانی (كارل ماركس)ی ئه‌ڵمانییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرت، ئه‌و هزره چه‌ندین ساڵ سنوودار بوو له‌ناو كیشوه‌ری ئه‌وروپا و به‌تایبه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ئه‌و كیشوه‌ره. به‌گوێره‌ی ئایدۆلۆژیای ماركسی كلاسیكی، ئه‌وا كۆمه‌ڵگه‌ی سه‌رمایه‌داری هه‌ره‌س ده‌هێنێ و چینی كرێكار ده‌سه‌ڵات ده‌گرێته ده‌ست و پاشان كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی سۆشیالستی راسته‌قینه داده‌مه‌زرێنن، به‌م جۆره یه‌كسانییه‌كی راسته‌قینه په‌یدا ده‌بێ و چیتر ئامڕازه‌كانی به‌رهه‌مهێنانیش له‌ناو ده‌ستی چینێك نامێنێ.
له‌ناو ئه‌م ئاڕاسته‌یه، دواتر دوو ئاڕاسته‌ی بیركردنه‌وه‌ی جیا ده‌ركه‌وتن:
-1ئاڕاسته‌ی شۆڕشگێری، خۆی له بیرباوهرهكانی (جورج سۆریل) به‌رجه‌سته ده‌كات.
-2ئاڕاسته‌ی پێداچوونه‌وه خوازانه‌ی (revisionism) ديموراتێك كه خۆی له‌پوخته‌ی كاره‌كانی (ئیدوارد به‌رنشتاین) به‌رجه‌سته ده‌كات.
(به‌رنشتاین) باوه‌ڕی وابوو كه سۆشیالیزم له ململانێیه‌كی چالاكه‌وه بۆ جیهانێكی باشتر ده‌رده‌كه‌وێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه‌ی سۆریل، به‌رنشتاین پێی وابوو ده‌كرێت و ده‌بێت ئه‌م ململانێیه فۆرمێكی دیموكراسی و گه‌شه‌كردوو له‌سه‌رخۆ وه‌ربگرێت، ناوبراو ساڵی (1899) كتێبی (هه‌لومه‌رجی سه‌رهه‌ڵدانی سۆشیالیزم و ئه‌ركه‌كانی سۆسیال دیموكراتی) بڵاوكرده‌وه.
هێرشی كرده سه‌ر دوو پایه‌ی ماركسیزمی ئه‌رته‌دۆكس: ماتریالیزمی مێژوویی و ململانێی چینایه‌تی.
به‌رنشتاین به‌ڵگه‌ی بۆ ئه‌لته‌رناتیڤێك هێنایه‌وه له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌كه‌مایه‌تی سیاسه‌ت و هاوكاری چینه ناكۆكه‌كان. تێبینییهكانی ئه‌و له‌باره‌ی سه‌رمایه‌داری وایانكرد باوه‌ڕی وابێت كه نابێته هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی سامان و تێكدانی كۆمه‌ڵگه، بگره زیاتر ئاڵوز و گونجاو ده‌بوو، له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌بری چاوه‌ڕێكردن تاوه‌كو سه‌رمایه‌داری هه‌ره‌س ده‌هێنێ بۆئه‌وه‌ی سۆشیالیزم ده‌ربكه‌وێت، ئه‌وا مه‌یلێكی چالاك بۆ ریفۆرمكردنی ئه‌و سیستمه له ئارادا ده‌بێت.
رێكخراوی سۆسیال ئینته‌ر ناسیۆنال (5)
ئه‌م رێكخراوه، بزووتنه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی سۆسیالستی دیموكراتی فراوانه، له كۆمه‌ڵێك پارت و رێكخراوی سیاسی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزیسیۆن پێكهاتووه، به‌هه‌موو ره‌نگ و ده‌نگه جیاوازه‌كان، كار بۆ به‌دیهێنانی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و ئاشتی جیهانی ده‌كات، گرنگی به ئازادیی و بنه‌ماكانی ده‌دات، هه‌وڵی به‌دیهێنانی دادپه‌وه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی و هاوبه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌كات.
