وەرگێرانی: میران عبداللە محمد

هەرچەندە لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی "حەماس" و "ئیسرائیل" لە ساڵی ڕابردووەوە هێرشەکانی هەردوو دەوڵەتی "ئیسرائیل" و "کۆماری ئیسلامی ئێران" توندتر بوون، بەڵام دوژمنایەتیی نێوان هەردوو وڵات دەگەڕێتەوە بۆ دەیان ساڵی ڕابردوو.
ساڵی ١٩٧٨ محەممەدرەزا شای پەهلەوی کە خۆی بە هاوپەیمانی ئیسرائیل دەزانی، لەلایەن شۆڕشی ئیسلامییەوە ڕووخێنرا و ڕژێمێکی نوێی ئایینی دامەزرا.
ساڵی ١٩٨٢  ئیسرائیل هێرشی کردە سەر لوبنان و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی هاوکاری موسڵمانە شیعەکانی ئەوێی کرد بۆ دامەزراندنی حیزبوڵڵا. پاشان ئەم گرووپە لە کۆتاییدا بوونە مەترسیدارترین دوژمن لەسەر سنوورەکانی ئیسرائیل.
ساڵی 1983  حیزبوڵڵای لوبنانی بە پاڵپشتی کۆماری ئیسلامی هێرشی  خۆکوژی بە ئامانجی  دەرکردنی سوپای ئیسرائیل لە ڕۆئاوای لوبنان دەستپێکرد. لە مانگی نیسانی هەمان ساڵدا ئۆتۆمبێلی مینڕێژکراو خۆی کرد بەناو سەربازگایەکی ئەمەریکی و فەرەنسی و کردەوەیەکی خۆکوژی ئەنجامدا. پاشان ئیسرائیل لە زۆربەی ناوچەکانی ڕۆژئاوای لوبنان پاشەکشەی کرد.
ساڵی  (1994-1991): ساڵی 1991 ئەرجەنتین و ئیسرائیل، کۆماری ئیسلامی و حزبوڵڵای لوبنانیان بە تۆمەتباری سەرەکی تەقاندنەوەی باڵیۆزخانەی ئیسرائیلیان لە بوینس ئایرێس لە نزیک ناوەندی هاوکاری جولەکەکان لەو شارە زانی. هەریەک لەو هێرشانە دەیان کەسی کوشت. کۆماری ئیسلامی و حزبوڵڵای لوبنان بەرپرسیارێتی ئەم تۆمەتانەیان ڕەتکردۆتەوە.
ساڵی 2002  ئاشکراکردنی بەرنامەی نهێنی پیتاندنی یۆرانیۆمی کۆماری ئیسلامی نیگەرانییەکانی ئیسرائیلی سەبارەت بە هەوڵەکانی حکومەتی ئێرانی بۆ دروستکردنی چەکی ناوکی بە دواوە بوو. ئیسرائیل خوازیاری "ڕێوشوێنی توند" بوو دژی کۆماری ئیسلامی.
ساڵی٢٠٠٦ ئیسرائیل شەڕێکی یەک مانگەی لەگەڵ حزبوڵای لوبنان دەستپێکرد، بەڵام سەرکەوتوو نەبوو بۆ لەناوبردنی ئەو گروپەی کە کۆماری ئیسلامی پاڵپشتیانی دەکرد.
ساڵی 2009 عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران، ئیسرائیلی بە "شێرپەنجەیەکی مەترسیدار و کوشندە" وەسف کرد.
  ساڵی 2000 ڤایرۆسی کۆمپیوتەری "AstaxNet" کە پێدەچوو لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پەرەی پێدرابێت، بۆ هێرشکردنە سەر دامەزراوەی پیتاندنی یۆرانیۆم لە پێگەی ناوکی "نەتەنز" بەکارهێنرا. ئەم هێرشە ئەلیکترۆنیە یەکەمین هێرش بوو بۆ سەر ئامێرە پیشەسازییەکان.
ساڵی 2001 زانایەک زانستی ناوکی بە ناوی "مستەفا ئەحمەدی ڕۆشەن" بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە لە تاران کوژرا. بەرپرسانی حکوومەتی ئێران ئیسرائیلیان لەم هێرشە بە بەرپرسیار زانی.
ساڵی 2018 بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ستایشی کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی پێشووی ئەمریکای لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی  بە "هەنگاوێکی مێژوویی" وەسف کرد.
هەرهەمان ساڵ لە وڵامی هێرشی مووشەکی کۆماری ئیسلامی دژ بە پێگە سەربازییەکانیان لە بەرزاییەکانی جەولان، ئیسرائیل ژێرخانی سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سووریا بە هێرشی ئاسمانی کردە ئامانج.
