كه له دوو سێ ده‌هه‌ی رابردوودا، ناكۆكی و ململانێی خوێناوی له‌نێوان هێزه سیاسییه‌كانماندا هه‌بوون، خواست له‌سه‌ر كۆتاییهێنان به‌و هه‌لومه‌رجانه، هه‌م له ناوخۆ و هه‌م لای دۆستانی دنیای ده‌ره‌وه‌ش، یه‌كجار به‌هێز بوو. هۆكاره‌كه‌ی روون و ئاشكرا بوو. ئه‌و ناكۆكییانه، هه‌م وزه‌یه‌كی زۆری نیشتمانیی به‌فیڕۆده‌داین، هه‌م پاڵپشتییان له دۆزی كورد له جیهاندا كه‌مكردبووه‌وه، ناحه‌زانی كوردیش تا ده‌هات ده‌یانقۆزتنه‌وه و ئاگری ململانێكانیان گه‌رمتر ده‌كرد.
ئه‌وكات، خواست بۆ ئاشتی و ته‌بایی، له‌ناو هاوكێشه‌یه‌كی بابه‌تی و ره‌وادا بوو، چونكه ئه‌وه‌ی له شه‌ڕ و ململانێكاندا زیانی گه‌وره‌ی به‌رده‌كه‌وت، خه‌ڵكی كوردستان و دۆزه ره‌واكه‌ی بوو له عیراق و ناوچه‌كه‌دا. كاتێكیش كه ئاگربه‌ست و ئاشتی و رێككه‌وتن ده‌هاته كایه‌وه، ئاوه‌دانیی كوردستان و باری گوزه‌رانی هاووڵاتیان و پێگه‌ی كورد بره‌وی دیاری به‌خۆوه‌ده‌بینی.
له‌وه‌ش زیاتر، سوودی ئاشتی و یه‌كڕیزیی به راده‌یه‌ك بوو كه هه‌ندێجار، له‌ناو ده‌سته‌بژێری رووناكبیراندا، ره‌خنه بێته‌سه‌ر دابه‌شكردنی ده‌ستكه‌وته‌كانی!، تانه‌ی ئه‌وه له رێككه‌وتنه‌كان بدرێت كه زیاتر له خزمه‌تی هێزه سیاسییه‌كاندان، كه ئه‌وه خۆی زاده‌ی قه‌یرانێك بوو له دابه‌شكردنی دادپه‌روه‌رانه‌ی سامانی وڵات‌دا، ده‌نا به‌سروشتی حاڵ ئه‌وه‌ی كه زیاتر له هه‌لومه‌رجی ئاشتی سوودمه‌ند ده‌بێت، هاووڵاتیانه.
به‌رله‌وه‌ی ئیداراتی هه‌رێم یه‌كبگرنه‌وه، قۆناغێك له ئاگربه‌ست هه‌بوون كه قۆناغی تاقیكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌ی حزبه‌كان بوو بۆ كۆمه‌ڵگه. خوالێخۆشبوو مام جه‌لال، ناوی له‌و قۆناغه نابوو: شه‌ڕی نموونه‌سازی، یان كاری نموونه‌یی. هه‌ر به‌ڕاستییش له‌و قۆناغه‌دا ئیداره‌ی سلێمانی، دۆخی ئاشتی و دواتر به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی له به‌غداوه خستبووه خزمه‌تی پرۆژه‌ی باشی ئاوه‌دانكردنه‌وه، بوژاندنه‌وه، دامه‌زراندن و نه‌هێشتنی بێكارییەوە. له‌م پرۆژه‌یه‌دا، مام جه‌لال خۆی وه‌ك سه‌رۆك كۆمار پاڵپشتێكی گه‌وره بوو ته‌نانه‌ت بۆ ئیداره‌ی هه‌ولێریش، كه به‌هه‌مان شێوه كاری باشی ده‌كرد، به‌مه‌ش خه‌ڵك به‌گشتی سوودمه‌ندبوو، كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی خه‌ونی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئیداراتیش له 2005دا، وه‌ك خه‌ونێكی سیاسی، بێته‌دی، له‌و ساڵه‌شه‌وه تا ئه‌و ده‌مه‌ی مام جه‌لال وه‌ك سه‌رۆك كۆمار له كایه‌كه‌دا بوو، خێر و خۆشی و یه‌كڕیزیی باڵی به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگەدا كێشابوو. راسته قۆناغه‌كه ئایدیاڵ و بێ گه‌نده‌ڵی نه‌بوو، به‌ڵام نزیك له شێوازی ژیانی كۆمه‌ڵگه كه‌نداوییه‌كان، بووژانه‌وه‌یه‌كی ئابووری و ئاوه‌دانی هه‌بوو و كوردانی تاراوگه ده‌گه‌ڕانه‌وه كوردستان.