له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ش رێكخراوی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال ئامانجی سه‌ره‌كی به‌دیهێنانی ئارامی و ئاشتی جیهانه كه له سایه‌یه‌دا هه‌موو ده‌وڵه‌ت و هه‌رێمه‌كان له بارودۆخێكی سه‌قامگیری سیاسیدابن. هه‌روه‌ها هه‌وڵده‌دات كه ڕاوبۆچوونی سیاسی هاوبه‌ش و هه‌مه‌لایه‌ن له‌نێوان هه‌موو ئه‌ندامانی ناو رێكخراوه‌كه بێته ئاراوه، به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌و گرفته‌كانی و دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو پێشهات و ئه‌گه‌رێك كه‌وا له‌داهاتوو بێنه پێشه‌وه.
له‌سایه‌ی خه‌باتی زۆر له ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه، له زۆربه‌ی ناوچه و هه‌رێمه‌كانی جیهان، زۆر له ئه‌ندامانی رێكخراوه‌كه له ههرەمی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیدان و توانیویانه پێگه‌یه‌كی فراوان و تۆكمه له‌نێو هه‌موو پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگاكانی خۆیان دروست بكه‌ن، كه هه‌میشه وه‌ك هێزو لایه‌نی رۆڵگیر و ئه‌لته‌رناتیڤی قۆناغه چاره‌نووسسازه‌كان بژمێردرێن، هه‌روه‌ها به‌شێكی دیكه‌ی ئه‌ندامانی ئه‌م رێكخراوه وه‌ك ئۆپۆزیسیۆن كار‌و خه‌باتی خۆیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن له‌پێناو ئامانجی سیاسی و دیموكراسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری.
دامه‌زراندنی سۆسیال ئینته‌ر ناسیۆنال
ئه‌م رێكخراوه له (1894ز)، دامه‌زراوه، له (1933) كۆنفرانسی حزبه سۆسیالیستە ئینتهرناسیۆنالهكان له شاری پاریس به‌ستراوه، له‌و كۆنفرانسه‌دا، رێكخراوی سۆسیال ئینته‌رناسیۆنال كه‌وته قۆناغێكی دیكه‌و ده‌ستكاری په‌یڕه‌و و پێكهاته‌ی رێكخراوه‌كه كرا، چه‌ند حزب و لایه‌نی سیاسی له وڵاتانی ئه‌وروپا و كیشوه‌ره‌كانی دیكه بوونه ئه‌ندامی. دواتر به‌هۆی به‌رپابوونی جه‌نگی دووه‌می جیهانییه‌وه، تا ساڵی (1947) هیچ كۆنگره‌و كۆنفرانسی دیكه‌ی نه‌به‌ست.
له ساڵی (1951) له شاری له‌نده‌ن جارێكی دیكه كۆنگره‌یه‌كی فراوانی حزب و لایه‌نه سۆسیالیسته‌كانی به‌ستراو جارێكی دیكه ده‌ستكاری پێكهاته‌ی رێكخراوه‌یی خۆی كرد، پاشان له‌هه‌مان ساڵ و له‌كۆنفرانسی (فرانكفورت) هه‌ندێک گۆڕانی تازه‌ی له‌پێكهاته‌ی خۆی ئه‌نجامدا.
ئیتر له‌و ساڵه به‌دواوه به‌شێوه‌یه‌كی فراوان چالاكییه‌كانی گه‌شه‌ی كردووه، ژماره‌ی ئه‌ندامانی زیادی كردووه. رێكخراوه‌كه له مانگی تشرینی دووه‌می (1951) تا مانگی تشرینی دووه‌می (2022) (26) كۆنگره‌ی به‌ستووه. ژماره‌ی ئه‌ندامانی ئه‌و رێكخراوه ده‌گاته (163) ئه‌ندام له حزب ورێكخراوه سیاسییه‌كانی هه‌موو كیشوه‌ره‌كان.
خه‌سڵه‌ته ئه‌رێنییه‌كانی سیستمی دیموكراسی سۆسیالستی(6)
1- به‌شداریی جه‌ماوه‌ری له دروستكردنی بڕیار و ئاڕاسته‌كردنی سیاسه‌ته‌كانی حكومه‌ت.
2- دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه بۆ سامان و ده‌رامه‌ته‌كان.
3- كه‌مبوونه‌وه‌ی جیاوازییه چینایه‌تییه‌كان، به‌هۆی دروستبوونی هه‌ستی خاوه‌ندارییه‌تی كۆمه‌ڵگه بۆ سامانه‌كانی وڵات.
