جیهان شاهیدی ئەوەیە کە تا چەند قەیرانە جیۆپۆلەتیکییەکان لەگەڵ گۆڕانکارییە ئابووری و تەکنەلۆژییەکان تێکەڵ دەبن ،لەم چوارچێوەیەدا هەموو پێوەرەکان ئاماژە بە دابەزینی سەقامگیری جیهانی دەکەن، لەگەڵ بەردەوامبوونی ئاڵۆزییەکان لە ناوچە هەستیارەکانی ستراتیژی و فراوانبوونی کێبڕکێی نێوان زلهێزەکان بۆ کاریگەری و سەرچاوە و ڕێگا بازرگانییە گرنگەکان.
جیهانی ئەمڕۆ لە چوارچێوەی سیاسەتی تەقلیدیدا نەماوە کە لە نێوان زلهێزە ئابوورییە گەورەکاندا هەبووە، وەک ئەمریکا، ڕووسیا و چین، کە لە دوای جەنگی ساردەوە کێبڕکێیان لەسەر باڵادەستی لە بازاڕە داراییەکان و ئابووریدا دەکرد. بەڵکو ئەم پێشبڕکێیە گۆڕاوە بۆ شەڕێکی گەورە کە ئامانجی دووبارە داڕشتنەوەی نەزمی جیهانییە بە گشتی و دیاریکردنی ئەوەی کە کام زلهێز لە داهاتوودا سەرکردایەتی جیهان دەکات.
هەر زلهێزێکی ئابوری گەورە هەوڵدەدات ستراتیژی تەکنەلۆژیای مۆدێرنی خۆی، لەوانەش زیرەکی دەستکرد، وزە، ئابوری و دارایی، کانزاکان وەک ئامرازێکی کاریگەرو بەهێز لە ململانێی داڕشتنی ناسنامەی نەزمی نێودەوڵەتی داهاتوودا بسەپێنێت.
جیهانی شایەدی گۆڕانکارییەکی پێکهاتەیی خێرایە کە لە دوای کۆتایی هاتنی شەڕی ساردەوە وێنەی نەبووە ،سیستەمی نێودەوڵەتی قۆناغێکی گەورەی ڕاگوزەری تێپەڕاندووە، ئێستا ململانێیەکی توند دەبینین بۆ گەیشتن بەلوتکەی سەرکردایەتی کردنی جیهان .
سیستەمی نوێی جیهان کە بەرهەمی زلهێزەکان بوو ئێستا درزێکی قووڵ لە پێکهاتە تاک جەمسەرییەکەیدا دروست بووە، کە لە دوای ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەتەوە ئەمریکا بەسەریدا زاڵ بووە.
ئەم ململانێیە پرۆسەیەکی ئاڵۆزە بۆ دووبارە ئەندازەکردنەوەی نەزمی جیهانی، لەڕێگەی دیاریکردنی ڕێڕەوە ستراتیجیەکانی گەڕانەوە بۆ فرەجەمسەرییەکی ڕاستەقینە لەپێناو گەیشتن بە لوتکەی سەرکردایەتی کردنی جیهان.
دەرکەوتنی درزەکانی سەرکردایەتی تاک جەمسەری
یەکەم : چین و ڕوسیا دوو زلهێزی جیهانی:
چین و ڕووسیا نوێنەرایەتی دیارترین زلهێزەکان دەکەن کە هەوڵی هەڵوەشاندنەوەی هەژموونی ئەمریکا و داڕشتنەوەی سیستەمی نێودەوڵەتی بە پێی مۆدێلێکی فرە جەمسەری دەدەن. چین کە لە زەبەلاحێکی خەوتووەوە گۆڕاوە بۆ ڕکابەرێکی ستراتیژی گشتگیر، بە گەشەی ئابووری ڕازی نییە بەڵکو هەوڵدەدات باڵادەستی ئەلگۆریتم و پێشەنگی لە زیرەکی دەستکرد و نیمچە ڕێبەرەکاندا بسەپێنێت. ئەمانە ئەو گۆڕەپانە چارەنووسسازانەن کە هاوسەنگی هێز لە داهاتوودا دیاری دەکەن.
دەستپێشخەری پشتێن و ڕێگا کە بە "ڕێگای ئاوریشمی نوێش" دەناسرێت، پڕۆژەیەکی ستراتیژیی گەورەی ئابووری و ژێرخانییە کە لەلایەن چینەوە لە ساڵی ٢٠١٣ ڕاگەیەندراوە ئەم پڕۆژەیە تەنیا پڕۆژەیەکی بازرگانی نییە بەڵکو ئامرازێکی جیۆپۆلەتیکییە بۆ دووبارە کێشانەوەی نەخشەی کاریگەری جیهانی و دامەزراندنی سیستەمێکی ئابووری هاوتەریب کە وابەستەیی بە دۆلار کەمدەکاتەوە.