قۆناغی دوای مام جه‌لال، قۆناغی سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی راسته‌وخۆی ململانێكان نه‌بوو، به‌ڵكو قۆناغی، به‌داخه‌وه، قۆستنه‌وه‌ی بۆشایی ئه‌و بوو!، چ له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كه‌یه‌وه!، چ له ناوخۆی یه‌كێتی خۆیشی!. له‌و كاته‌شه‌وه تا چوار پێنج ساڵی رابردوو، هه‌لومه‌رجه سیاسییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندیی ركابه‌رانی یه‌كێتی بوو، بگره لاسه‌نگیی سیاسی و ئیداریی روون هاته ئاراوه و هاوبه‌شیی سیاسی پاشه‌كشه‌ی كرد.
ئه‌و دۆخه زه‌مینه‌ی بۆ ده‌ركه‌وتنی جۆرێك له دیارده‌ی تاكڕه‌ویی سیاسیش خۆشكرد، یه‌كێتی گه‌یشته قۆناغێك چاوه‌ڕێی كۆتاییهاتنیشی ده‌كرا!، هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا گۆڕه‌پانی ناوچه‌كانی نفوزی ئه‌م هێزه ببووه مه‌یدانی گرژییه سیاسییه‌كان، خۆپیشاندانه گه‌وره‌كان، ناڕه‌زاییه كۆمه‌ڵگه‌ییه‌كان، چونكه یه‌كێتی هێزێكی حوكمڕان بوو، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هاوبه‌شێكی راسته‌قینه‌ش نه‌بوو‌بێت، بۆیه بۆ كۆتاییهێنان به‌و قۆناغه، لای خۆیه‌وه، ئه‌م هێزه مه‌حكوم بوو كه گرژیی له‌گه‌ڵ هێزه به‌رهه‌ڵستكاره‌كاندا بگۆڕێت بۆ لێكگه‌یشتن و رێككه‌وتن.
ئه‌م بیرۆكه‌یه له سه‌رده‌می رێككه‌وتنی ده‌باشانه‌وه كاریپێده‌كرێت تا ده‌گاته رێككه‌وتنی ئێستا له‌گه‌ڵ نه‌وه‌ی نوێ-دا، ئامانجی سه‌ره‌كی تێیدا چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و زیانانه‌یه كه به‌هۆی لاسه‌نگیی سیاسی و ئیداری و نه‌مانی شه‌راكه‌تی راسته‌قینه‌وه، هه‌م به‌ر یه‌كێتی خۆی كه‌وتووه وه‌ك حزبێكی فه‌رمانڕه‌وا، هه‌م به‌ر دانیشتوانی سنووری ده‌سه‌ڵاتیشی كه به‌گشتی داوای بڕانه‌وه‌ی گرژییه‌كانی سنووره‌كه‌یان ده‌كرد له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریش باشكردنی گوزه‌ران و ژیان، چاره‌سه‌ركردنی مووچه، بێكاری، دامه‌زراندن، ئاوه‌دانكردنه‌وه و هتد، ئه‌م داواكارییانه‌ش بژارده‌یه‌كی ئه‌وتۆیان بۆ ئه‌م هێزه نه‌هێشتبووه‌وه جگه له په‌ره‌پێدانی رێككه‌وتنی ناوخۆیی، هاوكات په‌یوه‌ندییه‌كی باش له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵ‌دا كه قووت و ژیانی خه‌ڵكی كوردستانی كۆنتڕۆڵ كردووه.
بۆیه له‌به‌ر هه‌موو ئەو ئیعتیبارانه، هه‌ق نییه ئێستا به تیۆری پیلانگێڕی و له روانگه‌یه‌كی ته‌سكی حزبییه‌وه بڕوانرێته رێككه‌وتنه ناوخۆییه‌كان، پێویستوایه تێگه‌یشتن بۆ هه‌لومه‌رجه سیاسی و ئابوورییه‌كانی هه‌رێم بكرێت به‌گشتی. یه‌كێتی ئه‌گه‌ر به‌ڵێنه‌كانی به ده‌نگده‌ران، ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تیی سنووره‌كانی خۆی، هاوبه‌شیی سیاسیی راسته‌قینه ره‌چاونه‌كات، به‌ئاسانی ده‌توانێت رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ (پ.د.ك)یشدا بكاته‌وه، بگره هه‌ر سبه‌ینێ حكومه‌ت پێكبهێنرێت، به‌ڵام به‌م كاره هه‌رزوو ده‌چێته‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و مێژوو دووباره ده‌كاته‌وه!، بۆیه ئه‌وه‌ی پێویسته كه رووبدات ئاڵوگۆڕه له دیدی (پ.د.ك) بۆ تایبه‌تمه‌ندیی قۆناغه جیاوازه‌كان و هیچیتر.