4- ئابوورییه‌كی تێكه‌ڵاو له‌نێوان كه‌رتی گشتی و كه‌رتی تایبه‌ت، له‌گه‌ڵ رۆڵی كۆمه‌ڵه و رێكخراوه هه‌ره‌وه‌زییه‌كان.
5- رێكخستنی ئابووریی وڵات به‌و شێوه‌ی زیاتر له به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیدا بێت، به‌پشت به‌ستن به‌توانا زانستی و ته‌كنیكییه‌كان.
6- سه‌قامگیریی سیاسی له وڵات، به‌هۆی ده‌سه‌ڵاتی حزبی ده‌سه‌ڵاتدار.
7- نه‌مانی مه‌ترسی له‌سه‌ر نرخی كاڵا‌و پێداویستییه‌كانی، چاودێری ئۆرگانه‌كانی خزمه‌تگوزاری له‌مباره‌وه.
8- دابینكردنی مافه‌كانی مرۆڤ و ئازادییه دیموكراسییه‌كان.
9- هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی به‌رده‌وام له رێگای بایه‌خدان به‌ژێرخانی كۆمه‌ڵگه.
10- هانده‌ره ئابوورییه‌كانی بۆ تاك، هه‌روه‌ها په‌ره‌پێدان به رۆڵی كۆمه‌ڵه و سه‌ندیكاكانی كرێكاری بۆ به‌دیهێنانی ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كان.
11- پابه‌ندی به سیستمی دیموكراسیی نوێنه‌رایه‌تی.
12- به‌شدارییكردن له‌داهێنان و ده‌سپێشخه‌ری و دیارده كارامه‌ییه‌كان.
كهمو كورتی و لایه‌نه نه‌رێنییه‌كانی ئه‌م سیستمه
1- په‌ره‌سه‌ندنی دیارده‌ی بیرۆكراسیه‌ت له كاروباری دامه‌زراوه‌كان.
2- ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی سیاسی و دارایی.
3- زۆربوونی راده‌ی خه‌رجی حكومه‌ت.
4- كه‌مبوونه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی كاركردن.
5- پاشه‌كشه‌ی ئازادییه‌كانی تاك و مافه‌كانی مرۆڤ.
6- ده‌ستێوه‌ردانی ده‌سه‌ڵات له كاروباری ئابووری.
7- سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌كانی هه‌ڵاوسان و داڕمانی ئابووری.
دیموكراسی سۆسیالستی له سه‌رده‌می نوێ‌دا(7)
پاش هەرەسهێنانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت له (1991) جیهان گۆڕانی سیاسی و ئابووری جۆراو جۆری به‌سه‌رداهات، سیستمی دوو جه‌مسه‌ری گۆڕا به‌ره‌و سیستمی یه‌ك جه‌مسه‌ری به‌سه‌ركردایه‌تی ئه‌مریكا، ئه‌و گۆڕانه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بوو به‌سه‌ر بزووتنه‌وه چه‌پخواز و حزبه دیموكراته سۆسیالسته‌كان.
حزبه دیموكراته سۆسیالسته‌كانی پێشتر پشتیان به هاوكاریی و پشتگیرییه‌كانی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت به‌ستبوو، یان به‌لای كه‌م چالاكییه‌كانیان له نموونه‌ی ئابووریی و ساسییهكهی یه‌كێتیی سۆڤییه‌ته‌وه وه‌رگرتبوو. بۆیه به روخاندنی ئه‌وسیستمه ئه‌وا بۆشاییه‌كی ئایدیۆلۆژیی و سیاسی په‌یدا بوو له‌به‌رده‌م ئه‌و هێزه سیاسییانه كه ده‌بوایه پڕبكرێته‌وه به‌شێوازی نوێ.
خۆ گونجاندن و په‌ره‌پێدان
حزب و لایه‌نه دیموكراته سۆسیالسته‌كانی له‌جیاتی پابه‌ندبوون به‌شێوازی ناوه‌ندێتی كه له یه‌كێتیی سۆڤییه‌ت پیادهكرابوو له‌سه‌ر ئاستی سیاسیی و حزبیدا و له كاروباری ئابووریی و رێكخراوه‌یش ره‌نگی دابۆوه، ده‌ستیانكرد به تێكه‌ڵكردنی هه‌ندێک ره‌گه‌زی سه‌رمایه‌داری له به‌رنامه‌كانیان، له‌كاتێكدا هه‌وڵیاندا پارێزگاری له‌و ئامانجانه بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌دیهێنانی ده‌وڵه‌تی خۆشگوزه‌رانی.