سەبارەت بە ڕووسیاش، لە ڕێگەی سیاسەتی دەرەوەی لە سەردەمی پوتیندا، هەوڵدەدات پێگەی خۆی وەک زلهێزێکی نێودەوڵەتی کاریگەر بگەڕێنێتەوە، سوود لە سامانی وزە و شوێنی جیۆستراتیژی جیاوازەکەی وەردەگرێت. بە هەمان شێوە هاوپەیمانی ستراتیژی نێوان پەکین و مۆسکۆ وەک هێزێکی هاوسەنگی کاردەکات کە ئامانج لێی ڕێگریکردنە لە واشنتۆن لە داڕشتنی تاکلایەنەی نەزمی نێودەوڵەتی نوێ.
دووەم: زلهێزە ناوچەییەکان
ململانێ بۆ گەیشتن بە سەرکردایەتیکردنی جیهان تەنها لە نێوان زلهێزەکاندا سنوردار نییە بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ ڕۆڵی زلهێزە ناوچەییەکانیش ،وڵاتانی وەک ئێران، تورکیا و بەرازیل ، نیمچەدوورگەی عەرەبی ، هیند هەوڵدەدەن بە مانۆڕکردن لەنێوان زلهێزە کێبڕکێکارەکاندا، بە ئیستغلالکردنی پێویستی زلهێزەکان بۆ کەرەستەی خاو، سەرچاوەی وزەو ڕێڕەوی ستراتیژی، یان بەستنی هاوپەیمانی سەربازیی سنووردار،
سێیەم: تەکنەلۆژیا و زیرەکی دەستکرد:
ئەم شۆڕشە نوێیەی کەئێستا ئەزموونی دەکەین لەبواری پیشەسازیدا چەمکی نوێی ئاشکرا کردووە کە خەریکە چەمکی سەروەری و دەسەڵات لە قاڵب دەدەنەوە. "سەروەری ئەلگۆریتمی" بۆتە پایەی بنەڕەتی هاوسەنگی هێزی نێودەوڵەتی ، باڵادەستی سەربازی چیتر تەنیا وابەستەی قەبارەی دانیشتووان نییە، بەڵکو وابەستەی توانای بەڕێوەبردنی سیستەمی زیرەکی دەستکردی پێشکەوتووشە کە دەتوانێت هەزاران ئۆپەراسیۆن لە چەند چرکەیەکدا ئەنجام بدات، دەتوانین بڵێین زیرەکی دەستکرد بزوێنەری نوێی ئەندازەکردنەوەی سیستەمی نێودەوڵەتیە.
سەرکردایەتی جیهان لەبەردەم سێ سیناریۆدا:
سیناریۆیی یەکەم:
جیهان دابەش دەبێت بەسەر دوو جەمسەری گەورەدا بە سەرۆکایەتی ئەمریکاو چین،ململانێی تەکنەلۆژی و ئابووری بزوێنەری سەرەکین، ئەگەری روبەڕوبوونەوەی سەربازی لەنێوانیاندا زۆر لاوزە.
سیناریۆی دووەم : فرە جەمسەری کۆدەنگی
زلهێزەکانی وەک (ئەمریکا، چین، ڕووسیا، هیندستان و یەکێتی ئەوروپا) ناچارن بگەنە فۆرمولەیەکی کۆدەنگی بۆ بەڕێوەبردنی قەیرانە جیهانییەکان کە سنوورەکان تێدەپەڕێنن، وەک گۆڕانی کەشوهەوا و پەتاکان، لەگەڵ دابەشکردنی دادپەروەرانەتر لە سوودە مادییەکان لەناو دامەزراوە نێودەوڵەتییەکان.
سیناریۆی سێیەم : ناجەمسەری یان ئانارکی:
توانای سەرکردایەتیکردنی هەموو زلهێزەکان دادەبەزیبێت،کۆمپانیا فرە ڕەگەزەکان کە خاوەنی سەرچاوەن ڕۆڵێکی کاریگەرتر دەگێڕن لەداڕشتنی سیاسەتی جیهانی، ئەمەش دەبێتە هۆی دروستبوونی سیستەمێکی نێودەوڵەتیی پارچەپارچە کە ناوەندێکی ڕوونی سەرکردایەتی تێدا نەبێت.
جێگای ئاماژەبۆکردنە کە ململانێ بۆ باڵادەستی سەرکردایەتی لە سیستەمی نێودەوڵەتی هاوچەرخدا بیرۆکەی "کێ خاوەنی دەسەڵاتە" تێدەپەڕێت بۆ "کێ یاساکان دادەنێت". گۆڕان لە یەک جەمسەرییەوە بۆ فرە جەمسەری تەنیا بابەتی ئەژمارکردنئ ژمارەی جەمسەرەکان نییە، بەڵکو داڕشتنەوەی هەمەلایەنەی چۆنێتی سەرکردایەتیکردنی جیهانە بۆ ئەوەی نەرمتر و جێگیرتر بێت لەگەڵ فرەچەشنی کولتووری و زلهێزە نوێیە دەرکەوتووەکان.
سەقامگیری جیهانی داهاتوو بەندە لەسەرئەوەی کە زلهێ
بابەتی زیاتر