ساڵی 2019 ئیسرائیل پێشوازی لە هێرشی ئاسمانی ئەمریکا بۆ سەر بەغدا کرد، کە بووە هۆی کوژرانی قاسم سولەیمانی. لە وەڵامدا کۆماری ئیسلامی ئێران هێرشی مووشەکیی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق. بەپێی زانیارییەکان، لەم هێرشەدا نزیکەی 100 سەربازی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا برینداربوون.
ساڵی 2020 کۆماری ئیسلامی، ئیسرائیلی بەرپرسیار زانی لەڕوووداوی تیرۆرکردنی موحسین فەخریزادە. فەخریزادە بە "نوخبەی سەرەکی" پڕۆگرامی نهێنی پەرەپێدانی توانای ناوکی ئێران ناودەبرێت.
ساڵی 2022 "جۆ بایدن" سەرۆکی ئەمریکا و "یائیر لاپید" سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بەڵێننامەیەکی هاوبەشیان واژۆ کرد بۆ پێشگرتن لە دەستخستنی چەک ناوکی لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە. ئەم ڕێککەوتنە نیشاندانی یەکگرتوویی هەردوو وڵات بوو، چونکە پێشتر ناکۆکی دیپلۆماسییان  هەبوو سەبارەت بە پڕۆگرامی ناوکییەکەی کۆماری ئیسلامی.
پێش ئەم ڕێکەوتنە کە بە "ڕاگەیاندنی ئۆرشەلیم (قودس)" ناسراوە، جۆ بایدن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵێکی تەلەفزیۆنی ئیسرائیل ڕایگەیاند کە کەڵک وەرگرتن لە هێز بۆ پێشگرتن لە بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی لە لایەن کۆماری ئیسلامی، "دواین ڕێگا"یە. ئەم بۆچوونە هاوتەریب بوو لەگەڵ داواکارییەکانی ئیسرائیل بۆ "هەڕەشەی سەربازیی باوەڕپێکراو" زلهێزەکانی جیهان لە دژی کۆماری ئیسلامی ئێران.
ساڵی 2024 حەوت ئەفسەری باڵای سپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل بۆ سەر کونسوڵخانەی کۆماری ئیسلامی لە دیمەشق کوژران. ئیسرائیل بەرپرسیارێتی هێرشەکەی ڕەتکردەوە.
ساڵی 2024 وەڵامدانەوەی کۆماری ئیسلامی بۆ هێرشی ڕاستەوخۆی بێ وێنە بۆ سەر خاکی ئیسرائیل لە مانگی پووشپەڕدا، بە پێی سەرچاوە ئاگادارەکان، ئیسرائیل لە ووڵامی ئەم هێرشە لە مانگی پووشپەڕدا هێرشی کردە سەر خاکی ئێران.
ئەمڕۆش لە دوواین لێدوانیدا ئایەتوڵڵا خامنەیی، ڕێبەری ئێران سەبارەت بە ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا ڕایگەیاند، دوژمنان "وەڵامی کەمەر شکێن" وەردەگرن.
خامنەیی لە وتارێکی گشتیدا کە لە سەروبەندی (٤٥) ساڵڕۆژی دەستبەسەدا گرتنی باڵوێزخانەی ئەمریکا لە تاران بەڕێوەچوو، بە وردی ڕەخنەی لە سیاسەتەکانی ئەمریکا بەرامبەر ئێران گرت.
ناوبراو وتی: "دوژمنان، چ ڕژێمی زایۆنی و هەم ئەمریکا، بە دڵنیاییەوە وەڵامێکی کەمەرشکێن وەردەگرن سەبارەت بەو کارانەی کە بەرامبەر بە نەتەوەی ئێران و بەرەی خۆڕاگری دەیکەن.
ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران جەختی لەوە کردەوە کە هەموو ڕێوشوێنە پێویستەکان "چ لە ڕووی سەربازی، چ لە ڕووی چەک و و تەقەمەنی، یان لە ڕووی سیاسییەوە" ئامادە دەکرێت.
* سەرچاوە: ماڵپەڕی دەنگی ئەمریکا فارسی و بی بی سی فارسی
وقتی «جنگ در سایه» پایان می‌یابد؛ مروری بر پیشینه خصومت چند دهه‌ای جمهوری اسلامی و اسرائیل

بابەتی زیاتر

Copyright © 2024. Hoshyary.com. All right reserved