دیاره ئه‌و ئاڕاستەیە بۆ چاكسازی له‌ناو سیستمه سه‌رمایه‌داره‌كان ره‌نگدانه‌وه‌ی تێگه‌یشتنێكی نوێ بوو بۆ سۆشیالیزم، كه باشتر و زیاتر له‌بار بێت له‌گه‌ڵ به‌هاكانی دیموكراسییه‌ت و بنه‌ماكانی لیبرالیزم. له زۆربه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا (نموونه‌ی ئه‌ڵمانیا و ده‌وڵه‌تانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیا) حزبه دیموكراته سۆسیالسته‌كان توانیویانه هاوسه‌نگیه‌كی سه‌ركه‌وتووانه به‌دیبهێنن له‌نێوان ئابووریی بازاڕی و پێداویستییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
ئه‌م جۆره ئابوورییه‌ی ناسراو به (ئابووریی بازاڕی كۆمه‌ڵایه‌تی) بووه به نموونه‌یه‌كی پێشه‌نگ، تاكه‌كانی به‌هۆیه‌وه ده‌بنه خاوه‌ن ئازادییه‌كی ئابووری له چوارچێوه‌ی ئه‌و یاسایانه‌ی مافه‌كانی كرێكار ده‌پارێزێت و ئاستێكی باش له‌ژیان بۆ هه‌موو لایه‌ك دابین ده‌كات.
به‌كورتی هزری سۆسیال دیموكرات له‌م سه‌رده‌مه، گرنگی به‌م بوارانه داوه:
1- بابه‌تی گلۆباڵیزم و ژینگه و مافه‌كانی مرۆڤ.
2- بایه‌خدان به چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه ئابووریی و داراییه‌كان.
3- هه‌ڵكشانی دیارده‌ی پۆپۆلیزمی راستڕه‌وانه له ژماریه‌ك وڵاتی وه‌كو ئه‌مریكا و كیشوه‌ره‌ی ئه‌وروپا، ئه‌م دیارده‌یه به‌ره‌نگاری گه‌وره بۆ حزبه دیموكراسه سۆسیالیسته‌كان دروست ده‌كات.
4- بایه‌خدان به سیاسه‌ته‌كانی له ئاست ژینگه و كێشه‌كانی وڵات.
5- مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ كاریگه‌رییه‌كانی ته‌كنۆلۆژیا له‌سه‌ر بازاڕی كار، هه‌روه‌ها بابه‌ته‌كانی مافی كرێكاران.
سه‌رچاوه‌كان
1- موسوعة السیاسة، د. عبدالوهاب الكیالي، الجز‌ء الاول، بیروت، 1999، ص198.
2- ئاشنابوون بهسۆسیالدیموكرات، وه‌رگێرانی كارزان كاوسین، سلیمانی، 2008، ل8.
3- ئاشنابوون بهسۆسیالدیموكرات، سه‌رچاوه‌ی پێشوو، ل56.
-سۆسیال دیموكراتی، مامۆستا جه‌عفه‌ر، سلیمانی، 2007، ل24.
4- سایتی: www.wikipedia.org
/رێكخراوی سۆسیال ئینته‌رناسیونال چییه، محه‌مه‌د میرگهسوۆری ، سلیمانی، چاپی 1، 2011، ل75.
5-رێكخراوی سۆسیال ئینته‌ر ناسیونال، سه‌رچاوه‌ی پیشوو، ل7./ سایتی www.pydrojava.org
6- سایتی: www.mawdoo3.com
-سایتی www.scribd.com
7- الدیمقراطیة الاجتماعیة (الاقتصاد الاجتماعی) مٶسسة فریدرش ایبرت قسم الاكادیمیه السیاسة، 2016، الاردن ، ص72و ص88.
/سایتی www.wikipedia.org
/من الثورة الى التحالف، الاحزاب اليسارية في اوربا، اعداد مجموعة مؤلفين، ترجمة ، عبابه مراد, ط1, 2014، مؤسسة، روزالكسمورغ, ص 21و ص84و ص100
سەرچاوە: رۆژنامەی کوردستانی نوێ.