هەتەشەو حوکمدارێتی لە سوریا
دەستەی تەحریری شام ( هەتەشە )کە دەسەڵاتی لە دیمەشقدا بەدەستەوەیە ڕووبەڕووی توڕەیی پێکهاتەکانی ناسوننی گەلی سوریا بۆتەوە ، دروزەکان گروپی چەکداریان لە ناوچەکانی خۆیان پێکهێناوە و ناهێڵن گروپە چەکدارەکانی ( هەتەشە ) بچنە ناوچەکانیان .
عەلەوییەکانیش( کە بە پێکهاتەی دەسەڵاتداری پێشوو دەناسرێن ) بەهەمان شێوە گروپی چەکداریان لە پارێزگای (حمص ) پێکهێناوە و بەرامبەر بە هەڕەشەی چەکدارە سوننەکان وەستاونەتەوە .
هەرچی چەپ و شیوعییەکانی شامیشە لە خۆڕێکخستنەوەدان و لە یەکەم خۆپیشاندانیشیان لە گۆڕەپانی ئەمەویی لە دیمەشق داوای دەوڵەتی نوێی سوریایان کرد بە تەرزی عەلمانی .
کوردیش دەمێکە هێزی چەکداری ڕێکخراوی هەیە و ناوچەکانی خۆی دەپارێزێت .
دەتوانین بڵێین هەتەشە تا ئەمڕۆ نەیتوانیوە کۆکەرەوەی سورییەکان بێت بە گشت نەتەوە و پێکهاتە ئیتنی و ئاینییەکان بێت و ناتوانێت لە سوریای کراوە و فرە جەمسەر و پێکهاتەدا حوکمی تەوای وڵات بکات.
بابەتی زیاتر